ما 3585 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئامادەیی مرۆڤ

نەخۆشیی کڕۆنا پیشانیدا ئامادەیی ئاستی مرۆڤ بۆ رووبەڕوونەوە لەگەڵ پەتا و دژوارییە هەمەگیرەکان چەندە کورت دێنێ و، چەندەیش ئەمە پێوەندی بە جۆری ئەو سیستەمانەوە هەیە وا وڵاتان و دونیا بەڕێوەدەبەن. بۆیە لێرەوە پێویستیی سەرهەڵدانی سیستمێکی تر لە بەڕێوەبەری هاتووەتە ئاراوە.

نەخۆشیی کڕۆنا نیشانیدا تەنانەت لە کاتی سەرهەڵدانی پەتاکە و پاکتاوکردنی گیانی مرۆڤەکانیش، ئەم سیستمە باوانەی هەنووکە بە جوانی هەڵگری خەمەکە نین و دیسان وەک هەمیشە لە بیری ململانێ و پێشبڕکێ گەنیوەکانی خۆیانن. ئەوانەی وا بە تریلیۆن تریلیۆن پارە بۆ لەعەرزدانی یەکتر تەرخاندەکەن، بەڵام ئامادە نین بەرنامەیەکی درێژخایەنی رێک و پێک بۆ بەرگریکردن لە ژیان دابڕێژن و پایبەند بن پێی.

لە راستیدا سەرهەڵدانی کڕۆنا، پێویستیی سەرهەڵدانی سیستمی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاکانی هێناوەتە ئاراوە. تەنیا با ئەوە بێنینە بەرچاوی خۆمان کە لە کات شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهاندا ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامریکا بە هۆی دووربوونی لە جۆغرافیای شەڕ و سەرەڕای بەشداریکردنی لەم شەڕانەدا کەمترین زەرەری بەتووش بوو، بەڵام هەنووکە لە بواری زەرەر بەهۆی کڕۆناوە یەکەمین وڵاتە!

سنوورەکان هەتا دێن مانایان کەمتر و کەمتر دەبێتەوە. جیهان پێویستی بە ئەقڵێکی نوێیە.

سایتی قەڵەم

٨ مانگی مەی ٢٠٢٠

Akrylbilde Fargerikt solidaritet håndtre • Pixers® - Vi lever for ... 

گەڕان بۆ بابەت