هاوڕێ نەهرۆ

نوینەرانی (ئەکەپە) گوتارەکانیان چەواشەکاریە. بۆ نموونە یەکێ لە لیپرسراوانی دەڵێ ئەردوغان خوای ئێمەیە. یان ئەوەی دەنگ بە ئەکەپە بدات دەچێتە بەهەشت. لە پروپاگەندەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی بەنی عەلی یلدریم چووە دیاربەکر و دیاربەکری بە کوردستان ناوزەدکرد تاوەکو دەنگی کوردەکان دەستەبەربکا.

 

 

دۆخی تورکیا دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکان

هاوڕێ نەهرۆ

وەک ئاشکرایە لە ٣١ ئاداری ٢٠١٩ هەلبژاردنی شارەوانیەکان کرا لە تورکیا، لەم هەلبژاردنە حزبەکەی ئەردوغان، حزبی دادو گەشەپێدان شکستی گەورەی تووش بوو بەتایبەتی لە شارە گەورەکان وەک ئیستانبول و ئەنقەرەو ئەزمیر، لە شاری ئیستانبول دووکەس خۆیان هەڵبژارد بوو بۆ سەرۆک شارەوانی یەکەم بەنی عەلی یلدریم کە سەر بە حزبی دادو گەشەپێدانە، دووەم ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ کە لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٠ سەر بە حزبی گەلی کۆماری یە، (جەهەپە)، سەرەتا ئەنجامی هەلبژاردنەکان دەنگی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ زۆرتر بوو بەڵام ئەردوغان تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا هەر بۆیە دووبارەیان کردەوە جاری دووەمیش ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دەرچوو بە جیاوازی ٢٨ هەزار دەنگ. بەم شیوێە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بردیەوە، شایانی باسە دوای چارەکە سەدەیەک ئەمە بۆ یەکەم جارە ئۆپۆزسیون ئەم پۆستە گرنگە بباتەوە، هەندی کەس پێ وایە ئەم سیناریویە هەمان سیناریوی ساڵی ١٩٩٤ کە چۆن ئەردوغان بوو بەسەرۆکی شارەوانی ئیستانبول دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بەسەرەک وەزیران کەواتە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دوا هەنگاوی دەبێتە سەرۆکی کۆماری تورکیا لە ئایندە دا.

سەرۆکی حزبی گەلی کۆماری (جەهەبە) کەمال کیلیشدار ئۆغلۆ گوتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بژاردەیەکی دیموکراسی یە و خەڵکی تورکیاش دیموکراسیەتی دەوێ.

لەشاری ئەنقەرە دووەم گەورە شاری تورکیا بە هەمان شیوەیە نوینەری (جەهەبە) مەنسور یواش بوو بە سەرۆکی شارەوانی، خلکی ئەنقەرە زۆر دڵخوشن کە مەنسور یواش بوەتە سەرۆک شارەوانی لەبەر ئەوەی خەڵک بەم شیوەیە باسی نوینەرەکانی جە، هە، پە دەکا دەڵین گەنجن، دینامیکیەتیان تیایە، دەست پاکن، چاوی خەڵک دەکەنەوە سەبارەت بە کێشەکان بەلام نوینەرەکانی حزبەکەی ئەردوغان بۆ نموونە بەنی عەلی یلدریم خاوەنی ٣٠ گەمیی یە، خەڵک دەلین لە کوێ بوو.

بە هەمان شێوە شاری ئەزمیر سێ یەم گەورە شاری تورکیا موڵگەی لایەنگرانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، ئەم شارە قوفڵە سەبارەت بە لایەنگرانی (جەهەپە).

شایانی باسە بۆ یەکەمین جار لە میژووی هاوچەرخی تورکیا

سەرۆکیکی شارەوانی کۆمۆنیست هەلبژیرن کە سەر بە حزبی شیوعی تورکیایەو کە لەساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، ئەم سەرۆکە کوردی زازایە، لە ناوچەی عەلویەکان لە دەرسیم لە شاروچکەی ئۆجیک دەرچووە بە نیوی فاتح مهمت ماچ ئۆغلۆ، دەڵین دوای دەرچوونی خەڵکی ئەم شاروچکەیە وێنەی ئەتاتۆرکیان لە فەرمانگاکان هیناوەتە خوارەوەو لە جیاتی وێنەی مارکسیان هەڵواسیوە. لەماوەی ساڵیکدا لەسایەی ئەم سەروک شارەوانیە کۆمونیستە بەرهەمی هەنگوین زیادی کردووە لە ٢٥ تونەوە بۆ ٢٠٠ تون. پاشەکشەی حزبەکەی ئەردوغان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەگەرێتەوە بۆ قەیرانی ئابوری لە تورکیا خەڵکی دەڵین ئینفلاسیونی ئابوری هەیە بە واتای (تضخم) کەرتی کشوکالی پاشەکشەی کردووە، خانەنشینان وەزعیان زۆر خراپە دەڵین ناتوانین تەنانەت بۆ جاریکیش نان لە ریستوران بخوێن لەبەر گرانی پارەکەمان تەنیا بەشی چای و سمیت دەکا، سمیت جۆرە کیکیکە بە گونجی، نرخەکەی هەرزانە هەموو کەس دەتوانی بیکڕێ.

نوینەرانی (ئەکەپە) گوتارەکانیان چەواشەکاریە. بۆ نموونە یەکێ لە لیپرسراوانی دەڵێ ئەردوغان خوای ئێمەیە. یان ئەوەی دەنگ بە (ئەکەپە) بدات دەچێتە بەهەشت. لە پروپاگەندەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی بەنی عەلی یلدریم چووە دیاربەکر و دیاربەکری بە کوردستان ناوزەدکرد تاوەکو دەنگی کوردەکان دەستەبەر بکا ئەم گوتەیە نارەزایی لێکەوتەوە لە لایەن خەڵکی رەگەزپەرەستی تورکیاوە.

تورکیا ریژەی دانیشتووانی ٨١ ملیونە، ٨٢ پاریزگای هەیە، ژمارەی سەرجەم شارەوانیەکان ١٣٨٣ شارەوانیە، بەم شیوەی خوارەوە، ئەنجامی دەنگەکانی هەلبژاردنی شارەوانی بە ریوە چوو.

١ / پارتی دادو گەشەپیدان             ٧٧٨ شارەوانی

٢ / پارتی گەلی کۆماری              ٢٤٢ شارەوانی

٣ / پارتی جولانەوەی نەتەوایەتی    ٢٣٦ شارەوانی

٤ / پارتی گەلی دیموکراتی             ٦٣ شارەوانی

٥ / پارت باش                           ٢٢ شارەوانی

٦ / پارتەکانی دیکە                      ٤٢ شارەوانی