ما 3809 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هومێدێک کە لە گەڵماندایە

یەکێک لە دژوارترین دیاردەکانی ژیان شکستی هومێدە و لە هەمان کاتدا یەکێک لە دژوارترین ئەرکەکەنیش راگرتنی هومێدە لە ناو شکەستەکاندا. ئێمە پێویستمان بەمەیە لەبەر ئەوەی بە بێ هومێد ژیان لە مۆمێکی کوژاوە دەچێت.

رەنگە مرۆڤ بوونەوەری ناو دووانەی شکست و هومێد بێت. تەنانەت گەر سەرکەوتنێکیش لە ئارادا نەبێت، بەڵام هومێد دەتوانێ بەجۆەێک جێگای سەرکەوتن پڕبکاتەوە. هەر لێرەوەیە کە دەڵێن هومێد لە هەوێنی خۆیدا هەڵگری سەرکەوتنیشە.

ئەوانەی هومێد لەدەستدەدەن، بەردەوام لە شکستەکاندا دەژین، تەنانەت گەر شکستیش نەخۆن. دیارە ئەمەیش شێوازێکە لە ژیان، بەڵام شێوازێک کەمتر ئارەزووی دەکەین. لە راستیدا ژیان بەسەربردن لە شکستدا زیاتر لەوەی هەڵبژاردەی خۆمان بێت، بەسەرماندا دەسەپێنرێ. چیرۆکی مرۆڤ لە راستیدا سەرەڕای هەموو بەرز و نزمییەکانی چیرۆکی ژیاندنەوەی هومێد و دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکانە.

هەر لێرەوە دەتوانین بڵێین کە یەکێک لە دژوارترین دیاردەکانی ژیان بڕوامەندبوون بە سەرکەوتنە. سەرکەوتنێک کە بەردەوام رەگی هەم لە شکستدایە و هەم لە هومێددا. بەو مەرجەی شکست وەک واقع ببینین و هومێد وەک دروستکردنەوەی واقع.

سایتی قەڵەم، ٣١ مارسی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت