ما 469 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دڵشاد خدر

پاش ئەوەی لە مال دەرچووین خۆمان گەیاندە جادەی چل مەتری کە لەمالی کاک فوئاد دوور نەبوو هەر بەو جادەیە رۆیشتین چونکە رێک دەیبردینە تەنیشت نەخوشخانەی سەدام. بەڵام ئەو رێگایە گەلێک دووربوو و ئێمەش لەترسی سەیتەرەکانی مەفرەز خاسەکان نەوێراین سواری تەکسی بین و هەر بەپێ یان دەرویشتن.

 

سەربوردەی رۆژیکی نەخۆشخانە

دڵشاد خدر

لەو کاتدا، شار پر بوو لە پیاوانی رژێم و دەزگا ئەمنیەکانی بەعس لە هەموو شوێنیک بەچری بوونیان هەبوو. ئەوان بۆ دەست وەشاندن و گرتن و چاوترساندنی نەیارەکانی خۆیان دەستیان لە هیچ نەدەپاراست. بودجەیەکی گەورەشیان بۆ ئەو کارانە لەبەردەستدابوو. هەر خۆی دەزگای ئاسایشی، دەولەتێک بوو و دەستی دەگەیشتە هەموو شوێنێکی ئەو عیراقە.

هەر لەو کاتیدا ئێمە ئەوانەی پەیوەندی حزبییمان هەبوو لەو شارەدا، سڵمان لە هیچ نەدەکردەوە و هەموو کاتەکان پێمان وابوو شار شاری خومانەو نابێت لەوان بترسین. زۆریک لە ئێمەمانان دەستمان بۆ هەموو کاریک دەبرد کە دژایەتی رژێمی تیدابایە و بە باشە بۆ حزب بگەرابایەوە. چەندین کارمان ئەنجامدەدا بەبێ گوێدانە ئەو مەترسیانەی دەکەوتە سەر ژیانی خۆمان و بنەمالەکانمان. ئەو کاتەی من وەک یاریدەدەری بێهۆشی لە نەخوشخانەی سەدام دامەزرام، ئارەزووم بوو کە هەموو توانای خۆم و ئەو شتانەی لە ژیر دەستمدابوو  بیخەمە خزمەت پێشمەرگە و خەلکی ئوپوزیسون. نەک چاوەروانی بریاری سەرەوەی خۆم بکەم بۆ ئەنجامدانی هەر کاریک، بەڵکو خۆمان بە دوای ئەوە دەگەریان کە کاریک هەرێت تا ئەنجامی دەین. باشم لەبیرە من بۆ سەردان چووبومە مالی کاک فوئادی عبدالقادر. پاش دانیشتن ئینجا زانیم کاک فوئاد لە مال نیە و تەنیا لەگەل عەتیەی خانی دایکی دانیشتم و کەوتینە قسان. هەر لە نیو قسەکاندا ئەو ووتی شاخەوان ئەوە دوو رۆژە هاتووتە مالمان و زۆریش نەخۆشە. وادیار بوو پاش ئەوەی شاخەوان لەبەر ئازاری گورچییلەکانی هاتبووە نیو شار و خزمەکانیشی بە هۆی چاودیریان لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان نەیان توانی بوو لە مالەکانی خۆیان رایگرن، بویە پەنای بۆ مالی کاک عبدوالقادر هێنابوو. پاش قسەکانی عەتیە خان منیش پێم ووت برو پێی بلی ئەگەر دەیەوێت من دەتوانم یارمەتی بدەم!! عەتیەش  هەستاو لای منی جێهێشت  و چووە ژوورەکانی پشتەوە و پاش ماوەیەکی کورت لەگەل شاخەوانی هاتنە ژووری مێوانان و هەر سێکمان پێکەوە دانیشتین و کەوتنیە قسان. دیاربوو ئازارەکانی کورچیلەی زۆر بوون و نەی دەتوانی وەک پێویست دانیشێت بۆیە جار جار خۆی خوار دەکردەوە و دەستی بۆ کورچیلەکەی دەبر. پاش کاتیکی کورت ووتی کاکە دلشاد چون دەتوانی یارمەتیم بدەیت و چیت پێدەکرێت؟ منیش زۆر بە ووردی پیلانەکەی خۆمم بۆ باس کرد و ئەویش هەر سەیری دەکردم و پاش تەواو بوونی قسەکانی من، یەکسەر ووتی تۆ دلنیات شتی وادەکرێت؟ منیش ووتم ئەگەر تۆ بتەوێت و نەترسی ئەوە دەکرێت و من پێموایە سەرکەوتووش دەبین. هاورێ شاخەوان ئەو کاتانەی من قسەم دەکرد ئەو هەر سەیری من و عەتیەخانی دەکرد، من یەکسەر تێگەیشتم کە لە ناچاری بە قسەکانی من بروا دەکات نەوەک لە ناوەخۆیدا ترسێکی زۆری هەیە کە بە بێ کێشە بتوانی رزگاری ببێت. پێش ئەوەی من برۆم ووتی چی لەسەر من پێویستە بیکەم منیش ووتم تەنیا بەیانی پێش کاتژمیر 7ی بەیانی ئامادەبەو ئەگەر بتوانی پانتورێک و کراسیکی خاوین لەبەر کەیت زۆر باشە. بە پێکەنینەوە ووتی ئەوەیان دەتوانم.  مالی کاک فوائادی ئەوکاتی لە گەرەکی موفتی بوو و مالی ئێمەش لە سیداوە، من مالی ئەوانم بەجێ هێشیت و بە پێیان گەرامەوە مالەوە. ئەو شەوی زۆر بیرم لە ئەرکەکەی بەیانی کردەوە کە چۆن بتوانم هاورێ شاخەوان بە سەلامەتی بگەینمە نەخوشخانە و پاش چارەسەری بیگەرێنمەوە مالی کاک فوادی.

