فەریدوون ئەرشەدی
لمۆز به مانگدا ده‌کێشێ
هار،
ده‌لێسێته‌وه پێستی ژیان
بە ئاسنی زمان.
داده‌بێژێ ئارامیم
به قاقای بێشه‌رمانه‌ی تفەنگ و
که‌ڵوه له خاك ڕۆده‌کا
بێباک.
دەڕوێنێێ بە چواردەورما
مەرگ،
جە‌نگ
هەمیشە
جە‌نگ.
(بێزارم، لەم گشتە مەرگ و تفەنگ و خوێن و ئاوارەییە، بێزارم)
جە‌نگ
سه‌رمه‌ست به عه‌تری بارووت و
سه‌رخۆشی هه‌ڵمژینی لاملی ژیان
شه‌یدای گڕگڕه‌ی خوێنه
له زامێک دا
که هه‌لاهه‌لایه و
ناچار .
لمۆز به مانگدا ده‌کێشێ
هار،
ده‌لێسێته‌وه پێستی ژیان
بە ئاسنی زمان .
داده‌بێژێ ئارامیم
به قاقای بێشه‌رمانه‌ی تفەنگ و
که‌ڵوه له خاك ڕۆده‌کا
بێباک .
دەڕوێنێێ بە چواردەورما
مەرگ،
جە‌نگ
هەمیشە
جە‌نگ .
سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبوکیی شاعیر