فەڕۆخ نێعمەتپوور

 

ئەم بۆچوونە دوواتر لە سەردەمی مودێڕندا خاڵی کۆتایی لە سەر دادەنرێ. بۆ وێنە کانت فیلسوفی سەردەمی رۆشنگەری ئەم سێ چەمکە واتە جوانی و راستی و چاکە لێک جودا دەکاتەوەو هەر کام لەمانە دەبنە خاوەن سەربەخۆیی خۆیان. ئیتر "راستی" دەبێ بە بابەتی زانست، "چاکە" دەبێ بە بابەتی موڕاڵ واتە ئەخلاق و، "جوانی دەبێ بە بابەتی ئیستاتیکا (جوانناسی).

 

سەبارەت بە وشەی جوانی

 بۆ یەکەم جار ئیفلاتونی فیلسوف بوو بیرکردنەوەی فەلسەفیانەی سەبارەت بە "جوانی" هێنایە ئاراوە (دیالۆگی سیمپۆسیون). لە لای ئەم فیلسوفە وشەی "جوانی" جگە لە خودی جوانی، شتی تریشی دەگرتەوە. بۆ وێنە لە بیرکردنەوەکانی ئەودا هیچ جیاوازییەک لە نێوان جوانی و راستی و چاکە دا نیە. واتە جوانی خۆی لە خۆیدا هەڵگرێ ئەم سێ چەمکە بوو.

ئەم بۆچوونە دوواتر لە سەردەمی مودێڕندا خاڵی کۆتایی لە سەر دادەنرێ. بۆ وێنە کانت فیلسوفی سەردەمی رۆشنگەری ئەم سێ چەمکە واتە جوانی و راستی و چاکە لێک جودا دەکاتەوەو هەر کام لەمانە دەبنە خاوەن سەربەخۆیی خۆیان. ئیتر "راستی" دەبێ بە بابەتی زانست، "چاکە" دەبێ بە بابەتی موڕاڵ واتە ئەخلاق و، "جوانی دەبێ بە بابەتی ئیستاتیکا (جوانناسی).

هەندێ لێکۆڵەر دەڵێن هۆکاری ئەوەی لای یۆنانییەکان ئەم وشەیە هاوکات سێ چەمکی لە خۆی دەگرت، بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە لە زمانی یۆنانیدا وشەی "کالوس"  Kalos تەنیا بە مانای جوانی نەدەهات، بەڵکو بە مانای چاکGood  و رێک و پێک یش دەهات. هەر بۆیە کاتێک ئەم وشەیە بەکاردەبرا، خۆبەخۆ رووبەرێکی فراوانی دەگرتەوە. لە کتێبێکی نۆروێژیدا هاتووە:

"لای یۆنانییەکان وشەی کالوس تەنیا بە مانای جوانی نەبوو، بەڵکوو چاکە و رێک و پێکیشی دەگرتەوە. چەمکی جوانی لای ئەوان رووبەرێکی فراوانی دەگرتەوە. کالوس بە مانای "کەماڵ" ە، ئەو شتەی کە ئەسیل و بایەخدارە." ١

وەک دەزانین لە زمانی کوردیش دا لە جیاتی ئیستاتیکا، دەستەواژەی "جوانناسی" مان هەیە. هەروەها لە جیاتی Beauty وشەی "جوانی" بەکار دەبرێ. لە زمانی کوردیشدا وەک زمانی یۆنانی وشەی جوانی وەک کالوس رووبەرێکی فراوانتر لە خودی جوانی دەگرێتەوە. بۆ وێنە لەم زمانەدا دەتوانین جوانی بەم شێوانە بەکار بەرین:

ـ ئەو تابلۆیە جوانە. (تەعبیری جوانی)

ـ ئەو کردەیە جوانە (تەعبیری ئەخلاقی)

ـ حەقیقەتێکی جوانە (تەعبیری راستی)

کەواتە لە زمانی کوریشدا گەر ئاگامان لە خۆمان نەبێ، بە هۆی بەرفراوانیی مانای وشەی جوانی، دەکرێ ئەم وشەیە لە چەمکی مودێڕنانەی ئیستاتیکا کە تەنیا باس لە جوانی دەکا و نە باس لە ئەخلاق و راستی، دوورمان بخاتەوە.

وەک چۆن ئۆسکار وایڵد کە کاتی خۆی بە هۆی نووسینەکانی بە تایبەت تاقە رۆمانەکەی "وێنەی دوریان گرەی" بەر غەزەبی بیروڕای گشتی کەوت و ئەم کتێبەیان ڵێواولێو لە بیرە شەیتانییەکان و هەر بۆیە زەرەرمەند وەسف کرد، وتی: "کتێبەکان نێوەڕۆکی چاک یان خراپیان نیە، بەڵکو ئەوان یان چاک نووسراون یان خراپ."

واتە "وایلد" لێرەدا لە ترادیسیۆنی کانت کەڵک وەردەگرێ و، بەرهەمی ئەدەبی لە موڕال جیادەکاتەوە و تەنیا پێ لە سەر رووە جوانناسییەکەی دادەگرێ.

ئەگەرچی رۆمانەکەی لە باری نێوەڕۆکیشەوە یەکجار جوانە! جوانییەک کە بە دەیان ساڵ دوواتر دۆزرایەوە!

 

ژێرنووس:

 

1- Det sanne, det gode og det skjønne. Av Lars Fr. H. Svensen og Simo saatela. Side 203 

بازدید: 1153