ئاری زێندینی
شاره‌وانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێی باش بوو بۆ پێشکه‌وتنی شاره‌که و ئاستی ڕۆشنبیری شاره‌که گۆڤارێکی هه‌بێ، (کاکه مه‌م بۆتانی) خۆی زیاتر به‌هره‌ی شیعری هه‌بوو، بۆیه ژماره‌ی گۆڤاره‌که زیاتر ئه‌ده‌بی و ده‌نگوباسی شاره‌وانی، که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
چوار قۆناغ لە دەرچوونى رۆژنامەوگۆڤار بە ناوى ( هەولێر)
ئارى زێندینى
ڕۆژنامه و گۆڤارێک کە له ساڵانی (1950 تا 1952 )، له (1970 تا 1973 )، له (1999 تا 2006) و سەرئەنجام له (2006 تاکو ئێستا) به‌رده‌وامه، هه‌ر به ناوی (هه‌ولێر) بووه. هه‌ر قۆناغه له‌ڕووی کارگێڕی و نووسینی بابه‌ته‌کان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووه کە به‌م شێوه‌یەیە:
ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر (1950 ـ 1953)
قۆناغی یه‌که‌م:
ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر سێ ساڵ له (1950 تا 1953) ده‌رده‌چوو له ڕۆژی شه‌ممه‌ی (16)ی کانونی یه‌که‌می ساڵی (1950)، دانه‌ی به (12 فلس) بوو، گۆڤارێکی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری بوو گرینگی ده‌دا به بابه‌تی هه‌مه‌جۆر له ژیانی خه‌ڵک، که بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری له‌خۆوه گرتبوو. ئه‌م گۆڤاره بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی ئه‌و سه‌رده‌م بوو، به هاوکاری شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌رکی ئه‌م گۆڤاره‌یان له ئه‌ستۆ بوو.. گرینگیشی ده‌دا به ڕێکلام که ڕێکلامی به (250 فلس) بوو. قه‌باره‌ی گۆڤاره‌که‌ش (40 × 70سم) بوو هه‌رجاره‌ی (750) دانه‌ی لێ چاپ ده‌کرا.
ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌یه‌ک له‌و سه‌رده‌مه هه‌موو لایه‌کی دڵخۆش کردبوو، هه‌روه‌ک سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که له‌یه‌ک له ژماره‌کان ده‌لێ: چه‌ند خۆشه له گوێمان ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ـ جریده ڕربیل له شه‌قامه‌کان گاز ده‌کرێ!.
ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، بانگه‌وازی بۆ هه‌موو ڕۆشنبیر و لاوان و خوێنه‌ران و پارێزه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کردووه بۆ پاڵپشتیکردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه.
خه‌ڵک له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ئیشتیراکی بۆ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌بوو.
سیفه‌ته‌کانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، سیفه‌تێکی گه‌شبینانه و سه‌رده‌میانه بوو، ڕه‌خنه‌ی قبوول بوو، داوای ڕه‌خنه‌ی کردووه هه‌روه‌ک له یه‌ک له ژماره‌کان ده‌ڵێ: زۆر که‌یف خۆش ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ته‌نقیدێک که به دڵ‌پاکی بکرێت و له ئینتیقاد ئیستیفاده ده‌کات و ئه‌غلاتی چاک ده‌کاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌که پێ ده‌نێته ساڵی سێیه‌م مقۆ مقۆ هه‌بوو که ڕۆژنامه‌که دابخرێت.. به‌ڵام به‌هه‌وڵی مامۆستایانی قۆتابخانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م و هه‌وڵی ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر دانه‌خرا، له‌مباره‌وه (ابراهیم هۆشیار) شیعرێکی خۆش بڵاو ده‌کاته‌وه:
له‌سه‌ر چه‌رخی فه‌له‌ک ڕۆژێ به نوکی خامه نووسرابوو
که‌وا ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر نه‌ما له‌م شاره ئاوا بوو
یان وه‌کو ئه‌م دوو دێڕه‌ش:
ده‌سا ئێوه‌ش به هیممه‌ت بن له‌هه‌رلا حورمه‌تی بگرن
هه‌تاکو پێشکه‌وێ هه‌ولێر، نه‌ڵێن شارێکی ساوابوو
به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه بوو:
شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌که نازانین!
