ما 4298 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە عەرەبییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

چەمکی دەوڵەتی قوڵ بەستراوە بە چەمکی دەوڵەت لە نێو دەوڵەت دا بە واتای بوونی حکومەتێک لەسەر حکومەتێکی تر کەچی لای هاوڵاتیان یەک حکومەت هەڵدەبژێردرێ لە کاتێکدا حکومەتەکەی تر بە پروسەی هەڵبژاردن دا تێپەر نابێ.

 

چەمکی دەوڵەتی قوڵ    

لە عەرەبییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

 

١ / سەرهەڵدانی دەوڵەتی قوڵ

٢ / چەمکی دەوڵەتی قوڵ

٣ / ڕەگەزەکانی دەوڵەتی قوڵ

٤ / ئالیەتی کارکردنی دەوڵەتی قوڵ

سەرهەڵدانی دەوڵەتی قوڵ / دیاردەی سەرهەڵدانی دەوڵەتی قوڵ لە تورکیا سەری هەڵدا کە بریتی یە لە تۆڕێکی نهینی لەسەر دەستی موستەفا کەمال ئەتاتورک  دامەزرا. ئەو تۆڕە بە نێوی دەرین دەولەتDerin Devlet ناوبانگی دەرکرد بە واتای دەوڵەتی قوڵ، ئەم تۆڕە لە چەند گروپێک پێکهاتووە لەوانە پۆلیس و ئەفسەرانی هێزی چەکداری و هەندی لە پیاوانی دادگا و بیروکراتەکان و چەند گروپێکی دی. ئەم تۆڕە هەڵدەستی بە ئەنجامدانی چالاکی نهینی مەبەستی لێی پاراستنی عەلمانیەتی دەوڵەتی تورکیایە کە لەسەر دەستی کەمال ئەتاتورک دامەزرا، هەروا ئەرکی ئەم تۆڕە سەرکوتکردنی بیروڕاو و جوڵانەوەو حزب و ئەندامانی حکومەتن کە بیانەوێ هەرەشە لە عەلمانیەت بکەن هەر لە رێگای ئەم گوتارەوە باسی چەمکی دەوڵەتی قوڵ دەکرێ.

چەمکی دەوڵەتی قوڵ /  چەمکی دەوڵەتی قوڵ چەمکێکی بەربڵاوە بەڵام دیاریکراو نییە، بەکاردەهێنرێ بۆ پێناسەی دام و دەزگاکانی حوکمرانی کە هەڵنەبژێردراون. ئەم دام و دەزگایانە کۆنترۆڵی چارەنووسی دەوڵەت دەکەن وەک سوپاو دام و دەزگای بیروکراتی مەدەنی یان ئەمنی یان حزبی فەرمانڕەوا، لەوانەیە هۆی بوونی دەوڵەتی قوڵ دەگەرێتەوە بۆ ئامانجی پیلانگیڕی یان ئامانجی پروژەیەک وەک پاراستنی بەرژەوەندی دەوڵەت و سیستەمی حوکم هەروا دەوڵەتی قوڵ چەند رەگەزێکی هەیە لە دام ودەزگای دەوڵەت و جمگەکانی مەدەنی وسەربازی و سیاسی وراگەیاندن وئاسایش، ئەم رەگەزانە پێکەوە کار دەکەن بە ئاراستەی ئامانجی هاوبەش هەروا ئاراستەی دام ودەزگاکانی دەوڵەتی فەرمی و بریارە سیاسیەکان هەروا دەوڵەتی قوڵ چەند ناوێکی هەیە لەوانە دەوڵەتی ڕەگ داکوتاو یان دەوڵەت لە نێو دەوڵەت، کاتێ وەسفی هەندی حزب و گروپ دەکرێ کە بەشیوەیەک مامەڵە دەکەن وەک بڵێت دەوڵەتن بەڵام ئەم دەوڵەتە لە نێو دەوڵەتی دانپیانراوە، یان دەزگای هەواڵگری دەوڵەتێکی دیاریکراو، نموونەی بەربڵاوی چەمکی دەوڵەتی قوڵ، دەوڵەتی قوڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خۆی لە وەکالەتی ئاسایشی ناوەندی و لوبیەکان بەرجەستە دەکا یان دەوڵەتی قوڵ وڕەگ داکوتاو لە تورکیا یان دەوڵەتی قوڵ لە میسر کە خۆی لە سوپاو گەورەپیاوانی ئیش و کار دەبینێتەوە .

