ما 1048 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە کۆتاییدا پێ لەسەر ئەوە دادەگرینەوە کە ئەم کردەوانە ناتوانن بەر بە ئێمە و بە گشتی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی بگرن و لە دونیای فرەچەشن و فرەدەرفەتی ئەمڕۆکەدا رەهەندی دیکە ئەوەندە زۆرن کە بکوژانی بیروڕای ئازاد و نەیارانی بێگومان دیسان بەتووش پاشەکشە و شکستی سەخت و دژوار دەکەنەوە.

سەبارەت بە فیلتەرکردنی سایتی قەڵەم لە لایەن فەیسبووکەوە

 

لە دوێنێکەوە، شەشەمی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٠، سایتی قەڵەم لەلایەن فەیسبووکەوە فیلتەرکراوە. لەو پەیامانەیدا ئاراستەی ئێمە کراون باس لەوە دەکرێن کە بابەتەکانی قەڵەم لەگەڵ ستانداردەکانی فەیسبووک ناتەبان و بۆیە فەیسبووک دەستی کردووە بە سڕینەوەیان؛ بەڵام بەداخەوە سەبارەت بەوەی کە سایتی قەڵەم چلۆن ئەم ستانداردانەی پێشێل کردووە هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتە بەردەست و تەنیا بە کۆمەڵێک قسەی گشتی بەسەندە کراوە. ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین مەبەست لەم ستانداردانە، سووکایەتی و بەکارهێنانی زمانی هەڕەشەیە کە سایتی قەلەم بە تەواوی خۆی لەمانە بەدوور راگرتووە. بەسەرکردنەوەیەکی کورتی بابەتەکانی ناو سایتی قەڵەم بەجوانی ئەم راستییە دەسەلمێنن.

ئێمە وک ستافی سایتی قەڵەم بەردەوامین لە چارەسەرکردنی کێشەکە و هیوادارین هەرچی زووتر چارەسەری بکەین؛ بەڵام هاوکات رادەگەیەنین کە:

ـ سایتی قەڵەم سایتێکی ئەدەبی، هونەری و رۆشنبیرەییە و خۆی لە قەرەی کێشە سیاسیەکان بە زمانی راستەوخۆی حیزبیانە نادا،

ـ بابەتە سیاسییەکانی قەڵەم زیاتر لە چوارچێوەی فەلسەفەی سیاسیدا خۆیان دەبیننەوە و لەم سۆنگەیەوە لەگەڵ پرس و کێشە سیاسییەکانی رۆژ تەماس بەرقەراردەکەن،

ـ پێدەچێ هەڵوێستی رەخنەگرانەی سایت کە لە رێگای نووسەرەکانییەوە بەڕێوەدەچێ و، بۆیە سایتەکە بە گوێرەی پرینسیپەکانی خۆی لێی بەرپرسیارنیە، رق و کینەی هەندێ کەس و لایەنی جووڵاندبێ بۆ ئەوەی بکەونەخۆ و لە رێگای جۆراوجۆرەوە بەر بە چالاکییەکانی قەڵەم بگرن. ئەو لایەن و کەسانەی وا ئارەزوویانە لە بێدەنگیی کەسانی تردا ئارەزوومەندانە پلان و بەرنامەکانی خۆیان کە بەپێچەوانەی بەرژەوەندی مرۆڤەکان و پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دادوەرانەن، بەڕێوەبەرن. بەگوێرەی ئەزموون تەنیا دیکتاتۆرەکان، بکوژانی ئازادی و ئەوانەی وا دەستیان لە سفرەی نانی خەڵکیدایە لە قەڵەم و لە زمانی رەخنەگران دەترسن و بۆیە هەوڵدەدەن لە هەموو رێگایەک بۆ خنکاندنی دەنگە بوێرەکان کەڵک وەربگرن.

جا پرسیار ئەوەیە بەڕاستی کێ لەنەمانی قەڵەم سوودوەردەگرێ و کێ زەرەرمەندی دەبێ. داخۆ غەیری ئەوەیە کە دژبەرانی بیروڕای ئازاد و بیری رەخنەیی و رۆشنگەری یەکەم سوودبەرانی وەها دۆخێکن؟

 

ئێمە وەک ستافی سایتی قەڵەم پێمان وایە پێش ئەوەی ئەم بایکۆتە پەیوەندی بە دەوڵەتی ترامپەوە هەبێ پەیوەندی بە لایەنی دیکەوە هەیە و بەڕێکەوت لەگەڵ سیاسەتی نوێی فەیسبووک هاوزەمان بووە.

لە کۆتاییدا پێ لەسەر ئەوە دادەگرینەوە کە ئەم کردەوانە ناتوانن بەر بە ئێمە و بە گشتی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی بگرن و لە دونیای فرەچەشن و فرەدەرفەتی ئەمڕۆکەدا رەهەندی دیکە ئەوەندە زۆرن کە بکوژانی بیروڕای ئازاد و نەیارانی بێگومان دیسان بەتووش پاشەکشە و شکستی سەخت و دژوار دەکەنەوە.

 

ستافی سایتی قەڵەم

٧ مانگی شەشی ٢٠٢٠

گەڕان بۆ بابەت