دواتر دڵشاد کاوانی نووسەری ڕۆمانی بەڕێگاوە باسی چۆنییەتی نووسینی ڕۆمانەکەی کرد و وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادەبووانی سیمینارەکەی دایەوە. لە کۆتایی سیمینارەکەشدا لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری شەقلاوە ڕۆمانی بەڕێگاوە بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.

 

لە ژێر ناوی کتێب داهێنانی  ژیانە

"سیمیناری  ناساندنی ڕۆمانی بەڕێگاوی دڵشاد کاوانی لە شەقڵاوە ساز کرا"

لە ژێر ناوی کتێب داهێنانی ژیانە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە. بەرواری ٢٩\٩\٢٠٢٠   لە باخچەی کتێبخانەی گشتی شەقڵاوە سیمیناری ناساندنی کتێب بۆ ڕۆمانی بەڕێگاوەی دڵشاد کاوانی لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە، بە ئامادەبوونی نووسەر و ڕۆشنبیرانی شارەکە بە ڕێوەچوو. کە تیایدا نووسەر و لێکۆڵەرهۆشەنگ شێخ محمد و ڕۆمانووس و ڕەخنەگر سابیر ڕشید و مجید ڕحمان هەریەکە بە جیا خویندنەوەی خۆیان لە سەر ڕۆمانەکە خستەڕ ڕوو. دواتر دڵشاد کاوانی نووسەری ڕۆمانی بەڕیگاوە باسی چۆنییەتی نووسنی ڕۆمانەکەی کرد و وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادەبووانی سیمینارەکەی دایەوە. لە کۆتایی سیمینارەکەشدا لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری شەقلاوە ڕۆمانی بەڕێگاوە بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.

 

دسته: هەواڵی هونەری