سامان حسێنی

هاوڕێی برای بژوێن کە پێنج ساڵی لێ گەورەتر بوو لەسەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی دا زۆری خۆش دەویست بەجۆرێک کە پارە گیرفانیەکەی خۆی کۆ دەکردەوە کە بتوانێ شتێکی جوان و هەستبزوێن بۆ خوشکەکەی بکرێ و دڵخۆش و شادمانی بکا، هەمیشە بێتوو شەوو ڕۆژێک یان تەنانەت چەند کاژێرێک لێی دووربکەوتایەتەوە لەهاتنەوەدا لەئامێزی دەگرت و ماچبارانی دەکرد.

 

هاوڕەگەزخوازی   

سامان حسینی

 

کۆڕی نوێژی شەوان لەکۆتایی هاتن بوو، "هاوڕێ" زوتر لە دیکەی خەڵکەکە سڵاوی نوێژەکەی داوەو دەسبەجێ  پێش لە مەلاو نوێژکەران لە هۆڵی مزگەوت وەدەرکەوت و ئەوە بوو کە لەبەر درگا چاوەڕێی حاجی مەلا بوو کە بێتەدەرو پرسیارە ئایینی و شەرعیەکەی لێ پرسێ، بەپێی نەریت پۆل پۆل جەماوەرەکە هۆلی مزگەوتیان بەمەبەستی گەڕانەوە بەرەو ماڵ بەجێ دەهێشت و دەهاتنەدەر، کەم و زۆر دوایین کەس حاجی مەلاو ڕەحیمەبۆر بوون کە هاتنەدەر، "هاوڕێ" بەدەنگێکی نزم لەپەسیوێکی ئەو تاریکیەدا وتی : ماموەستا ماموەستا ئا بێ زەحمەت !

مەلا کە تا ئەو چرکەساتە هەستی بە بوونی کەس نەکردبوو تۆزێک زیاتر چاوی زەق کردو ورد بۆوەو ئەمجا کاتێک هاوڕێی دی وتی: بەڵێ کاکەگیان فەرموو

هاوڕێ حەزی نەدەکرد لەلای ڕەحیمەبۆر پرسیارەکەی لێ پرسێ هەربۆیە بە مینگە مینگ وتی قوربان پرسیارێکی شەرعیم لەخزمەت خۆتا هەیە تۆزێکیش خۆمانەیە...

ماموەستا کە زانی مەبەستی ئەوەیە لای ڕەحیمەبۆر قسەکەی بۆ ناکرێ وتی: مام ڕەحیم کاکە تۆ بڕۆ با بزانین ئەم گەنجە جوانە ئیشی چیە ؟

مام ڕەحیم ڕۆیی و ماموەستا وتی: کاکە هاوڕێ گیان ببورە ئەگەرچی تۆزێک تەنگاوم و تۆزێک پشتیشم دێشی بەڵام فەرموو...

"هاوڕێ" دیسان تۆزێک ئەم گەڵاوگەڵی کردو بە شەرم و ترسێکی نادیارەوە پرسی: ماموەستا ئەرێ بەشەرمەزاریەوە پرسیارێکم هەیە، ئەرێ سزای شەرعی کچی مێ بازوهاوڕەگەزخوازچیە ؟

ماموەستا لەدوای تێڕامان و بێ دەنگیەکی قوڵ بە ئەسپایی وتی: چ باسە هاوڕێ ؟ چ بووە ؟

هاوڕێ وتی: باسەکەی قوڵە ماموەستا، دوایی بە وردی عەرزت دەکەم، ڕاستیەکەی تازە زانیومانە ئەو چەتیوەی خوشکم چۆتە نێو تیپێکی نێربازو مێبازەوەو شوی کردوە بە کچێکی سابڵاغی...

ماموەستا یەک دووجار سوبحانەڵڵاو ئەستەغفیروڵڵای کردو ئەمجا لەنەکاو بە غەزەب وتوندوتیژی یەوە وتی: دەبێ رەجم کرێن، دەبێ هەڵواسرێن، دەبێ زیندەبەچاڵ کرێن، دەبێ بە زیندوویی مەمکیان ببڕدرێ، ئەگە ڕاست دەکەی و موسوڵمانی دەرفەتە هاوڕێ، ئەگە دەتهەوێ فیردەوسی بەرینی پەروەردگاربۆخۆت دەستەبەرکەی... بڕۆ بڕۆو بەبێ دەنگی جیهادەکەت بکە، ئەگە هاوکاریشت ویست تەلەفوونم بۆ بکە، بێ خەم بە، بۆخۆشم هەم بەهەموو شێوەیەک. ئەوەی وت و بەبێ هیچ ورتەو نقەیەکی دیکە بە کۆڵانە ڕەشەکەدا ڕاخوشیە خوارێ

بەڵام هاوڕی لەجێی خۆی چووڵەی نەکرد، بۆ چەند چرکەیەک دەمی ببوو بە تەڵەی تەقیوو، بەخۆی وت: یانی دەبێ ئێستا بچم "بژوێن"ی خوشکم بکوژم؟!