ئەو بەیانیە من زووتر لە رۆژەکانی تر لە خەو هەلسام و هەر بە پێیان چوومە مالی کاک فوئاد لە گەرەکی موفتی. کاتیک من گەیشتم ئەویش ئامادەبوو. من هەر لەمالەوە دوو سەدرییەم لەگەل خۆم هێنابوو یەکێکی بۆ خۆم ئەویتر بۆ هاورێ شاخەوان. پێش ئەوەی بچینە درێ فێرم کرد کە چون سەدریەکە وەک قوتابیانی پەیمانگای تەندروستی لەسەر دەستی دادەنێت. ئەوکاتەی لە ژووری مێوانان هاتینە درێ عەتیەخانیشمان لەگەل بوو هێشتا نەگەیشتبووینە لای دەرگای حەوشە، شاخەوان ئاورێکی لە عەتیە دایەوە و بە پێکەنینەوە ووتی عەتیە شاهید بە ئەگەر شتێکم لێهات ئەوە کاک دلشاد بەرپرسیارە لێم هەر چەند قسەکەی بە پێکەنینەوە کرد، بەلام لە دلیەوە هاتە دەرێ. بەراستیش حەقی خۆی بوو کە گومان بکات کەسێک بتوانی پێشمەرگەیەکی ناسراو بە روژی روناک بەبێ چەک بباتە نەخوشخانەی حکومی، لەکاتیکدا ناسینت بۆ ئەوکەس تەنیا یەک روژبێت!

