سازدانی: رۆستەم خامۆش
ئەرکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ڕۆشنبیرییە، بەسەرپەرشتیی شارەزا ئەزمووندار و ناودارەکان، مانگانە، بە تیراژی چوار، پێنج هەزار دانە ، چەند گۆڤارێکی وابەستە بە پەروەردە و ئەدەبی منداڵ بخەنە بەر دیدە گەشەکانی زارۆی کورد و هەمیشە پەرەیان پێبدرێ.
گفتوگۆ لەگەڵ عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی
سازدانی: ڕۆستەم خامۆش
له سۆنگه‌ی دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستیمان بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژی كوردستان و بۆ گرنگیدان و بـایـه‌خی زیاتر به ئه‌ده‌بیاتی منـداڵان، وه كـاری زۆرتـر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بـه پێویسته‌ی زارۆ‌كان، ڕوومـان لـه ده‌رگـه‌ی مـاڵـی دڵ و بیـر و ئه‌ندێشه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و ناسراوی دونیای ئه‌ده‌بیاتی منداڵان كرد، كه ئه‌ویش به‌ڕێز مامۆستا "عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی" شـاعیـر و نووسـه‌ره. بـه خـۆشـحـاڵیـه‌وه ده‌رگـه‌ی لێكردینه‌وه‌و به هـه‌گبـه‌ی پـڕ له زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی زارۆ‌كان و زۆر به وردی و به كورت و پوختی وه‌ڵامی داینه‌وه. ئێمه دركمان به‌وه كرد و زانیمان، كه مامۆستا عوسمان چه‌نده خه‌مخۆر و دڵسۆزی منداڵانه و ساڵانێكی دوور و درێـژه له‌و بـواره‌دا جێ ده‌سـتی دیـاره‌و خـزمـه‌ت بـه‌و تـوێـژه گرنگـه‌ی كۆمه‌ڵگـه‌ی كـوردی ده‌كـات، بۆیـه ئێمه‌ش لـه‌خزمه‌تیدا پـرسـیـمـان و گوتمان:
ـ سـڵاو مامۆستا "عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی" ئـەم کـاتـەت بـاش. پێمان بـاشـە ڕای بەڕێزتان بزانین سـەربارەت بە شیعر و ئەدەبیاتی منداڵان، یـان چۆن بۆ منداڵان بنووسرێ، یاخود چی باشە بۆ ئەوەی بیخەینە بەر چاوی منداڵانی کوردزمانمان، یان بەڕێزت چ پێشنیارێكت هـه‌یـه، یاخود هەر شتێکت پێ‌باش بـوو ســەبـارەت بـە شیعر و ئەدەبـیــاتـی منـداڵان، پێمان خۆشه ئـامـاژەی پـێـبکـەیـت؟
مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی له باره‌ی نووسین بۆ زارۆ، به‌م شێوه‌یه بۆمان دواو گوتی:
لە چەندین نووسیـن و کۆڕ و دیداری ڕادیـۆ و تەلەڤزیۆنیدا، لە فێستیڤاڵی ئەدەب و زمانی کوردی‌دا لە زانکۆی سنە، بەهـاری (۲۰۱۰)، هەروەها لەو میواندارییەی سەنتەری فرە زمان ــ لە سوید، پاشان لە نەرویچ ، هاوینی ساڵی (۲۰۱۱) بــۆم کرا، دواتر لـە کۆڕێكدا لـە یەکێتیی نووسەرانی كورد، لقی سلێمانی، هـەروەهـا لـە نووسینێکمدا لـە گۆڤـاری (نووسەری کورد)، یەکێتیی نووسـەرانی كورد ـــ لقی هەولێر، بـە شێوەیـەکــی فراوان بــاســی نـووســـیـــن بـــــۆ منداڵ و ئامانجەکانیم بـاسـکـردوون و نـووســەران کـەڵــکــی چـاکیـــان لـەو بـابـەتـانـەم وەرگـرتــووە.
بەکورتی:
* دەبـێ نـووسـەری جیهانە ڕەنگیـنـەکـەی منـداڵان، زۆر بـاش و بـەگوێرەی قـۆنـاخــەکـــانــی تـەمـەنـیــان شــــارەزای دەروونـنـاسـیی و زمـانـیــان بــێ.
* نووسینی بابەتەکـان بـە زمانێکـی ڕەوان و پــاراو، کــە یەکێکـە لـە ئامانجە سەرەکییەکان بۆ گەشەپێدانی زمانەکەمان. بـۆیـە ناکرێ، بەتایبەتی لە نووسینی هۆنراوەدا، شوێنگۆڕکێ و پاش و پێش بە وشە بکرێ بۆ دروستکردنی سەروا.
