ما 9829 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئیرادە و قەزاوقەدەر

پێوەندی نێوان هەژاری و باوەڕ بە قەزاو قەدەر پێوەندێکی پتەوە. هەتا هەژاری زۆرتر بێت بە هۆی لە خوارەوە بوونی ئاستی خوێندەواری و وشیاری (لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان زیاتر لە بیری دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانن نەک خۆسەرقاڵ کردن بە کلتور)، باوەڕ بە قەزاو قەدەریش زیاتر دەوردەگێڕێ.

رێگای سەرەکیی لاوازکردنی ئەم باوەڕە و گێڕانەوەی باوەڕمەندی مرۆڤ بە خۆی و بە تواناکانی، بە باشکردنی ژیانی ماددیی مرۆڤەوە گرێدراوە. دابینکردنی کۆمەڵگای خۆشژیان و دڵنیایی لە رۆژەکانی داهاتوو بنکۆڵی قەزاوقەدەر دەکەن و، مرۆڤ دەگەڕێتەوە سەر چەمکی ئیرادە و خواست کە دوو چەمکی گرینگن لە دەرکەوتەی مرۆڤایەتیی ئێمە.

ئیرادە دیوی بەرامبەری قەزاوقەدەرە و پاڵ پێوەنەریەتی بۆ کشانەوەی بەرەو ژوورەکانی فەرامۆشی. بە کورتی مرۆڤ گەر خۆی نەیەوێ چارەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێ، ئەوا کەسانی تر یاخود هێزی تر بە دەستییەوە دەگرن. دژوارترین ژیانیش ئەو ژیانەیە کە مرۆڤ سەرەداوەکەی ونکردبێت. باوەڕ بە قەزاوقەدەر سەرچاوەی ژیانی کۆیلەتی و لەگەڵاکەوتنە.

سایتی قەڵەم. ١٢ مانگی حەوتی ٢٠٢٠

Fatalisme — Wikipédia

گەڕان بۆ بابەت