پاش ئەوەی لە مال دەرچووین خۆمان گەیاندە جادەی چل مەتری کە لەمالی کاک فوئاد دوور نەبوو هەر بەو جادەیە رویشتین چونکە رێک دەیبردینە تەنیشت نەخوشخانەی سەدام. بەڵام ئەو رێگایە گەلێک دووربوو و ئێمەش لەترسی سەیتەرەکانی مەفرەز خاسەکان نەوێراین سواری تەکسی بین و هەر بەپێ یان دەرویشتن. پاش برینی گەرەکی باداوە، هەندیک ترسمان کەم تر بووە چونکە رێگایەکە چول بوو. بەپێچەوانەوە ئەو ماوەیەی ئەو جادەیە بە گەرەکی باداوەدا دەروات زۆر قەلەبالغ بوو، لە رێگاش هەر بە قسان خۆمان خەریک کرد و زۆری نەبرد گەیشتینە پێش نەخوشخانەکە. نەخۆشخانەی سەدامیش دوو دەرگای هەبوو و هەردوو دەرگاش کەوتوبونە سەر رێگای سەرەکی کۆی. ئێمە بە دەرگای پێشەوە چوینە ژووی، بویەش ئەو دەرگایەم هەلبژارد چونکە دەرگای دووەم ئەو دەرگاییە کە هاتوو چووی سەرەکی تیدا دەکرێت و پرستگەی لێیەو  هەموو کاتەکانیش ژمارەیەکی زۆر موراجع لێکوبۆتەوە و.بە هۆی ئەوەی من کارەم لە ژوورەکانی نەشتەرگەری بوو ئەویشم لەگەل خۆم بردە ژوورەکانی نەشتەرگەری و ئەو جلانەم پێدا کە ئێمەمانان لەبەرماندەکرد و لەگەل خۆم وەک قوتابیەک کە پراکسیس هەبێت هەر لەگەل مندا بوو تا کارەکانی من تەواو بوون. ئەوکاتیش دکتورێیک زۆری باشی مەجالی بۆلی (واتە کۆئەندامی میز) لە هەولیر هەبوو بەناوی دکتور نەجدەد، خۆش بەختانە ئەورۆژی نەشتەرگەری هەبوو و لەلای ئێمەبوو. لەکاتی پشودا شاخەوانم بردە لای و پێم ووت ئەو قوتابیە ئازاری گورجیلەی هەیە و ئەگەر بتوانی سەیرێکی بکەیت ئەویش یەکسەر ئەشیعەی گورجیلەکانی و پشکنینی میزی بۆ نووسی و ئێمەش بە پەلە چوینە بەشی تیشک و کاک عەبدوولا لەوێ بوو و یەکسەر ئەشیعەکەی بۆ گرت و پاشان چوینە لای برادەرانی موختەبەر ئەوانیش هەندیک میزیان لێوەرگرت و پشکنینەکەیان بۆ کردو پاش وەرگرتنەوە نەتیجەکەی بردمانەوە لای دکتور نەجدەت، کە ناوبراو هێشتا بەشی نەشتەرگەری جێ نەهێشتبوو. ئەویش پاش سەیرکردنی ئەشیعەکە و پشکنینی میزەکەی چارەسەری بۆ نووسی و دەرمانەکانیشمان لە سەیدەلی نەخۆشخانە وەرگرت و گەراینەوە بەشی نەشتەر گەری تا کات بووە دووی پاش نیوەرۆ ئەوکاتی سەعات دوو دەوام تەواو دەبوو. پێش ئەوەی سەعات بێتە دوو ئێمە لە بەشی نەشتەرگری هاتینە دەرێ. بەشی نەشتەرگەری لە نەخوشخانەی سەدام کەوتووبوە نهۆمی یەکەم و رێک بەرامبەر بەشی نەشەرگەری بەشی چاودێری چر هەبوو کە کەوتووبوە نوان بەشی ژنان و پێاوان لە نهۆمی یەکەم. کاتیک ئێمە پێکەوە هاتینە دەرێ پاش چەند هەنگاوێک ئاورم لە تەنیشت خۆم داوە هاورێ شاخەوان دیار نەبوو. من سەیرم پێهات و لە دلی خۆم ووتم پێش چەند چرکەیەک لە تەکمدابوو چی لێهات! کە گەرامەوە دواوە دیتم هاورێ شاخەوان خۆی داوەتە پشت دینگەیەک و چاوەروانی من دەکات منیش خۆم گەیاندەی لای و بە چرپە لێم پرسی هیچ هەیە؟ ووتی ئەو کورە دەناسم و ئەویش باش من دەناسی کە ئاورم دایە کاک ستارە. کاک ستار برینپێچ بوو لە بەشی چاودیری چر و خۆی خەلکی بیستانە بوو و گوندەکەی مالی هاورێ شاخەوانیش لاجانە کە کەوتۆتە نزیک گوندی بیستانە. پاش رۆیشتنی کاک ستار لە مەمەرەکە ئێمە خۆمان گەیاندە نهۆمی ئەرزی و چوینە دەرەوەی بینایەکە و پاشان بە هەمان دەرگا لە دەرگای سەرەکی  نەخۆشخانە چوینە دەری. بە هەمان دەرگا چوینە دەرێ  کە بەیانی پێیداهاتبووین چونکە دەرگای سەرەکی هەموو کاتەکان زۆر قەلەبالغ بوو بیرمان لەوە کردەوە نەوەک یەکێ لەوێ بێت هاورێ شاخەوان بناسی. پاش دەرچوونمان لە نەخۆشخانە هەر بە جادەی کوێ چوینە سەر شێست مەتری و هەر بە شێست مەتری و شێست مەتری بە پێیان  هاتینەوە سەیداوە چوینە مالی ئێمە. هەرچەند هاورێ شاخەوان خۆی لە کاک ستار شاردبۆوە بەلام وادیار بوو کاک ستار دیتبووی بەلام بەسەر خۆی نەهێنابوو وای نیشاندابوو کە نەیدیوە. پاشان هەموو جاریک کە کاک ستار منی دەدیت لە نەخوشخانە بە پێکەنینەوە سەیری دەکردم و سەری خۆی بادەدا وەک ئەوەی بلێت دەزانم چی دەکەیت!

کە  گەیشتینە مالی ئێمە ساعات نزیک بە سێی پاش نیوەرۆ بوو. دایکم ئەو رۆژە کفتەی کردبوو پێش ئەوەی دانیشین و نان بخۆین هاورێ شاخەوان چووە بەر بەلوعەو گۆرەویەکانی خۆی شوشت کە ئەوە هیچ مێوانێکی شاری ئەو کارە ناکات بۆیە دایکم یەکسەر تێگەیشت کە ئەو برادەرە پێشمەرگەیە. پاش نانخواردنوو پشووەک. دیسان هەر بەپێیان بەناو شوقەکانی ئیسکان و پاشان خانوەکانی ئیسکان و پاشان گەرەکی موفتی و لە کوتایدا خۆمان گەیاندەوە مالی کاک فواد و تەسلیمی عەتیەخانم کردو سەیرێکی هاورێ شاخەوانم کردوو پێمووت ئەوە بە سەلامەتی هێنامیەوە مالی عەتیەخانی. پاشان بیستمەوە کە پاش وەرگرتنی دەرمانەکان هاورێ شاخەوان چاک بۆتەوە و شاری جێهێشتوە و گەراوەتەوە نیو هاورێیانی لە لقی بەرانەتی.

گەڕان بۆ بابەت