ئەرێ ئەو قسە ڕاست بوو کە ئێستا ئیتر "بژوێن" بۆتە هاوڕەگەزخواز، بژوێن تەمەنی ٢٥ساڵ بوو بەڵام ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەدا کە تازە بنەماڵەکەشیان سووسەیان کردبوو کە هاوڕەگەزبازەو چەند شتێکیان پێوە دیبوو چەند شتێکیشیان لێ بیستبۆ بەمجۆرە بۆیان مسۆگەر ببوو کە وایە، بەڵام لەوماوەیەدا لانی کەم چوارخوازبێنی بۆهاتبوو کە بەبێ هیچ هۆیەک هەمویانی بەرپەرچ دابوونەوە، ئەوەش ئەوەندەی دیکە باوک و دایکە نەریتخوازەکەی بەتایبەت برابنەماخوازە ئایین پەروەرەکەی تیژ کرد کە ئەگە ملنەدا بە شووکردن یان دەری دەکەن لە ماڵەکەیان یان بەزۆرو بەملهوڕی بەشووی دەدەن.

هاوڕێی برای بژوێن کە پێنج ساڵی لێ گەورەتر بوو لەسەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی دا زۆری خۆش دەویست بەجۆرێک کە پارە گیرفانیەکەی خۆی کۆ دەکردەوە کە بتوانێ شتێکی جوان و هەستبزوێن بۆ خوشکەکەی بکرێ و دڵخۆش و شادمانی بکا، هەمیشە بێتوو شەوو ڕۆژێک یان تەنانەت چەند کاژێرێک لێی دووربکەوتایەتەوە لەهاتنەوەدا لەئامێزی دەگرت و ماچبارانی دەکرد.

"بژوێن" نەیدەزانی ئەو هەستی هاوڕەگەزخۆشەویستیەی لەکەیەوە تێدا ساز بوە هەر ئەوەندەی دەزانی کە بەپێچەوانەی هاوتەمەن و هاوڕێ و هاوپۆلەکانی کە زۆربەیان کوڕێک لە ژیانیان دا بوو یان حەزو سۆزیکیان بۆ رەگەزی نێرینەو کوڕو پیاوهەبوو بەپێچەوانەوە ئەو یان هەرهیچ حەزێکی سیکسی بۆ نێرینە نەبوو یان لەو بوارەدا زۆرتر هۆگری بە هاوڕەگەزەکانی خۆی بوو، بەتایبەت جارێک کە لە تەمەنی چواردەساڵی داو لەکاتێکدا کە ماڵی پووری بە میوانی هاتبونە ماڵیان و شەو لەگەڵ پڕشنگی پورزای پێکەوە خەوتن و لەدوای چەند کاتژومێر ڕازونیازو دەردەدڵ پێکەوە دواجار هەردوک چوونە بن بەتانیەک وئەوە بوو کە بەرە بەرە هەوەسی لێی هەستاو حەزی کرد کە دەم بخاتە ناو دەمی و ئەمجا دەست کاتە مەمک مژینی، بۆیە کەمێک لێوی بەلێویا خشاندو دەمی لەدەمی هەڵسوو کە بزانێ ئاخۆ دژکردەوەی پڕشنگ چ دەبێ، بەڵام وادیار بوو پڕشنگ لەناخی خەودا بوو، ئەوە بوو کە دیسانەوە هەر دەستبەردار نەبوو هەتا توانی لێوی مژی و ئەمجا دەمی خستە ناودەمی کە بەوکارەی ئەگەرچی پڕشنگ باگای بۆوە، بەڵام هەر ئەوەندەی وت: "زۆرت خۆش ئەوێم وادیارە..."و دیسان چاوەکانی لێک نانەوە ؟! ئەمجا دەرفەت و مۆڵەتی دا کە بژوێن بەئیشتای خۆی زمان و مەمکی بمژێ و لەش و جەستەی بلێسێتەوە...