سه‌رنووسه‌ر (عیزه‌دین فه‌یزی) خه‌ڵکی هه‌ولێر بوو.
مدیر مه‌سئول (جه‌میل ڕه‌شید) سه‌رۆکی شاره‌وانی خه‌ڵکی موسڵ بوو.
ده‌سته‌ی نووسه‌ران (عه‌بدولمه‌جید حه‌سه‌ن)، خه‌ڵکی موسڵ بوو و زاوای هه‌ولێریان، له‌گه‌ڵ (عیزه‌دین فه‌یزی، ئه‌ستێر سه‌عید) که خه‌ڵکی هه‌ولێر.
به عه‌ره‌بی و به کوردی بابه‌ته‌کانی ده‌نووسرا و چاپ ده‌کرا.
نموونه:
ئامانجی ئه‌ده‌بیات ـ (گیو موکوریانی).
المرڕه والمجتمع ـ (عه‌بدولمه‌جید حه‌سه‌ن).
دانه‌ی به (12 فلس) بوو، له چاپخانه‌ی (کوردستان) به‌شه کوردیه‌که‌ی چاپ ده‌کرا، به‌شه عه‌ره‌بیه‌که‌ی له چاپخانه‌ی (ام الربیعین) له موسل چاپ ده‌کرا، دوایی له ژماره (4) تا دوا ژماره له چاپخانه‌ی (ام الربیعین) چاپ ده‌کرا، کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی قوتابخانه پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی گۆڤاره‌که‌یان ده‌کرد. وشه‌ی عه‌ره‌بیش به‌کارده‌هێنرا وه‌ک (اعلان ـ ئینتیقاد ـ حوڕ ـ محامی ـ حساب ـ وه‌سل ـ موحافز ـ ته‌سجیل).
له‌و ڕۆژنامه‌یه‌شدا شیعریش بڵاو ده‌کرایه‌وه، وه‌کو شیعری شاعیرانی وه‌ک (خادم ـ بورهان جاهید ـ که‌ریم شاره‌زا ـ که‌ریم زه‌کی هه‌ناری).
نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مانه بوون:-
(ئیبراهیم باڵدار ـ زه‌کی هه‌ناری ـ خالید دلێر ـ مارف خه‌زنه‌دار ـ جه‌میل ڕۆژبه‌یانی ـ شاکر فه‌تاح ـ بورهان جاهید ـ عه‌بدوڵڵا گۆران ـ ڕه‌شاد موفتی ـ نوری علی ئه‌مین ـ مسته‌فا نه‌ریمان ـ جه‌لال جۆبار ـ جه‌مال خه‌زنه‌دار ـ پیرباڵ مه‌حمود). واته نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێریش به‌شداری ئه‌و ڕۆژنامه‌یان کردووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به نووسراو و بڵاوکراوه‌کان و بابه‌ته گشتیه‌کانی دیاره زیاتر هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگابووه له‌و سه‌رده‌مه، چونکه نووسه‌رانی گۆڤاره‌که خۆیان داوای ڕه‌خنه‌یان کردووه، گه‌ر هه‌ر عه‌یبێکیان هه‌بوو ئاگاداریان بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌کرێ و ده‌زانرێ زیاتر له (100) ژماره‌ی لێ چاپ کراوه، زۆربه‌ی ژماره‌کانیش لای که‌سێکه که خه‌ڵکی هه‌ولێره.
