لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بەڵام دکتۆر هات. گوتی تای سیروات زۆر لە سەرەوەیە و، دەبێ دەرمان بخوا. بۆ سبەی سیروات کاتێ لەخەو هەستا، گوتی: ـ بەیانیت باش باوکە. ئیستا زۆر باشترم
زۆر نەخۆشم
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
سیروات روو لە باوکی دەکا و دەڵێ:
ـ یەکجار نەخۆشم، خەوم لێناکەوێت.
باوکی دەڵێ:
ـ کەمێک ئاو بخۆرەوە.
ـ ئاخ، ئێشی هەیە. یەکجار نەخۆشم،... ناتوانم ئاو بخۆمەوە.
سیروات قوڕگی هاتووە.
باوکی دەڵێ:
ـ ئای کوڕم. ها ئەمە دەرمان. دەبێ بیانخۆی.
ـ زۆر نەخۆشم ناتوانم بیانخۆم.
بۆ رۆژی دوواتر سەری دێشێ.
ـ ئای چەندە سەرم دێشێ. زۆر ئازاری هەیە.
ـ ها دەرمان!
ـ نا ناتوانم بیانخۆم، زۆر نەخۆشم.
بۆ نیوەڕۆ سیروات بەتووش سک ئێشەوە دەبێ:
ـ ئای ئای چەندە سکم دێشێ.
باوکی دڵێ:
ـ ئای کوڕی شیرینم.
بۆ شەو گوێیەکانی دێشن:
ـ ئای چەندە ژانی هەیە.
باوکی دەڵێ:
ـ زەنگ بۆ دکتۆر دەدەم.
ـ ئەوەندە نەخۆشم ناتوانم دکتۆر ببینم.
بەڵام دکتۆر هات. گوتی تای سیروات زۆر لە سەرەوەیە و، دەبێ دەرمان بخوا.
بۆ سبەی سیروات کاتێ لەخەو هەستا، گوتی:
ـ بەیانیت باش باوکە. ئیستا زۆر باشترم.