* تا دەتوانرێ، هەڵێنجانی بابەتەکان لە ژینگەی کۆمەڵ و جیهانە جوانەکەی خودی منداڵەوە، جا بەرەبەرە هەنگاونان بــۆ دەوروبەر و دوورتر.
* بەگوێرەی قۆناخەکانی پەروەردەکردنی منداڵ، هۆنراوە (٤ ، ٦ ، ۸) دێڕ پترنەبێ، دەنا با بکرێتە ئۆپەرێت.
* ناکـرێ وشەی ڕەق و زبر و تەنزئامێز بەکـار بهێنرێ، بـــۆ نمـوونـە لـە جیاتیی (هـاروهـاج )، بگـوتـرێ (بزێـو)، (تـەمـەڵ)، بگـوتـرێ (دواکـەوتـوو).
* هاندان و سەرپەرشتیکردنی جگەرگۆشەکان بـــۆ خوێندنەوەی بابەتی چـاك و نووسینی جوان.
* دایەنگە و باخچە و قوتابخانە، گونجاوترین ژێدەر و زەمینەی لەبار و ڕەخساون بــۆ نووســەری بواری پەروەردەی دروسـت و بەجێ.
دەتوانرێ بگوترێ، گەر نووسـەر، یـان هۆزانڤان مامۆستابێ، ڕۆژانـە لەتەك منداڵدایـە و زۆر چـاکـتـر ئامانـج و ئەنجام ئەپێکێ.
* ئەرکی نووسەرانی ئەم بوارە زۆر بەرین و فراوانەیە، ڕۆژانە ئاگاداری گۆڕانکارییە پەروەردەییەکانی ناوەوە و ده‌رەوەی وڵات بن و کەڵکیان لێوەرگرن.
* پێویستە بگوترێ، گـۆڤـار و بڵاوکراوە تایبەتەکان بە ئەدەبی منداڵ، یەکەمین بـەرپـرسـن لـە بڵاوکردنـەوه‌ی نووسـیـنـی زۆر و بــۆر و کـرچـوکـاڵ.
* ئەرکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ڕۆشنبیرییە، بەسەرپەرشتیی شارەزا ئەزمووندار و ناودارەکان، مانگانە، بە تیراژی چوار، پێنج هەزار دانە ، چەند گۆڤارێکی وابەستە بە پەروەردە و ئەدەبی منداڵ بخەنە بەر دیدە گەشەکانی زارۆی کورد و هەمیشە پەرەیان پێبدرێ. بـە هەر بیانوویەکیشبێ، نــابــێ ڕاگیرێن، وەك لـە ســا‌ڵی (۲۰۱۱ )دا، دوور لەگشت بنەمایەك و بەرپرسییەتیی پەروەردەیی، بەرانبەر بـە گــۆڤــاری (هەنگ)ی ئــازیــز کــرا.
*خوازیارم بانگەوازی دڵسۆزان بخرێتە بەردەم بەرپرسانی باڵا و کاری بۆ بکرێ.
پرۆفایل:
- عوسمان محەمەد هەورامی
- له ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.
- له ساڵی ١٩٤٧ لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.
- له ساڵی ١٩٤٨ماڵیان چووه‌ته شاری سلێمانی و ئێستاش هه‌ر له‌و شاره نیشته‌جێیه.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
- ساڵی ١٩٥٨ لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی كوڕان مامۆستای كاتیی بووە.
- ساڵی ١٩٥٩ له‌بەشی زمانی كوردی له كۆلیژی ئاداب له به‌غداد وه‌رگیراوه، بەڵام له‌به‌ر هەژاریی تەنها دوو مانگ خوێندویه‌تی و به ناچاریی وازی لێهێناوه.
- ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) كراوە بە مامۆستای كاتیی.
- ساڵی١٩٦٠بووه به مامۆستای هه‌میشه‌یی له گوندی (شێنێ)ی سەر بە قەڵادزێ.
- ماوه‌ی ١٤ ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده) ی پێشكه‌ش كردووه له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان.
- بۆ ماوه‌ی ٤٧ ساڵ وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسۆز، خزمه‌تی به منداڵان كردووه.
- یه‌كه‌م كه‌س بووه، كه وشه‌ی (ئاماژه)ی له نووسیندا به‌كارهێناوه.
- ساڵى ٢٠٠٣-٢٠٠٦ وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە.
- تا ئێستا ١٨ كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه بۆ منداڵان.
چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه، له‌وانه:
1- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووجار.
2- بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانى.
3- بنکەى ڕووناكبیری گەلاوێژ.
4- دووەمین فیستیڤاڵى هەورامان.
5- گۆڤاری گوڵه‌كان.
6- گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان.