لە فارسییەوە: نەژاد عزیز سورمێ
جامی باده‌م سه‌رنگون و پێخه‌فم به‌تاڵ
سه‌رم به‌ڕووی نامه‌كانی كردووه
سه‌رم پی كردووه، له‌ناو دێره‌كاندا
بۆ شوێنه‌واری وه‌فای ئه‌و بگه‌ڕێم.
ئه‌ستێره‌كان
فه‌روغی فه‌روخزاد
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان
كه له به‌رزیی ئاسماندا
به نیگاتانه‌وه چاوبز دانیشتوون
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كانی پشت هه‌ور
كه به دیار دنیای ئێمه‌وه دانیشتوون.
ئا ، ئه‌وه منم له دڵی بێ ده‌نگی شه‌ودا
نامه‌ی دڵداریی ده‌دڕێنم
ئه‌ستێره‌كان گه‌ر ده‌هانام بێن
له خه‌می ئه‌و، كۆشم پڕ ئه‌ستێره ده‌كه‌م
بۆ دڵی بۆنی وه‌فای نه‌كردووه
جه‌ورو سته‌می بێ كۆتایی و به‌هانه خۆشتره
عیشوه‌و نازی زیره‌كانه
له ته‌ك ئه‌و هاوڕێ خۆپه‌سندانه خۆشتره
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان چی بوو له نیگای مندا
ئه‌و خوێن گه‌رمیی و گۆرانی و ئاوازه مرد؟
ئاخر چی بوو ئه‌ستێره‌كان له لێوه‌كانی ئه‌ودا
ئه‌و ئاخه گه‌رمانه‌ی دڵداری مرد؟
جامی باده‌م سه‌رنگون و پێخه‌فم به‌تاڵ
سه‌رم به‌ڕووی نامه‌كانی كردووه
سه‌رم پی كردووه ، له‌ناو دێره‌كاندا
بۆ شوێنه‌واری وه‌فای ئه‌و بگه‌ڕێم.
ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان
مه‌گه‌ر ئێوه‌ش
له دووڕوویی و جه‌فای دانیشتووانی خاك ئاگادارن؟
به‌م چه‌شنه‌ن له دڵی ئاسمانییاندا؟
ئه‌ستێره‌كان، ئه‌ستێره‌كانی گه‌ش و پاك؟
من كه ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه‌م دایه به‌ر شه‌ق
تا كامی ئه‌و له عه‌شقی خۆمدا حه‌ڵاڵ كه‌م.
له‌عنه‌تی خوا له من بێ، ئه‌گه‌ر بێجگه له جه‌فا
له‌مه زیاتر وه‌فام بۆ عاشقان هه‌بێ!
ئه‌ستێره‌كان!
ئێوه دڵۆپی فرمێسك ئاسا
سه‌رتان ناوه‌ته دامێنی ڕه‌شی شه‌وه‌وه
ئه‌ی ئه‌و ستێرانه‌ی له جیهانی نه‌مریدا
كڵاوڕۆژنه‌یه‌كتان كردووه‌ته ئه‌م جیهانه.
ڕۆیشت و خۆشه‌ویستیشی له دڵمدا هه‌ر ناڕوا
ئه‌ستێره‌كان، ئاخۆ چی بوو منی نه‌ویست؟
ئه‌ی ئه‌ستێران، ئه‌ستێره‌كان، ئه‌ستێره‌كان
ماڵی ئاوای وێران نه‌بووی
دڵداره نه‌مره‌كان له كوێوه‌یه؟
* له (برگذیده اشعار فروغ فرخزاد) چاپی سێیه‌م
بڕوانه لاپه‌ڕه 21 و 36 .