ما 918 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رۆستەم خامۆش

تـه‌مــاشـــا كــــه‌ن خـــه‌ڵــكـیـنــه‌
كـوردسـتـان  چــه‌نــد ڕه‌نـگــیـنـه‌

دڵـــگـــــیـــــــره‌، ئـــــــاوه‌دانــــــه‌
كــــاتی گـه‌شـت و  ســـه‌یرانـــــه‌

 

نەورۆز
 
نــــه‌ورۆزه‌ ئـــه‌مــــــڕۆ گـیـــانـــه‌
وه‌رزی بـــــه‌هـــــــاری جــــوانـــه‌

ســـــــه‌ری ســـــــاڵـی كـوردیــیـه‌
ڕۆژێـــكــــی پــــڕ  شــــــادیــــیـه‌

ســـه‌یری ده‌شـت و دۆڵ و شــاخ
بـبـیـنــن گـــوڵـــی نـێـــو بـــــــاخ

تـه‌مــاشـــا كــــه‌ن خـــه‌ڵــكـیـنــه‌
كـوردسـتـان  چــه‌نــد ڕه‌نـگــیـنـه‌

دڵـــگـــــیـــــــره‌، ئـــــــاوه‌دانــــــه‌
كــــاتی گـه‌شـت و  ســـه‌یرانـــــه‌

یـاخــوا  هــــــه‌ر  ئــــاوه‌دان بــێ
هـەمیـشــە ســەوز و جــوان بــێ

گەڕان بۆ بابەت