ما 8725 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تیۆر و واقع

تیۆر کۆکەرەوەی ئەزموونەکانە و پێشکەشکردن و فۆرمولەکردنیانە لە رستە یان چەند رستەیەکدا. تیۆر هەر چەندە شمولی بێت و دەربڕی بەربڵاوترین ئەزموونەکان بێت، بەڵام هێشتا ناتوانێ ئەوەندە شمولی بێت کە بتوانێ هەموو دیاردەکانی سەربەخۆی بگرێتەوە. بۆیە وەک دەگوترێ ژیان هەمیشە دەوڵەمەنترێکە لە تیۆر.

بەم پێیە دەبێ مرۆڤ هەمیشە خەریکی خوێندنەوەی ژیانی واقع بێت و هەوڵنەدا زیا لە رادە خۆی بە تیۆرەکانەوە گرێبدات. پێداویستیی سەرهەڵدانی تیۆرە تازەکان و گەشەسەندن و پەرەپێدانیان ئەرکێکی رۆژانە و بەردەوامە. ئەرکێکی قورس کە ئەوەندەیش ئاسان خۆی بەدەستەوە نادات.

لە جیهانێکدا ئێمەی تیا دەژین ئەم ئەرکە لە بواری تیۆرە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەلسەفییەکاندا دژوارتر دێتەبەرچاو. دیارەبە هۆی چڕبوونەوە و زۆربوون و فرەچەشن بوونی زیاتری دیاردەکان. ئەمەیش لە لۆژیکی پێکەوە گرێدانی زیاتری کۆمەڵگاکانەوە دێت.

بۆیە گرینگە خۆمان بەردەوام لە رابردوو راپسکێنین و کاتێک بەتووش ئەوەوە دەبین کە تیۆرێک وەڵامناداتەوە، دەبێ ئامادەیی گۆڕانمان لەخۆماندا هەبێ. بە بێ ئەمە رێگاکان وندەکەین و ناگەینە ئەنجام و زیاتر بە دەوری خۆماندا خولدەدەینەوە.

ئەم ئەرکە بەتایبەت لەو کۆمەڵگایانەیدا زیاتر خۆی دەنوێنی وا زیاتر بەتووش قەیران و خولدانەوەی بێ ئاکام بە دەوری خۆیانەوەن.

وەک دەگوترێ بە بێ تیۆر هیچ بزووتنەوەیەکی راستەقینەیش ناتوانێ لە ئارادا بێت، چونکە ئەوەی دەبێت زیاتر بریتی دەبێ لە جووڵەیەکی بێ شکڵ و بێ داهاتوو.

سایتی قەڵەم ٤ مانگی یونی ٢٠٢٠

 Those Who Follow The Way Digital Art by Paulo Zerbato

گەڕان بۆ بابەت