ما 6767 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جەللاد و وێنەکان

بێگومان سەرکوت لە رێگای ئەشکەنجە، کوشتن و ئیعدامەوە دەوری کاریگەر لە پاشەکشەکردن بە بەرهەڵستکاری لە کۆمەڵگادا دەگێڕێ، بەڵام کێشەکە لەوەدایە تا سەر ناکرێ لەم رێگایەوە دەسەڵاتداری بکرێ. هیچ شتێک وەک زوڵم و خوێن نیە. رۆژێک دەبن بە لافاو و سەری زاڵمانیش دەخۆن.

وەک دەگوترێ دەتوانین پاڵ بە شمشێرەوە بدەین، بەڵام ناتوانین لەسەری دانیشین.

وێنەکان بەشێکن لە رەوتی سەرکوت. زاڵمان لە قۆناغێکدا و بگرە لە زۆربەی قۆناغەکانی دەسەڵاتدارییاندا هەوڵدەدەن لە رێگای بڵاوکردنەوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی وێنەکانی ئیعدام و کوشتن و ئەشکەنجەوە ترس و خۆف لە دڵی کۆمەڵگادا بچێنن، وەها کە خەڵکی خۆیان ببنە رێگر لەبەردەمی خۆیاندا بۆ خەباتکردن لە دژی دۆخی باو. وێنەکان بەم شێوەیە دەبن بە بەشێک لە سیستمی باو بۆ سەرکوتی بەردەوام، بۆ ئەوەی پێمان بڵێن کە ئەوان، واتە ئەشکەنجەگەرەکان، بەردەوام لەوێ لە دەرەوە چاوەروانمانن و بۆیە دەبێ ئاگامان لە خۆمان بێت.

لە راستیدا وێنەکان بە هێشتنەوەی بیرەوەریی جەللاد لە دەروون و زەینی ئێمەدا درێژکەرەوەی قۆلی ئەوانن و بە بێ ئەوەی خۆمان بمانەوێ جاری وایە تەنانەت لە کاتی خەویشدا بەرۆکمان دەگرنەوە. جەللاد لە رێگای وێنەوە دەتوانێ یەک کردەی تایبەتی خۆی (بۆ وێنە ئیعدامی کەسێک) بکا بە رووداوێکی ئەبەدی و بەردەوام دووپاتکراوە.

بۆیە جۆری مامەڵەکردن لە گەڵ ئەم وێنانە بەشێکە لە رەوتی خەبات و بەرنگاربوونەوە.

بەڵام پرسیار ئەوەیە چلۆن دەتوانین بەرنگاریان بینەوە؟

 

سایتی قەلەم ٢٢ مانگی مەی ٢٠٢٠

 جلاد در یک پس زمینه تصویر برداری سفید وکتور لایه باز 1025088 ...

گەڕان بۆ بابەت