ما 5528 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شکست و سەرکەوتن

شکست هەمیشە لەبەرامبەر سەرکەوتندا دێت و سەرکەوتن لەبەرامبەر شکستدا. بەڵام لە ژیانی راستەقینەدا مەرج نیە هەمیشە وەها بێت. دەکرێ شکست و شکست پێکەوە بن و سەرکەوتن و سەرکەوتنیش پێکەوە. زۆر جار مەرج نیە بۆ ئەوەی لایەنێک سەرکەوێ دەبێ حەتمەن لایەنەکەی بەرامبەری شکست بخوا. زۆر جاریش شکست هاوکات دەتوانێ هی هەر دوو لا بێت.

لە کۆمەڵگای تاک رەهەندا هەمیشە سەرکەوتن هی لایەنێکە و شکست هی لایەنەکەی تر، بەڵام ئەم لۆژیکە دەتوانرێ لە کۆمەڵگای فرەچەشندا بگۆڕدرێ. وەها کە شکست و سەرکەوتن هەمیشە بە سەر دوو لایەنی بەرامبەردا دابەش نەکرێن.

وەها حاڵەتێک پێش لە هەر شتێک پێوەندیی بەوەوە هەیە باوەڕمان بە تاک رەهەندیی حەقیقەت و ئەبەدی بوونی نەبێ. گەر حەقیقەت فرە چەشن بوو ئەوا شکست و سەرکەوتنیش لە تاک رەهەندیی خۆی دێتە دەرەوە و بەرگی پلۆراڵ لەبەردەکا.

رەنگە ئێمە لە زەمانەیەکدا دەژین کە زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستمان بە پیاچوونەوە بە چەمکی شکست و سەرکەوتن هەیە. وەک هەموو بوارەکانی تر دەبێ سەر لەنوێ بیر لە دابەشکردنەوەی بە شێوازی تر بکەینەوە.

سایتی قەڵەم

٢٤ مانگی هەشتی ٢٠٢٠

 Abbreviated Portraits – Victory Contemporary

 

گەڕان بۆ بابەت