ما 3315 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

راگواستنێکی هەڵە

لە سەردەمێکدا ئێمەی تیادەژین، کارتێکەرییە نێودەوڵەتییەکان هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێ. بێگومان ئەمە دەبێتە هۆی پیاچوونەوە بە گەلێک  روانگە و تێڕوانین، بەتایبەت لە سیاسەتدا. کاریگەرییەک کە شۆڕشگێڕانیش دەگرێتەوە. یەکێک لەم کارتێکەریانە داڕشتنەوەی پلانی شۆڕشە لەناو بەشێکی ئەواندا.

بەم پێیە هەڵەترین جۆری بیرکردنەوە لە ناو شۆڕشگێران، دەتوانێ داڕشتنی پلانی داڕمانی دەسەڵات بێت بەگوێرەی دژایەتییە نێودەوڵەتییەکان. کە ئەمە هەڵەیە لەبەر چەند هۆکار:

ـ  سەرنج لە ناوخۆوە دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوە،

ـ شۆڕشگێڕان لایان وایە دژایەتی نێوان دەوڵەتان دەتوانێ بە هەمان گوڕ و تینی جارانی خۆی بێت،

ـ وشیارنەبوون لە ئاست ئەو راستییەدا کە دژایەتی نێوان دەولەتان دەتوانێ هەستی نیشتمانخوازی لەناو بەشێکی هاووڵاتیاندا دروست بکا کە ئەمە بە پێچەوانەی پلانی ئەوان دەکەوێتەوە،

ـ گوێنەدان بەوەی کە رکەبەرایەتی نێوان دەوڵەتان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە و نەک لەسەر بنەمای شۆڕش. بۆیە بەگوێرەی بەرژەوەندی، هەر ئان و ساتێک ئەگەری ئەوە هەیە ئاراستەی ئەم رکەبەرایەتییە گۆڕانی بەسەردا بێت، جاری وایشە بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی ئەوان،

ـ سەرئەنجام ئەوەیکە هێزی دەرەکی ناتوانێ رێکخەری سەرەکیی هێزە ناوخۆییەکان بۆ گۆڕان بێت.

دەتوانین بڵێین یەکێک لە ئاکامە کوشندەکانی وەها روانگەیەک ئەوەیە لە دووای ئەوەی دۆخەکە دەگۆڕدرێ، ناهومێدییەکی گەورە لە ناو شۆڕشگێڕاندا دروست دەبێ کە لە خودی سەرکەوت نەتیجەی خراپتری لێ دەکەوێتەوە. ناهومێدی لە ترۆپکی هومێد، رووخێنەرە.

بۆیە کەڵک وەرگرتن لە دژایەتییە نێودەوڵەتییەکان گرینگە، بەڵام نابێ قورسایی دۆخەکە بۆ ئەوێ بگوازریتەوە.

سایتی قەڵەم 
٢ی مانگی دووی ٢٠٢١

 

 

گەڕان بۆ بابەت