رۆستەم خامۆش

چـــــاوەڕێ دەکــــا دڵ پـــڕ لـــە هـیــوا
گیـان پـــڕ لــە ئومێد، بــە بیـــر و بــڕوا

تـــاکــو بـبـیـنــێ ئــــاواتــــی گـــەشــی
داد و یـەکسـانیی، ژیـنـی هــاوبــەشــی
ئەو کرێکارە
 
ئـــــەو کــرێــکــــــارە ژیـــــنــی دژوارە
پـەنـجـەی دوو دەسـتی شەقار شەقارە

جـەســـتــەی پــڕ بــووە لـە زام و بریـن
تـک تـک دەچۆڕێن ئـارەقـە و ئەسـریـن

نــان پـەیــدا دەکـا بــە ڕەنـجـی شـانـی
هــەتــــا بـــەرز بــێ نــــاو و نـیـشــانـی

ملـی کــەچ نــاکـا بـــۆ ئـەم و بــۆ ئـــەو
هــەر تێدەکـۆشـێ بــە ڕۆژ و بــە شــەو

چـــــاوەڕێ دەکــــا دڵ پـــڕ لـــە هـیــوا
گیـان پـــڕ لــە ئومێد، بــە بیـــر و بــڕوا

تـــاکــو بـبـیـنــێ ئــــاواتــــی گـــەشــی
داد و یـەکسـانیی، ژیـنـی هــاوبــەشــی