گۆڤاری هه‌ولێر (1970 ـ 1972)
قۆناغی دووه‌م:
گۆڤاری هه‌ولێر (1970 تا 1972) دوو ساڵ ژماره‌کانی ئه‌م گۆڤاره ده‌رده‌چوو، که له‌سه‌ر ئه‌رکی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌رده‌چوو، دیاره له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌که ده‌نوسرا (شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ری ده‌کات)، به‌رگی پێشه‌وه‌ی گۆڤاره‌که نه‌خشێنرابوو به وێنه‌ی (قه‌ڵاو مناره و به‌لکه گه‌نم)، که له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری ئه‌و سه‌رده‌می شاری هه‌ولێر مامۆستا (سلێمان شاکر) ده‌کێشرا.
له ساڵی (1970 تا مایسی 1972) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هه‌ولێر شاعیر (کاکه‌مه‌م بۆتانی) بوو، که مامۆستا بوو خه‌ڵکی شه‌قڵاوه بوو، به ئه‌سل کوردی ئێران بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا (7) ژماره‌ی لێ ده‌رچوو.
شاره‌وانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێیباش بوو بۆ پێشکه‌وتنی شاره‌که و ئاستی ڕۆشنبیری شاره‌که گۆڤارێکی هه‌بێ، (کاکه مه‌م بۆتانی) خۆی زیاتر به‌هره‌ی شیعری هه‌بوو، بۆیه ژماره‌ی گۆڤاره‌که زیاتر ئه‌ده‌بی و ده‌نگوباسی شاره‌وانی، که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
کاکه‌مه‌م بۆتانی له‌یه‌ک له ژماره‌کان ده‌ڵێ: زۆرجار ژماره‌ی گۆڤاره‌که‌م ده‌برده ناو قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، بۆ لای پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنده‌وارن، به‌ڵکو له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان چونکه ده‌مزانی ئیشیان به شاره‌وانی ده‌بێ.
گۆڤاری هه‌ولێر (1970 ـ 1972) حکومه‌ت و شاره‌وانی و خه‌ڵکی دڵسۆز و پاره‌داری شاره‌که پاڵپشتیان ده‌کرد، جگه له‌وه‌ش پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌شی هه‌بوو که نامیلکه‌ی (قه‌ڵاتی هه‌ولێر و پڕۆژه‌ی ڕێکخستن) بوو.
وا باسکراوه گۆڤاره‌که به نائومێدی سه‌ری نایه‌وه، ئامانجی خۆی نه‌پێکاوه، هه‌روه‌ک (کاکه مه‌م) ده‌ڵێ: که‌چی به گشتی نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و که‌لێنه و ئاسۆی ژیان و کولتووری ژیانی هه‌ولێر پڕبکاته‌وه، که ئه‌وه‌ش به‌هۆی گوێ نه‌دانی کاربه‌ده‌ستانی شاره‌که بوو.
وا دیاره نووسه‌رانی ئه‌و گۆڤاره ئامانجیان هه‌بوو..
به گشتی گۆڤاری هه‌ولێر (1970 ـ 1972) به‌م شێوه‌یه بوو:
گۆڤاری هه‌ولێر (12) ژماره‌ی لێ ده‌رچوو.
ئه‌و تیراژانه‌ی که به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو نووسه‌ره‌کانی ئه‌و به‌ڕێزانه بوون (نزار جه‌رجیس ـ تاریق شه‌ریف ـ زوبێر بلال اسماعیل ـ سامی شۆرش)، جگه له‌مانه‌ش نووسه‌ری ئافره‌تیش هه‌بوو (کوردستان موکریانی ـ گه‌لاوێژ شه‌جیع ـ دایکی سۆران ـ جه‌میله ئبراهیم ـ سامیه چاوه‌شلی).
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که به کوردی بابه‌تیان بڵاو ده‌کرده‌وه، که هه‌ندێکیان له ژیان ماون و هه‌ندێکیشیان کۆچی دواییان کردووه، وه‌ک (پیرباڵ مه‌حموود ـ عه‌زیز گه‌ردی ـ عه‌بدوڵڵا په‌شێو ـ جه‌میل ره‌نجبه‌ر ـ خورشید دزه‌یی ـ که‌ریم شاره‌زا ـ حه‌مه که‌ریم هه‌ورامی).
