لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

کاتێک جۆری پەیوەستی و رابتەکە نادڵنیا بێت، ئەوا وردە وردە جۆرێکی تر لە مودێلی دەروونی، واتە ئولگوی دروستکردنی پەیوەندی لە خودی مناڵەکەدا گەشەدەکات. لە ئەدەبیات دا دوو جۆری دەرەکی لە نائەمنی پەیوەستی دیاری کراوە. مناڵی ساوای نێو نائەمنی و دوودڵی خۆی بەدەم چارەنوس و قەدەرەوە دەبینێت.

 

دەروونناسیی مناڵان

لەسویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

دڵپێدان و دڵنیایی

توانای ناسکردن و تێگەیشتن لە ئامانجەکانی پێوەندی، یەکێکە لە تواناکان یان بەهرەکانی زگماکی مناڵ لە بواری پێوەندییە دوولایەنە کۆمەڵایەتیەکاندا کە لەکاتی لەدایکبوونییەوە لەگەڵیدایە. دووهەم شتی سروشتی گەڕان بەدوای مەمکدا و گریان و گرتنی شتە کە بەم شێوە هەوڵ ئەدات نزیکایەتی لە نێوان خۆی و دایک و باوک و کەسانی دەوروبەریدا دروست بکات. ئەمانە بە شێوەی سروشتین و بە رەفتارێ سروشتیی ناوزەد دەکرێن. ئەم رەفتار و کردارانە دەبنە هۆی ئەوەی گەورەکان لە مناڵەکە نزیک بنەوە، بەم شێوە نزیکبوونەوەی فیزیکی کە مەرجی بونیادنانی پێوەندییە تەزمین دەکرێت. لێکۆڵینەوەکان دەریخستوە بۆ ئەوەی مناڵان بتوانن سەرنج و وڵامدانەوەی گەورەکان زووتر بۆ لای خۆیان رابکێشن و خێراتر بە خواستەکانیان بگەن، تۆن و توانای دەنگیان لە سوڕی کامیلبووندا (تەکامول) گەشەی کردووە، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەرزتر و بەهێزتر بووە. فۆرم و شکلی گریانی مناڵ بە جۆرێکە کە دەڵێی دروستکراوە بۆ ئەوەی هەرکەسێک گوێی لێبێت تا ئاستی مومکین توشی سترێس بێت. مناڵی ساوا زۆر زوو دەستدەکات بە زەردەگرتن و پێدەکەنێت، بۆ ئەوەی لەم رێگاوە وەک پاداش سەرنج و پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ گەورەکانی دەوروبەری سازبکات. تاقیکردنەوەکان توانیویانە بیسەلمێنن مناڵی ساوا زۆرتری پێکەنینی لە کاتی پەیوەندی دوولایەنە و دووپاتکردنەوەی ئەوپەیوەندیەوە روودەدات. نیشانەکانی ئەم جۆرە پەیوەندییە دوولایەنانە ئەمانەن: نۆبەکردن لە قسەکردن و وەڵامدانەوە، بەکارهێنانی زبانی تایبەتی مناڵانە، گەرموگوڕی و یاری و شۆخی و وەڵامی کردەکانی یەکتردانەوەیە. لەبەر ئەوەی دەنگ و بۆنی دایک بۆ مناڵ ئاشنایە، لە کاتی لەدایکبووندا لە هەموو شتێکی پیخۆشترە. نزیکی و دروستکردنی نێوانخۆشیێکی ئوسولی و مەعقول لەگەڵ مناڵ ئەو فاکتۆرانەن کە پێویستن بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی سەرەکی لە لای مناڵەکە. مناڵ هەر زۆر زوو فیری ئەوە دەبێت کە لە نێوان بۆن و دەنگ و روخساری  ئەو کەسانەی پەیوندیان پێوە هەیە پێشتریەتی بدات بەوانەی وا گەرموگوڕترن و نێوانی لەگەڵ مناڵەکە مەعقولتر و خۆشترە. ئەو جۆرە دڵبەستننە تایبەتانەی کە مناڵ دروستی دەکات بۆ  گەشەی تەندروستی دەروونی، زور گرینگن.

سەرەڕای ئەمە هیچ پشکنینێک باسی لەوە نەکردوە کە جیایی کەوتنە نێوان دایک و مناڵ پاش لەدایکبوون بەر بە بەستراوەیی و هۆگریی دایک بۆ مناڵەکە ناگرێت و کەمی ناکاتەوە. بۆ نمونە شتێک وەک عەمەڵیانی پزشکی یان لەوبارانە کە دایک لە مناڵەکە جیا بکاتەوە. رابتەی دەروونی و بەستراوەیی و هۆگری نێوان دایک و هەروەها گەورەکانی نزیک و دەوروبەری مناڵ گەشە دەکات رۆژ لەگەڵ رۆژ بتەوتر و بەهێزتر دەبێت. پیشاندانی هەست ناسکی و گەرموگوڕی و ئاگاداری دەرئەنجامی پەیوەندی لەگەڵ مناڵ بوون، گرینگترین مەرجەکان و ئەو  شتانەن بۆ پەیوەندی لەگەڵ مناڵ دەبێت ئاگامان لێی بێت. ئەزموونەکانی مناڵ لە دەسپێکیی ڕێخستنی پەیوەندی کاکڵی گەشەی ئەوبەشەی مناڵ دەبێت کە لە دەرووندا وەک مودێلێک کار لەسەر پێوەندییەکان دەکات. ئەگەر دەسپێک دروست و بە شێوەی ئوسولی بێت، ئەوا سەرمەشقێکی بەهێز دەبێت بۆ مناڵ لە بار چاوەڕوانییەکانی  لەسەر ئەو پێوەڕ و بایەخانەی کە بۆ دۆزینەوەی دروستی کەسانیێک کە ئەم بە دووای خۆشەویستی و پشتگیریاندا دەگەڕێت. ئەگەردەسپێکی پەیوەندیە دوو لایەنەکە پڕ لە گەرموگوڕی و دەرەنجامی باش و ئوسولی بێت ئەوا دەتوانێن بڵێین کە مناڵەکە بەرەو دڵنیایی و ئەمنییەت رێنوێنی کراوە و لە دروستکردنی پەیوەندی داهاتویدا هەڵە ناکات. ئەگەر مناڵەکە لە لایەن دایک و باوک و کەسانی نزیکییەوە ئێهماڵ کرابێت و وەڵامی خواست و پێداویستییەکانی نەدرابێتەوە و بە گەرمی پێشوازییان لێنەکردبێت و باش بەدەمییەوە نەچووبێتن ئەوە دەتوانین بڵێین کە پەیوەستییەکەی ئەو مناڵە نائەمن و ناموتمەئنە. ئەو مناڵەش وا خاوەن دایک و باوک یان کەسانێکی نزیکە کە دروست و جێی حیساب لەسەر کردن نیین، یانی جار و بار باشن و جار و بار ئێهمال بە نیسبەت مناڵەکەوە، ئەوانەش هەر نەتیجەی کارەکەیان مناڵەکە لە سازکردنی پەیوەندی و پەیوەستیدا بەرەو نادڵنیایی دەبات. هەر چەند مناڵێک کە بەردەوام ئێهمالیش بکرێت و نادڵنیا بێت لە پەیوەندییەکانی لە لایەن دایک و باوک و گەورەکانی دەوروبەرییەوە، بەڵام هێشتا ئەوانەی خۆی پێ باشترە لە کەسانی تر و پێشتریەتی دەدات بە کەسەکانی خۆی تا خەڵکی تر. کاتێک باس لە نادڵنیایی پەیوەستی و رابتە دەکەین، مەبەست ئەوەیە کە مناڵەکە زۆر ناتوانێت بڕوا و ئێعتمادی بەو دایک و باوک و کەسانی پەیوەندی دارلەگەڵ خۆیدا ببێت کە بەدەمیەوە نەهاتوون و پێداویستیەکانیان جێبەجێ نەکردبێت، یان  هەر گوێیان بۆ گریان و شیوەن و سیگناڵەکانی شلنەکردبێت.