 

ڕەگەزەکانی دەوڵەتی قوڵ /  چەمکی دەوڵەتی قوڵ بەستراوە بە چەمکی دەوڵەت لە نێو دەوڵەت دا بە واتای بوونی حکومەتێک لەسەر حکومەتێکی تر کەچی لای هاوڵاتیان یەک حکومەت هەڵدەبژێردرێ لە کاتێکدا حکومەتەکەی تر بە پروسەی هەڵبژاردن دا تێپەر نابێ، حکومەتی شاراوە لە چەند ڕەگەزێک پێک دێت لەوانە فەرمانبەرانی حکومەتی پێشوو، گەورە پیاوانی بواری مەدەنی وسەبازی کە پێک دێن لەسەر دابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵات و دەستاودەست کردنی دەسەڵاتی، هەندێ جار کێبەرکێ لەنێوانیان روو دەدات.

پیاوانی کاروبار (رجال الاعمال) ئەمانە نوێنەری هەڵبژاردەی سەرمایەدارین، دەیانەوێ سەرمایە هەڵێنجێنن وقورخی کارگوزاری دەکەن و درێژە بە ئیمتیازاتی ماڵیان دەدەن.

هەندێ لە رۆشنبیران و تەکنوکرات، ئەمانە لە نێوەندی ئەکادیمین، لەو خەڵکانەن کە دەزانن چۆن کۆنترۆڵی دەوڵەت دەکەن لە رێگای پروسەی دارشتنی دەستوور هەروا دانانی یاساو یاسادانانی تر کە ئەجندەی شاراوەی لە پشتە.

 

ئالیەتی کارکردنی دەوڵەتی قوڵ / دوای قسەکردن لەسەر چەمکی دەوڵەتی قوڵ کە دەوڵەت یاسادانەری تاقانەی یاسایە لە هەمان کاتدا جێبەجێ کەریتی، لەوانەیە دەوڵەت، یاسا بەکاربهێنێ بە رێگای جیاوازو ناروون، دەوڵەت خاوەنی دەسەڵاتی رەهایە لە هەڵسان  بە ئەنجامدانی چالاکی و سیاسەتی جۆراجۆر هەروا دەسەڵاتی ئەم دەوڵەتە ڕاگرتنی ئیش کردن بە یاسایە وەک تەگبیر وەرگرتنی پیویست بەمەبەستی داکوکی کردن لە دەوڵەت دژ بەو مەترسیانەی کە رووبەرووی دەبنەوە، ئەم دۆخە پێ دەڵین (هەڵپساردنی یاسا ) لە رێگای ئەم دۆخەوە دەوڵەتی بانگەوازی دۆخی لەناکاو (الطواریء) و مانگرتن دەکا بەم شیوەیە ئیش کردن بەو یاسایە هەڵدەپسیردرێ، بەهۆی ئەم ناکوکی یەوە سەبارەت بە مامەڵە کردن لەگەڵ یاسا، وا پیویست دەکا کە دەوڵەت دوخێک لە ترسی بێ ئەندازەو ونزیک بوونەوەی دوژمنی وەهمی بخوڵقێنێ کە دەبێتە پاساو بۆ کاروکردەوەکانی دەوڵەت بەشیوەیەک ئەم کاروکردەوانە جێگای رەزامەندی خەڵکە، جۆرێک لە جۆرەکانی شەرعیەتی خەیاڵی پێ ئەدرێ، لەم رێگایەوە لیپرسینەوەی یاسای نامێنێ بۆ کردەوەکانی دوای کۆتایی هاتنی ئەم دۆخە.

ئەمرۆ دەوڵەتی عیراق یەکی لەو دەوڵەتانەیە کە بە دەوڵەتی قوڵ ناوزەد دەکرێ (وەرگێڕ)

 

پەراوێز:

لەماڵپەری (سطور) وەرگیراوە

 

 

گەڕان بۆ بابەت