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی گۆڤاره‌که هه‌موو جارێک وه‌ک یه‌ک نه‌بوون (120 ـ 96 ـ72 ـ 64) لاپه‌ڕه بوو. به‌ڵام نه‌خشه و وێنه‌ی به‌رگی پێشه‌وه‌ی گۆڤاره‌که جێگیر و نه‌گۆڕ بوو له هه‌موو ژماره‌کان.
به‌ڵام له‌ڕووی هونه‌ری ڕۆژنامه‌وانی لاوازبوو، زۆر که‌م سوود له وێنه وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له‌ڕووی پیته‌وه، شێوه‌ی قه‌باره‌ی پیته‌کان ده‌گۆڕدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڤاره‌که چاپخانه‌ی تایبه‌تی به‌خۆی نه‌بوو، بۆیه له چاپخانه‌ی شاره‌وای که‌رکوک چاپ ده‌کرا.
بۆ یه‌که‌مجار له مێژوو شیعری شاعیر وه‌کو (مامۆستا هێمن ) که زۆربه‌ی له ساڵی یه‌که‌می گۆڤاره‌که به ناوی (مام ـ حه‌سه‌ن ـ ه. هیمن) بڵاو ده‌کرایه‌وه.
گۆڤاره‌که هه‌موو ژماره‌یه‌ک گۆشه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو به‌ناوی (خاڵۆی ڕێبوار) که (کاکه‌مه‌م بۆتانی) ده‌ینووسی، تایبه‌ت بوو به کێشه‌و گرفته‌کانی خه‌ڵک.
گۆڤاری هه‌ولێر (1999 ـ 2006)
قۆناغی سێیه‌م:
له ساڵی (1999) ده‌ستکرا به بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری هه‌ولێر که گۆڤارێکی گشتی ڕۆشنبیری بوو، هه‌ر له‌سه‌ر گۆڤاره‌که ده‌نووسرا (گۆڤارێکی ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ)یه گۆڤاره‌که وه‌رزی بوو، تایبه‌ت بوو به پارێزگای هه‌ولێر. ئه‌و گۆڤاره ڕووه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و ئه‌تنوگرافی و جوگرافی، هه‌موو بوارێک که تایبه‌تبوو به شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له‌خۆوه ده‌گرت، ئه‌و که‌س و لایه‌ن و نووسه‌رانه‌ی که بابه‌تیان تێدا بڵاوده‌کرده‌وه خه‌ڵکی هه‌ولێر بوون و بابه‌ته‌کانیان تایبه‌ت بوو به هه‌ولێر، به شێوه‌کی گشتی له‌و قۆناغه‌یه‌دا (گۆڤاری هه‌ولێر) به‌م شێوه‌یه بوو:
خاوه‌ن ئیمتیاز ـ فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری. پارێزگاری هه‌ولێر.
سه‌رنووسه‌ر ـ فه‌یسه‌ل ده‌باغ.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین ـ فواد سه‌دیق.
ـ ئه‌م سێ که‌سه‌ی که ناومان بردن خه‌ڵکی هه‌ولێر بوون.
به‌رگی گۆڤاره‌که ـ به‌رگی پێشه‌وه له‌ڕووی ڕه‌نگ هه‌رجاره‌ی به وێنه‌ی شوێنێکی شاری هه‌ولێر به‌ڕه‌نگێک ده‌ڕازێندرایه‌وه، به‌رگی دواوه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی به‌رگی دواوه‌ی به‌هه‌مان شێوه به وێنه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر، یان هه‌ندێک جار تابلۆی هونه‌رمه‌ندێک ده‌ڕازێندرایه‌وه.
له هه‌موو ژماره‌کان خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر گوتاریان ده‌نووسی به‌ناوی (سه‌ر وتار).
گۆڤاره‌که زیاتر له‌سه‌ر ئه‌رکی پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێر چاپ ده‌کرا، به ڕێنووسی عه‌ره‌بی و زمانی کوردی بابه‌ته‌کان ده‌نووسرانه‌وه، واته به دیالێکتی خواروو. له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێکیش زۆربه‌ی جار وێنه و به‌ڵگه بڵاو ده‌کرایه‌وه، واته وێنه‌دار بوو. زۆر گرینگی به که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی هه‌ولێر ده‌دا، وه‌کو که‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ـ ڕۆشنبیری.. .
له‌سه‌ر به‌رگی پێشه‌وه‌ی گۆڤاره‌که به گه‌وره‌یی ده‌نوسرا (هه‌ولێر) که به زمانی کوردی و رێنوسی عه‌ره‌بی بوو. له چاپخانه‌ی رۆشنبیری له هه‌ولێر چاپ ده‌کرا.
له دوا لاپه‌ڕه‌ی هه‌رجاره و چه‌ند وێنه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر و که‌سایه‌تیه هه‌ولێریه‌کان بڵاو ده‌کرایه‌وه. ژماره‌ی په‌ڕه‌کانی گۆڤاره‌که هه‌رجاره‌ی زیاتر له (100) په‌ڕ ده‌بوو و زیاتر به تیراژی (500) دانه چاپ ده‌کرا، واته گۆڤاری هه‌ولێر زیاتر کۆمه‌ڵه زانیاری و به‌ڵگه‌یی بوو، نه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌ک یان بیر و بۆچوونێک. کۆی ژماره‌کانی (گۆڤاری هه‌ولێر) له‌و قۆناغه زیاتر له (20) ژماره‌ی لێ ده‌رچوو. له به‌رگی دواوه‌ی گۆڤاره‌که به ڕێنوسی (ئینگلیزی) ده‌نوسرا (HAWLER).
نووسه‌ره‌کانی گۆڤاری هه‌ولێر، به زۆری هه‌ر ئه‌مانه‌ن:
* نموونه‌ی یه‌ک له ژماره‌کانی گۆڤاره‌که:
(عه‌بدولخالق سه‌رسام ـ مه‌ولود بێخاڵی ـ عه‌باس سلێمان سمایل ـ جه‌لال خدر ـ عه‌بدوڵڵا حه‌داد ـ جه‌لال سنجاوی ـ پیرداود محموری ـ ئه‌کره‌م مولود ـ که‌ریم ده‌شتی ـ فه‌یسه‌ل ده‌باغ ـ تاریق ئیبراهیم شه‌ریف ـ چه‌ندانی تر..)
ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له (2006 تا ئێستا به‌رده‌وامه)
چۆناغی چواره‌م:
له قۆناغی چواره‌م وه‌کو (ڕۆژنامه) به‌ناوی (ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر) ده‌رده‌چێ، به‌شێوه‌ی ڕۆژنامه‌ی قه‌باره‌ی گه‌وره به‌ڵام لاپه‌ڕه‌کانی سنووردار بوو، واته که‌م بوو تا (8) لاپه‌ڕه ده‌بوو، لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م به گه‌وره‌یی له‌سه‌ره‌وه نووسرابوو ـ هه‌ولێر، له ته‌نیشتی وێنه‌ی (قه‌ڵا و مناره) هه‌بوو، له خواره‌وه وێنه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی کار و چالاکیه‌کانی حکومه‌ت. لاپه‌ڕه‌کانی ناوه‌وه‌ی کورته‌هه‌واڵ و هه‌واڵی ناوخۆی هه‌ولێر له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاروباره‌کانی حکومه‌ت، لاپه‌ڕه‌ی کۆتاییشی گشتی و هونه‌رییه.
* ئه‌و قۆناغه‌ی به دوو شێوه بوو:
شێوه‌ی یه‌که‌م: ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسمانکرد، به‌ڵام به‌ڕیوه‌بردنی به‌م شێوه‌یه بوو:
خاوه‌ن ئیمتیاز: نه‌وزاد هادی. پارێزگاری هه‌ولێر (خه‌ڵکی هه‌ولێر).
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: تاهیر عه‌بدولڵا. جێگری پارێزگاری هه‌ولێر (خه‌ڵکی هه‌ولێر).
