ما 3546 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هۆکاری خورافات

زیاتر لە ١٧ میلیۆن کەس لە دونیا ڤاکسینی ئاسترازێنێکایان کوتاوەو، کەمتر لە ٤٠ کەسیان بە تووش کڵۆی خوێنەوە بوون. ئەمە بوو بە هۆی ئەوەی بەشێک لە وڵاتان کوتانی ئەم ڤاکسینە راگرن. هەتا ئیستا پێوەندی نێوان ئەم ڤاکسینە و کڵۆی خوێن نەسەلمێندراوە و بۆیە رێکخراوی جیهانیی تەندرووستی، داوای لە وڵاتان کردووە لە کوتانی ئاستازێنێکا بەردەوام بن.

ئەم رووداوە دیسان بەرەوڕووی ئەم پرسە کۆنەمان دەکاتەوە کە داخۆ لە نێوان دوو رووداودا کە بە شوێن یەکتردا دێن تا چەندە دەتوانین پێوەندی لۆژیکی بەرقەرار بکەین، واتە کاتێک 'ئا' روودەدا و 'بێ' بە شوێنیا دێ داخۆ دەتوانین بڵێین 'ئا' هۆکاری 'بێ'یە.

ئەگەرچی مرۆڤ هەر لە کۆنەوە بە شوێن یەکترهاتنی رووداوەکانی کردووە بۆ هۆکار بۆ روودانیان، بەڵام گومان لەوەدا نیە بۆ ئەوەی رووداوێک هۆکار بێت بۆ سەرهەڵدانی رووداوێکی تر، دەبێ زیاتر لە رەوتی زەمەنی شتێکی تریش هەبێ بۆ ئەوەی هۆکاربوونی رووداوی یەکەم بۆ رووداوی دووهەم بسەلمێنێ. واتە دەبێ زیاتر لە شتە رواڵەتییەکان پێوەندییەکی دەروونیش بسەلمێندرێ.

بۆ وێنە ناکرێ لەبەر ئەوەی کەسێک دۆعای لە کەسێکی تر کردووە و دوواتر ئەو کەسە مردووە، لامان وابێ دۆعاکە هۆکاری بووە. دەبێ بسەلمێندرێ کە چۆن چۆنی دۆعاکە بووەتە هۆکاری مردنی کەسەکە.

دەبێ بڵێین گەر پێوەندیی دەروونیی نێوان دوو رووداو نەسەلمێندرێ، ئەوا خورافات و قسەی بێ بنەما سەرهەڵدەدا. لە راستیدا خورافات دیعایەیەکە کە لە پێوەندی رواڵەتیانەی دوو رووداوەوە سەرهەڵدەدا بێ ئەوەی بتوانێ پێوەندیی دەروونییان بسەلمێنێ.

سایتی قەڵەم    ١٦ مانی سێی ٢٠٢١

 

 

گەڕان بۆ بابەت