ما 1588 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دنەدەرێکی نامۆ

دەکرێ رووداوێکی بچووک سەرەتای دەستپێکی چیرۆک یان رۆمانێک بێت. بەڵام بەو مەرجەی رووداوەکە لە کاریگەرییە دەروونییەکانی بۆ سەر کەسەکە یەکجار بەهێز بێت. وەها رووداوێک دەتوانێ لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک وێنای تر لە زەینی نووسەردا بژیێنێتەوە و ببێ بە سەرەتای پرۆژەیەکی گەورەتر.

ئەم رووداوە مەرج نیە لە دەرەوەی مرۆڤ رووبدات، دەکرێ رووداوێکی بەتەواوی دەروونیش بێت، یاخود تێکەڵێک لە هەر دووکی ئەم حاڵەتانە. بەم پێیە نووسین هەر لە سەرەتاوە چڕبوونەوەی هەستێکی نامۆیە لە مەودایەکی زەمەنیی کورتدا.

ئەم چڕبوونەوەیە وەها نیە دوواتر نووسەر جێدێڵێ. دەبێ لە کاریگەرییەکانی خۆی بەردەوام بێت و خۆی لە باری پانتایی زەمانەوە بکشێنێت. گەر وانەبێ نووسەر ناتوانێ دەق پێشکەش بکا و لە شوێنێک پرۆژەکەی رادەوەستێ.

مانەوە و هەڵکردن لەگەڵ ئەم جۆرە هەستە دەروونیانە مەرجی سەرەکین بۆ نووسین. ئەوەی نەگاتە ئەم ئاستە لە نووسین دەمێنێتەوە. ئەم هەستە سەرچاوەیەکی دەروونیی نامۆ و نەناسراوە کە تەنیا خۆی لە رەوتی نووسیندا بەرەبەرە دەخەمڵێنێ و خۆی دەناسێنێ. لە راستیدا دەق بریتییە لەو زانیاریانەی وا بە دەوری وەها هەستێکدا دەتەنرێن.

 

سایتی قەڵەم  ١٩ مانگی حەوتی ٢٠٢٠

 

گەڕان بۆ بابەت