کاتێک جۆری پەیوەستی و رابتەکە نادڵنیا بێت، ئەوا وردە وردە جۆرێکی تر لە مودێلی دەروونی، واتە ئولگوی دروستکردنی پەیوەندی لە خودی مناڵەکەدا گەشەدەکات. لە ئەدەبیات دا دوو جۆری دەرەکی لە نائەمنی پەیوەستی دیاری کراوە. مناڵی ساوای نێو نائەمنی و دوودڵی خۆی بەدەم چارەنوس و قەدەرەوە دەبینێت. ئەم مناڵانە رێگای خۆپاراستن بە خۆیان دەگرنەبەر. بۆ نمونە خۆیان دەپارێزن لەوەی پەیوەندی لەگەڵ نزیکەکانی دەوروبەریان بگرن، بۆ ئەوەی بەتوش نائومێدی و ئێهمالەوە نەبن. مناڵانی نائەمنی دوودڵی زۆر دەبنە چەق و دەچەسپن و دژی دوورکەوتنەوە و جیاکردنەوەیانن، وەکو بڵێی بیەوێت گەورەکان مەجبوربکات بۆ رەفتارێکی دڵسۆزانە و شایستە لە لایەن گەورەکانەوە.پشکنینەکان پیشانیانداوە کە مناڵانی هەر دوو جۆری نائەمنی پەیوەستی بەشێوەیێک گەشەی ئەرێنیان لە درێژخایەندا کەمتر دەبێتەوە. یانی دەرەنجامەکانی  لە بواری هەستی – کۆمەڵایەتی، بڕوابەخۆ و کۆنترۆل بەسەرخۆدا و تەنانەت بەشی هزری و عەقڵی وتواناییەکانی ئاکادێمیکی داهاتوو خۆی دەردەخات.

لە حاڵەتی زۆر خراپدا کردار و وەڵامی دایکوباوک ئەوەندە خراپە کە مناڵەکە تووشی سەرلێشێوان و داچڵەکاندن دەکات، ئەمە وادەکات کە مناڵەکە نەتوانێت ئولگویێکی باش و رێکوپێک بۆ پەیوەستی و پەیوەندی ببینێتەوە. یانی شێوازی بەخێوکردنەکە جۆرێکە کە رەفتار و کاردانەوەی دایکوباوک لە لای مناڵەکە قابلی پێشبینی نییە و مناڵەکە  نازانێت چی بکات و چۆن رەفتاربکات تا بتوانێت بگاتە پێداویستییەکانی و خواستەکانی جێبەجێ بکرێت. نەتیجەی ئەو جؤرە بەخێو کردنانە وادەکات مناڵەکە وادەزانێت خراپییەکە لە خۆیایە و شایانی ئەوە نییە کەس خۆشی بووێت. ئەم شێوە بیرکردنەوە کە دەرئەنجامی نائەمنی لە پەیوەندی و پەیوەستیدایە وا دەکات مناڵەکە لە داھاتودا تووشی خەمۆکی و نەخۆشیە دەروونییەکانی تر وەک سیندرومی سەرەرۆیی و خەلەلی رەفتاری دەبێت.

رابتەی پەیوەستیی و دڵبەستنی تەندروست و ساڵم پێویست ناکات تەنیا لە لایەن دایک و باوکی بایولوژیکی مناڵەكەوە گەشە بکات. رابتەکان گرێدراون بە فێربوونەوە، یانی مناڵ فێر دەبێت کە چۆن پەیوەندی و نێوان لەگەڵ کەسەکان دروست بکات، بۆیە لەم فێربوونەدا کەسانی تری دەوروبەریش وەک خوشک و برا و دایەگەورەکان و باوەگەورەکانی دەتوانن لەم گەشە  و تەرەقییەدا دەوریان ببێت.

 

درێژەی هەیە...