عەلی حەمەڕەشید

بۆیە ئازیز

زۆر تامەزرۆی ئەو ماچانەم

ھەرچەند ئێستا بەفری تەمەن

قژی ڕەشی سپی کردووم

بۆ خەڵوەتگەی پیری بردووم

 

بۆچی لەبیرت چۆتەوە

 

عەلی حەمەڕەشید

 

بیرتە جاران کە دەھاتم

نەلە تەماشام تێر دەبووی

نەبێزار دەبووی لە وتن

حەزت دەکرد دانیشم لات

بۆ تەماشا و گوێلێگرتن

ھەر کە دەموت دەڕۆم یەکسەر

نێو چاوانت گرژ دەبوو

ناچار بووم کە ماچت بکەم

تا ئەو گرژییە لادەچوو

کە دەڕۆشتم

تۆ ھەر چاوت لەسەرم بوو

منیش جار جار

ئاوڕم بۆ دەدایتەوە

تا ون دەبووم

لەبەر دەرگا

بەتەنھایی دەمایتەوە

کە خۆشبوو لام

بە دەست ماچت بۆ ھەڵدەدام

بۆیە ئازیز

زۆر تامەزرۆی ئەو ماچانەم

ھەرچەند ئێستا بەفری تەمەن

قژی ڕەشی سپی کردووم

بۆ خەڵوەتگەی پیری بردووم

بەڵام من ھەروەک ئەو کاتە

نەک بۆ جارێ

ھەزاران جار دڵم لاتە