ما 4650 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کڕۆنا و گۆڕینی نیگا

رووداوە گەورەکان نیگای مرۆڤ سەبارەت بە جیهان دەگۆڕن. بۆ وێنە شەڕی یەکەم و ئەو کارەساتەی ئورووپای گرتەوە بووە هۆی سەرهەڵدانی مودێڕنیزم لە ئەدەب و لە هونەردا. یاخود شۆڕشی فەڕەنسە جیهانێکی نوێی خوڵقاند. نیگای دووای ئەو شۆرشە بە جۆرێکی تر رووانییە جیهان. مرۆڤێک بە دوور لە پێوەندە نەریتییەکان.

ئیستایش ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە کڕۆنا جیهانی گرتووەتەوە. کڕۆنا رووداو یاخود دیاردەیەکی مەزنە کە دەتوانێ وەک هەموو رووداوە گەورەکان نیگای ئێمە بۆ جیهان بگۆڕێ. ئەم گۆڕانە نەک تەنیا لە ئەدەب و هونەردا بەڵکو دەکرێ لە بیر و سیاسەتیشدا خۆی بنوێنێتەوە.

بەڵام ئەم گۆڕانە چۆنە،... چۆن دەبێ؟ بێگومان جارێکە وەڵامدانەوەی دژوارە. زەمەن دەبێ بگوزەرێ بۆ ئەوەی لە ئاکامەکانی ئاگاداربین، بەڵام بێگومان ئەم ئاکامەن دێن و بۆچوونی ئێمە دەگۆڕن. گۆڕانی ئەمجارەیش تەنیا لە ناوچەیەک یاخود قاڕڕەیەک روونادا، بەڵکو هەموو جیهان بە حوکمی بەجیهانیبوونی کڕۆنا دەگرێتەوە.

دیارە کاردانەوەکان بەگوێرەی کلتور و هەستیاری دەکرێ جیاوازبن. ئەوەی خاوەن کلتوری بەرزتر بێت بێگومان باشتر دەینوێنێتەوە.

لە ئیستاوە دەتوانین بڵێین وەک چۆن ئەدەب و هونەری دووای شەڕی یەکەم گومانی خستە سەر هەموو کلتوری پێش شەڕ، ئەدەب و هونەری دووای کڕۆنایش دیسان دەرفەتێک دەبێت بۆ گومانێکی گەورەی تر. ئەو گومانەی وا هەمیشە سەرچاوەیەکی بەهێزی داهێنان لە بواری ئەدەب و هونەردا بووە.

سایتی قەڵەم

٢ مانگی دەی ٢٠٢٠

گەڕان بۆ بابەت