دابین کامەڕان، کەریم شارەزا
شیعری جەلال مەلەکشا دەبێتە هۆیێک بۆ پەرەپێدانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، شیعرەکانی روون و بە قووەتە، لە دڵەوە هەڵدەقۆڵێت و بە دڵەوە دەنیشێت، ئەگەر جەلال ژیانێکی ئاسوودەتری هەبواێا بێگومان دەکرا بەرهەمی هەرە پڕ بایەختری پێشکەشی خەڵکەکی بکات.
خەلافەتی ئەدەب و شیعری کوردی ڕۆژهەڵات ڕووخا
نووسینی: دابین کامەڕان کەریم شارەزا
هێمن و هەژار مەلەکشایان بە پادشای ئەدەبی کوردی ڕۆژهەڵات لەدوای خۆیان وەک خەلیفە جێ هێڵا.
بەڵام بەداخەوە خەلافەتەکە ڕووخا و مەلەکشا کۆچی دووایی کرد ئەو گەوهەرە بە پێی پێویست نەناسەنرا ئەویش بەهۆی سانسۆڕی دام و دەزگا فەرهەنگیەکانی ئێران چونکە شاعیرێک بوو لەمەڕ زوڵم و کێشەی نەتەوایەتی سڵی نەکردووە و کۆی ژیانی زیندانی دەگاتە ١٦ ساڵ. یەکەم کتێبی لە ساڵی ٢٠٠١ بتە ناوی (زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان) چاپ کراوە و دووهەم کتێبی کۆمەڵە چیرۆکێکە بە ناوی (کارەسات) و دواترکوپلەیێک لە شیعرە کوردی و فارسیە کانی چاپ کراوە و مەخابن هێشتا زۆر بەرهەم و شیعری جوانی ماوە و چاپ نەکراوە.
شێرکۆ بێکەس سەبارەت بە مەلەکشا دەڵێ (شیعری جەلال مەلەکشا دەبێتە هۆیێک بۆ پەرەپێدانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، شیعرەکانی روون و بە قووەتە، لە دڵەوە هەڵدەقۆڵێت و بە دڵەوە دەنیشێت، ئەگەر جەلال ژیانێکی ئاسوودەتری هەبواێا بێگومان دەکرا بەرهەمی هەرە پڕ بایەختری پێشکەشی خەڵکەکی بکات).
سەبارەت بە قوڵپەی شعرەکانی مامۆستا جەلال زۆڵم و ئەو نادادوەریانەیە کە چەپێندراوەتە سەر خەڵکەکەیکونجی زیندان - پەتی سێدارە- تەقە- خیانەت ئەمانە هەموویان قوڵپەی شعرەکانی مامۆستای کۆچکردوون.
هەر بۆێە پێش ڕاپەڕین چەندین جار کەلەپچە لە دەستی دراوەو ڕادەستی بەندیخانەکان کراوە ـ و دوای ڕاپەڕێنیش هەر بەو شێوە بووە و سەرجەم ساڵەکانی زیندانی دەگاتە ١٦ ساڵ کە ماوەێکی زۆرە ـ
مامۆستا لە یاداشتێکدا دەڵێ زۆربەی دیوارەکانی بەندیخانەکانی ئێران خەیاڵ و ناسۆری منی پێوەیە و شیعرەکانی زۆربەی لە دیواری بەندیخانەکان هۆنیوەتەوە
بۆ نموونە:
دەمویست کۆشکی ستەمکاران بە هێرشی واژە بڕۆخێنم
لە هەر لاوە دامیانە بەر پلار و پەڵ
بوومە پارووی چەوری خێڵی گورگ وچەقەڵ
ئیتر من بوومو دوو دەستی ئاشنای بەندو کەلەبچە
قەڵەمێکی دەنگ لە گەروودا خنکاو و
ئەندامێکی پڕ لەزامی ساڕێژ نەبووی شوێن پێ شەلاخ
ئیتر من بوومو قاوشی زیندانەکان
وەک خەمێکی پشت کۆماوی ڕدێن سپی
لە ئەم زیندان بۆ ئەو زیندان.