سه‌رنووسه‌ر: فه‌یسه‌ڵ دێهاتی. سه‌رنووسه‌ر (خه‌ڵکی هه‌ولێر).
ده‌رچوونی (ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر) له‌م قۆناغه به‌م شێوه تا ماوه‌یه‌ک بوو، چه‌ند ژماره‌یه‌کی ده‌رچوو تاکو نزیکه‌ی (100) ژماره، پاشان ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر و شێوه‌ی ڕۆژنامه‌که گۆڕا، که تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
شێوه‌ی دووه‌م: قه‌باره و شێوه‌ی ڕۆژنامه‌که گۆڕا بۆ قه‌باره‌یه‌کی بچوکتر، نیوه‌ی قه‌باره‌ی شێوه‌ی یه‌که‌م، له‌سه‌ر به‌رگی ڕۆژنامه‌که له‌سه‌ره‌ره‌وه به‌شێوازێکی خه‌تجوانی نووسرایه (هه‌ولێر)، که ڕه‌نگی (شین و سوور)ه، له‌گه‌ڵ هه‌ولێر تێکه‌ڵ بووه، له‌خواره‌وه‌ش و هه‌واڵ (مانشێتی گه‌وره) نووسراوه، دوایی له خواره‌وه کورته هه‌واڵا له‌گه‌ڵا وێنه‌ی هه‌واڵه‌که بڵاوکرایته‌وه که ده‌ستنیشانه بۆ ناوه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌که. ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌و قۆناغه‌ی ئێستاش هه‌روا ده‌رده‌چێ که ڕۆژنامه‌یه‌کی گشتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و ته‌ندروستی و هونه‌رییه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین (ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر) له ساڵی (2006)وه ده‌رده‌چی درێژکراوه‌ی (ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر)ی ساڵی 1950یه، چونکه له لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می ڕۆژنامه‌که له خواره‌وه‌ی نووسراوه، (یه‌که‌م ژماره‌ی له ساڵی 1950 ده‌رچووه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له ساڵی (2006) به‌م شێوه‌یه:
ده‌سته‌ی نووسه‌ران:
خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر: ئاریان فه‌ره‌ج (خه‌ڵکی سلێمانی).
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: جه‌بار قادر (خه‌ڵی رانیه).
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: هاوده‌نگ فاروق (خه‌ڵکی هه‌ولێر).
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان (خه‌ڵکی هه‌ولێر).
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی (24) لاپه‌ڕه‌یه، ڕۆژانه بابه‌تی (سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و ته‌ندروستی و جاره‌به‌جار فۆلکلۆری..) له‌خۆوه‌گرتووه. نووسه‌رانی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان و هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، به‌رهه‌می تێدا بڵاوده‌که‌نه‌وه. به‌گشتی ڕۆژنامه‌یه‌کی وێنه‌دار و هه‌واڵی وێنه‌ییه، لاپه‌ڕه‌کانی پێکهاتوونه له (ڕێپۆرتاژ ـ هه‌واڵ و به‌دواداچوون ـ بۆچوونی سیاسی ـ ئاگاداری له دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ـ لاپه‌ڕه‌ی (پشوو) که پێکهاتووه له وشه‌ی یه‌کتربڕ و که‌لوه‌کان.
ماوه‌یه‌ک ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، چه‌ند پاشکۆیه‌کی هه‌فتانه‌ی هه‌بوو به ناوی (هونه‌ر. هه‌واڵی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان) (زانستی. هه‌واڵی زانستی نوێ و زانست به‌گشتی) (وه‌رزشی. هه‌واڵی وه‌رزشی کوردستان و جیهان) (ئه‌ده‌ب. گوتار و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و زمانه‌وانی).
لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌م قۆناغه تایبه‌ته بۆ ڕێکلامی بازرگانی هه‌موو جۆره که‌لووپه‌لێک بوو.
