ما 5868 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئێستا وەک دەستپێک

جۆرج ئوروێل لە رۆمانی ١٩٨٤دا دەڵێ "ئەوەی رابردوو کۆنتڕۆڵ دەکا داهاتوویش کۆنتڕۆڵ دەکا، ئەوەی ئیستا کۆنتڕۆڵ دەکا رابردوویش کۆنتڕۆڵ دەکا." کەواتە بەگوێرەی ئەم بۆچوونە لە رێگای کۆنتڕۆڵکردنی ئیستاوەیە دەتوانین رابردوو و لەوێوە داهاتوویش بخەینە ژێر رکێفی خۆمان. جۆرج لەم خولدانەوەیەدا دەمانباتەوە سەر ئێستا.

لۆژیکی ئەم بۆچوونە ئاسانە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەم ساتەوەختەدا دەژی و ژیان ئەو چرکانەیە هەنووکە تێپەڕیان دەکەین. بۆیە دەستپێکی چیرۆکی کۆنتڕۆڵ، 'ئیستا'یە. بێهۆ نیە هەموو شەڕەکان لە سەر رابردوو و لە سەر داهاتوو لەم ساتەوەختەدا روودەدەن.

ئەوانەی ململانێکان بۆ داهاتوو جێدێڵن و ئیستا فەرامۆش دەکەن، هەم رابردوویان لە کیسداوە و هەم داهاتوو و هەم ئیستا.

گرینگیی تێگەیشتن لەم ساتەوەختە و دەرکی راپەڕاندنی کارێک لە پێناوی بەرەپێش بردنی ململانێکان و دەستەبەرکردنی مافەکان، ئەوەندە لە سەرەوەیە کە تەنانەت ناتوانین خۆمان لە رەوتی مێژوودا وێنابکەین بە بێ ئیستا.

بێهۆ نیە حیزبەکەی ناو رۆمانەکەی جۆرج ئەوەندە پەرۆشی ئەم ساتەوەختەیە. هەر بەو شێوازەی پاڵەوانی ناو رۆمانەکەیش بیر لە گرینگیی ئیستا دەکاتەوە.

هەموو شتێک لە راستیدا لەم چرکە ساتەوە دەست پێدەکا، چ بەرەو رابردوو و چ بەرەو داهاتوو.

سایتی قەڵەم. ٩ی مانگی سێی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت