ما 882 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رۆستەم خامۆش


شـارەجـوانـەکـەم تـۆ خۆشەویستی
تـۆی لـە نێو دڵان، لـە بیـر و هەستی
ئـازیز و شیرین، وەک سۆمای چاوی
پایتەختی ئـاشتـی جوانتریـن نـاوی

 

پایتەختی ئاشتی
 
هەڵەبجـەی ئـازیــز شـــاری شیرینـم
هــەر ئــاوەدان بـی مەڵبەنـدی ژینـم
تـــۆ ســەربـڵندی لــە گـشــت جیهانا
جـــوان و ڕەنـگـینی لــــە کوردستانا

ئـەی هەڵەبجەکەم پایتەختی ئاشتی
جـێـگـــەی شـــانـــازی ورد و درشتی
شــــــاری دێـریـنـی پـێکـــەوە ژیانی
بـاوەشـــی ســـۆز و ئـەویـنـی گیانی

شـارەجـوانـەکـەم تـۆ خۆشەویستی
تـۆی لـە نێو دڵان، لـە بیـر و هەستی
ئـازیز و شیرین، وەک سۆمای چاوی
پایتەختی ئـاشتـی جوانتریـن نـاوی

گەڕان بۆ بابەت