ما 4083 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 خۆیەک کە لە خۆی یاخی دەبێ

رۆمان یان چیرۆک تەنیا گێڕانەوەی بەسەرهاتی تاک، یاخود گێڕانەوەی کۆ لە رێگای تاکەکانەوە نیە، بەڵکو بریتییە لە گێڕانەوەی یاخیبوونی 'تاک'یش. کاتێک تاک بە هۆی ژیانی نوێوە، دەرفەتی ئەوە پەیدادەکا خۆی لە کۆت و بەندە نەریتییەکان بپسێنێ و خۆی لە دۆخێکی تردا ببینێ، ئەوا چیرۆکی ژیانی تەنیا ئەوە نیە کە روودەدات، بەڵکو ئەوەیشە کە دەیەوێ یاخود دەبێ رووبدات.

بەم شێوەیە چیرۆک و رۆمان بەشداری دەکەن لە خوڵقاندنی جیهانی نوێ لە رێگای ئەو خوڵقاندنەوە وا تاک سەبارەت بە خۆی و سەبارەت بە ژیانی پێکی دێنێ.

چیرۆک و رۆمان ئەو بەستێنەن وا هاوکات تاکی داهاتووشمان بۆ وەسف دەکەن، ئەو تاکەی بەردەوام خۆی لە خۆی رادەپسکێنێ. واتە هەم ژیان و هەم خۆی، پاڵی پێوەدەنێن بەرەو داهاتووە نادیارەکان. بەم شێوەیە مرۆڤی سەردەم دەکەوێتە ناو ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەوە کە لەگەڵ ئەوەی دەرفەتی نوێی بۆ دەڕەخسێنن، دەیشیخەنە دڵەڕاوکێیەکی ترسناکەوە.

بەم شێوەیە دەق دەبێ بە گێڕانەی تاکی گیرخواردوو لە نێوان پێشکەوتنەکان و دڵەڕاوکێکان.

سایتی قەڵەم

٢٨ مەی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت