ما 6517 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە بیری یەکتردا بین

کۆمەڵگا گشتییەتێکی یەکانگیرە کە دەبێ تێیدا بە جۆرێک مافی هەموو ئەندام و پێکهاتەکانی لەبەرچاوبگیردرێ. شێوازی ئەم گشتییەتە کە پێکهاتەیەکی خاوەن لۆژیک و یەکگرتووە وەهایە گەر مافی ئەندام و پێکهاتەکانی لەبەرچاونەگرین ئەوا سەرەڕای رەوتی بەڕواڵەتی ئاسایی و رۆژانە، رۆژێک قەیران دروستدەبێ و بەم شێوەیە پێکهاتەکە درزدەبا.

مرۆڤەکان رۆژێک لە رۆژان بەهۆی کەمتەرخەمییەکان تۆڵە لە یەکتر دەکەنەوە. ئەوەی سەردەمانێک لە مەینەت و ئازاردا دەژیا دەرفەتی ئەوە پەیدا دەکا ئازاردەرەکەی خۆی بخاتەوە بەر لێپرسینەوە و بگرە بەر ئازار و مەینەت. گەر تەنانەت ئەویش ئەمە نەکات ئەوا سیستم بەهۆی ئەو درز و کەلەبەرەی تیایەتی، قڵشی گەورەی تێ دەکەوێ و دۆخەکە بە گشتی بەرەو داڕمان دەبا.

بۆیە نابێ لەبیرمان بچێ کە مرۆڤ هەتا کاتێک لە کۆمەڵگادا دەژی ناتوانێ بڵێ کارم بە سەر کەسی ترەوە نیە، یاخود بەشی ئەوی تریش دەخۆم و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچم. ئێمە هەموو پێکەوە گرێدراوین و ئەم پێوەندییە رۆژێک لە رۆژان بەرۆکمان پێدەگرێتەوە.

بۆیە چەندە لە بیری خۆمانداین گرینگە لە ئاستێکی باشیش دا لە بیری ئەوی تردا بین. خۆشبەختی و بەدبەختی چەمکێکی دوو لایەنە و چەند لایەنەیە نەک چەمکێکی یەک لایەنە و تاک رەهەند. ئاگالێکبوون تەنیا بە بەخشینی خێروخێرات ناکرێ، رەنگە گرینگتر لەمە بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی سیاسی باش و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی عادڵانەیە. لەسەر مرۆڤەکان ئەرکە بەردەوام خۆیان تێکەڵ بە کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیدارییەکان بکەن و، خۆیان لە ئاست کۆمەڵگا وەک گشتییەتێکی یەکانگیر بە بەرپرسیار بزانن.

سایتی قەڵەم، ١٤ مانگی شەشی ٢٠٢٠

 Tradulab SL | Traducció i Interptetació a Girona

گەڕان بۆ بابەت