عەلی حەمەڕەشید
 
تەماشاکەن چەند جوانین
ھۆی بەختیاریی ژیـــانین
ئێمە ھەموو ئاســـوودەین
بۆیە وا دەم بە خـەندەین

 

ئاوازی شادی
 
عەلی حەمەڕەشید
..
ئەمڕۆ ئێمە دڵخــــــۆشین
خەندەمان لەســـــەر لێوە
ئەھا چەند جوان وەستاوین
بۆ پێشــــــوازی لە ئێوە
 
 
دەنگی ناسک و خۆشـــمـان
ســـــــۆز و ئاوازی جیایە
پێشکەش بە ئێوەی دەکەین
ھەر دەڵێی مۆسیقـــــایە
 
 
دەڵێین یاخـــوا بەخێر بێن
دڵخۆشین کـــــە ئێوە دێن
 ببینن چەند چــــالاکین
ڕۆح سوک و دەرون پــاکین
 
 
تەماشاکەن چەند جوانین
ھۆی بەختیاریی ژیـــانین
ئێمە ھەموو ئاســـوودەین
بۆیە وا دەم بە خـەندەین