ما 3143 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

هەمیشە ئاگری نمرود نابێتە گوڵستان

هەندێ جار مەسیحیش لە پەرجوو بەتاڵە

راستی

لەگەڵ ئاوارەییت چدەکەی؟

 

دوو شیعر

نسیم شبگو منصف

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

گۆشەی سەرقۆلی هەور

 

گۆشەی سەرقۆلی هەورم گووشی

بەتەمای باران

کەچی بەفر باری...

 

ماندوو لە شەڕە نابەرابەرەکان

 

ماندوو لە شەڕە نابەرابەرەکان

بێزارلە ئەمما و ئەگەرەکان

ئاڵای ئاشتیم لە گەڵ هەموو دونیا

هەڵکردبوو

بەڵام تۆ

سەرداری جەنگە سەلیبیەکان

بە بێ شەڕ هاتیە ناو پانتایی رۆحمەوە

لە رۆچنەی ئەشقەوە لەگەڵت دووام

دەروازەکانی رۆحم

کردەوە بە رووی تۆدا

نەبیستنت هەڵبژراد

لە کانیاوی گوندەکانمت خوواردەوە

نەبینینت کردە وانە

ئەوەی وێرانت کرد

کۆشکی تۆ بوو

هەڵکشاوی ناو وێرانییەکان

رۆحی ئەو کۆترانەی لە ناو ئاگردا سووتاندنت

لە سەر دڵتەنگی مانگ

لە سەر ناوچاوانی هەور هێلانەیان کردووە

هەمیشە ئاگری نمرود نابێتە گوڵستان

هەندێ جار مەسیحیش لە پەرجوو بەتاڵە

راستی

لەگەڵ ئاوارەییت چدەکەی؟

ئێستاکە

لەگەڵ وێرانە دزراوەکان و

لەگەڵ کۆگای کوژراوەکان

بسووڕێوە...

 

گەڕان بۆ بابەت