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که به‌رهه‌میان هه‌بوو له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، بۆ نموونه:
سیاسی : ئاریان فه‌ره‌ج ـ جه‌مال عبدلله ـ هاوده‌نگ فاروق ـ عه‌بدولڕه‌زاق علی ـ سامی ئه‌رگۆشی ۆ سالار عوسمان ـ عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ـ چه‌ندانی تر.. .
هونه‌ری: حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ـ حه‌مه سوار.. .
ئه‌ده‌بی: عه‌زیز مه‌لا ره‌ش ـ محمد که‌ریم نانه‌وا ـ شیعری ـ به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی ـ نه‌جم ئه‌ڵوه‌نی ـ که‌ریم ده‌شتی ـ شه‌نگه هاوار کاکه‌یی ـ به‌هزاد حه‌وێزی ـ بۆتان جه‌لال.. .
وه‌رزشی: ئومێد ئیبراهیم ـ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ـ مامه‌یاره ئه‌حمه‌د ـ بۆتان جه‌لال.. .
پوخته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌کانی ده‌رچوونی ڕۆژنامه و گۆڤاری هه‌ولێر:
ـ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م دوور بووه له‌لایه‌نی هونه‌ری و که‌می وێنه تێدا بڵاوبۆته‌وه.
ـ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له قۆناغی یه‌که‌م به‌شداربوون، له قۆناغی دووه‌میش به‌شدار بوونه.
ـ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌می، به پاڵپشتی مامۆستایانی قوتابخانه بووه.
ـ قۆناغی یه‌که‌م بێ پڕۆژه، به‌ڵام ئامانجیان زیاتر هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بووه له هه‌ولێر.
ـ قۆناغی دووه‌م زیاتر نزیکه له پڕۆژه، چونکه جاربه‌جار نامیلکه‌ی له‌گه‌ڵ بووه، به ناوی (پرۆژه‌ی ڕێکخستنی قه‌ڵاتی هه‌ولێر)، ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌م له گۆشه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌که به ناوی (خالۆی ڕێبوار) تاکو خه‌ڵک هۆشیار بکاته‌وه.
ـ قۆناغی یه‌که‌م ژماره‌ی زۆرتربووه له قۆناغی دووه‌م که زیاتر له (100) ژماره‌ی لێ ده‌رچووه، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌م (12) ژماره‌ی لێ ده‌رچووه.
ـ له قۆناغی دووه‌م بۆ یه‌که‌مجار نووسه‌ری ئافره‌ت ده‌رکه‌وتووه.
ـ قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م، وێنه‌ی نه‌بووه له لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌که.
ـ به‌ڵام قۆناغی سێیه‌م به‌رگی گۆڤاره‌که ڕه‌نگاوڕه‌نگ بووه، لاپه‌ڕه‌کانی وێنه‌دار و به‌ڵگه‌یی بوون.
ـ قۆناغی سێیه‌م ته‌نیا تایبه‌ت بووه به پارێزگای هه‌ولێر، سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری نه‌بووه.
ـ قۆناغی چواره‌م زیاتر سیاسی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و وێنه‌داربووه و ڕێکلامی بازرگانی هه‌بووه که پاڵپشتی ڕۆژنامه‌که بووه.
ـ ته‌نیا یه‌ک نووسه‌ر له قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م نوسینی هه‌بووه، ئه‌ویش ڕۆژنامه‌نووسی به‌ئه‌زموون مامۆستا (که‌ریم شاره‌زا)ی شاعیر و نووسه‌ر بوو.
ـ له کۆی ده‌رچوونی ڕۆژنامه و گۆڤارێک به ناوی (هه‌ولێر)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵه‌کان یه‌کبخه‌یین ده‌کاته (15) ساڵه ڕۆژنامه و گۆڤارێک هه‌یه به‌ناوی (هه‌ولێر).
ـ واته له‌م (15) ساڵه (2) گۆڤار، (2) ڕۆژنامه هه‌یه، به‌ڵام وه‌کو (ڕۆژنامه) ته‌مه‌نی درێژتربووه.
ـ قۆناغی چواره‌م درێژه‌پێده‌ری قۆناغی یه‌که‌مه.
.