ما 1100 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دووانەی مودێرنیتە

هەموو دیاردەیەک لە دونیا دەتوانێ خاوەن لایەنی پوزەتیڤ و نگەتیڤ بێت. یەک لەوان مودێرنیتەیە کە بە گوێرە 'ئانتۆنی گیدێنز'ی سۆسیۆلۆگ لەم یاسایە بەدەرنیە. ئەوەیکە لە هەر کۆمەڵگایەکیشدا کام بەش زیاتر بەرجەستە دەبێتەوە پێوەندی بە دۆخی کۆمەلایەتی و ئابووری و سیاسی ئەو وڵاتەوە هەیە.

یەکێک لە لایەنە نگەتیڤەکانی مودێرنیتە دەتوانێ چەوساندنەوە و تیرۆر بێت. بۆ وێنە بە هۆی گەشە و پێشکەوتنی تکنۆلۆژیا و وشیاربوونی پتری دەسەڵاتدارانەوە، ئەوان دەبنە خاوەن کۆنتڕۆڵی باشتر بە سەر تاکەکان و کۆمەڵگادا.

ئەم دیاردەیە بە روونی لە هەندێک وڵات دەبینرێ. مودێرنیتە بەهۆی خەسڵەتی جیهانی خۆیەوە دەتوانێ دوو سیفەتی چەوساندنەوە و تیرۆر بکا بە دیاردەی سەرەکی خۆی لە هەندێ ناوچەدا.

کەواتە با زۆر بە مودێرنیتەیش خۆشبین نەبین. راستە دەبێتە هۆی سڕینەوەی نەریت، بەڵام مەرج نیە ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێ هەمووی پوزەتیف بێت.

سایتی قەڵەم

٩ی دێسامبری ٢٠٢٠

گەڕان بۆ بابەت