ما 4660 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شەرم نەکەین

رەنگە هەموومان رۆژێک لە رۆژەکان بیرمان لەوە کردبێتەوە ژیانمان بکەین بە چیرۆک. هەمووشمان ئەمەمان کردووە. ئێمە زۆر جار چیرۆکی بەسەرهاتەکانی خۆمان کردووە بە چیرۆک و بۆ کەسی ترمان گێڕاوەتە. کردوومانە بە چیرۆک لەبەر ئەوەی لە کاتی گێڕانەوەدا شتمان پێ زیاد کردووە و شتمان لێ کەم کردووە!

گەر ئەوەی روویداوە بگێڕینەوە ئەوا نابێتە چیرۆک. بۆیە چیرۆک تێکەڵ بە خەیاڵە، تێکەڵ بەو شتانەیە وا حەزدەکەین بیانکەین بە گێڕانەوە یاخود حەزدەکەین بیانقرتێنین.

زۆر جار رەنگە شەرممان لە خۆمان کردبێ. چونکە ئاگامان لێیە خەریکین درۆدەکەین، بەڵام با شەرم نەکەین! ئەمە درۆ نیە ئەوەندەی کە حەزی ئێمەیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆک.

سایتی قەڵەم، ٢٨ مانگی شەشی ٢٠٢٠

تابلوهای نقاشی جان ویلیام واترهاوس | Classic paintings of John ...

گەڕان بۆ بابەت