لەو شەوو ڕۆژە بەدواوە ئیتر بژوێن بەتەواوی بۆی ڕوون بۆوە کە بەهیچ شێوەیەک حەزی لێ نیە شوو بکات و لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەری خۆی ژیانی هاوسەری و هاوبەش پێک بێنێ و بەردەوام چاولەدوای ئەو کچانە بوو کە هۆگریان ببو خەون و خەیاڵی پێوە دەکردن .

هاوکات لەگەڵ خۆناسینی زیاتری بژوێن و بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە خوازبێنی و داخوازیەک بۆ زەماوەندکردن لەگەڵ ڕەگەزی نێرینەو پیاو "هاوڕێ"ی براشی بەئاشنابوونی لەگەڵ مەلایەکی بنەماخوازی ئیسلامی بەرە بەرە کەوتبوە سەرڕێچکەی بیروباوەڕی پارتێکی زۆرخاوەن پێشینەو مێژینەی توندئاژۆیی دژبەر لەگەڵ هەرچەشنە ئازادیەکی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان جگە لە ڕێبازی خوداو قوڕئان و پێغبەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەمجۆرە بەرە بەرە گۆڕانکاری لە ئاکارو ڕەوشتی دا بەدی دەکراو زۆرجار دژایەتی ڕادەگەیاند لەگەڵ هەرچەشنە دیمەن و ڕواڵەتێکی ناکۆک و ناتەبا لەگەڵ ڕاسپاردەکانی ئیسلام ئەویش بەتایبەت بەپێی لێکدانەوەو شرۆڤەو تێگەیشتنی ئەو گروپ و ڕێکخراوەی کە ببوە ئەندامی فەرمی لەناویا...

بەجۆرێک کە بۆیەکەم جار کاتێک بژوێن ڕوو لە باوکی وتی کە بەنیاز نیە هەرگیز شوو بکاو دەیهەوێ هەر بە ڕەبەنی و زگورتی بمێنێتەوە "هاوڕێ" هەڵیدایەوە وتی:

شووکردن و ژن هێنان نەریتی پێغەمبەری نازداری ئیسلامەو هەرکەس سەرپێچی لێ بکا لەڕاستی دا بەرپەرچی ڕاسپاردەو گوتاری خوداو پێغەمبەری داوەتەوە...

بژوێن وتی: جا خۆ بە زۆر نیە کاکەگیان، ئاخر شووکردن و ژن هێنان چۆن بە زۆرملی دەکرێ ئەی هاوار؟!

کاک هاوڕێی لەوڵامی دا وتی: من ئەگە پێشم خۆش نەبێ و دڵیشم نەخوازێ ژن بێنم لەبەر فەرمایشتی خواو پێغمبەرەکەم ئەو کارە بەوپەری دڵخۆشیەوە دەکەم، نەک هەر ئەوە، تەنانەت ئەگە خواو پێغمبەرەکەم فەرمانم پێ بدەن کە خوشک و براکم نەدوێنم یان تەنانەت مادام لەدین لابدەن و لەدین بێنەدەر دەبێ سەریان بڕم و بیانکوژم، بەبێ هیچ دوودڵی و گومانێک بەوپەڕی دڵخۆشیەوە ئەو فەرمانە بەجێ دێنم...

بژوێن بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە وتی: ئەی کاکە ؟! یانی ئەگە من نەمهەوێ شوو بکەم تۆ ئامادەی لەسەر ئەوە بمکوژی ؟

"هاوڕێ" لەو کاتەدا هیچ وڵامی نەداوەو بێدەنگ مایەوە بەڵام لە یەکێک لە کەلاسەکانی پەروەردەی ڕێکخراوەکەی دا "حاجی مەلا عەبدولسەلام" وتبووی جگە لە باوک تەنانەت ئەگە دایک و براو خوشکەکانیشمان لەڕێبازی ئیسلام لابدەن و لە فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەمان سەرپێچی بکەن دەبێ بەبێ هیچ سۆزو بەزەیەک سەریان وەک کولەکە سەرئاوی شەق بکرێ و ئاسەواریان لەسەر زەوی نەهێڵدرێتەوە، چونکە پەروەردگار ئەم زەویە پان و بەرینەی هەرتەنیا لەبەر خاتری ئەو زاتە نازدارو نورانیە ساز کردوە.

ڕۆژ هاتن و ڕۆژ چوون تاکوو ڕۆژێک لە ڕۆژان بەڕێکەوت بژوێن و دایکی بەمەبەستی سەردانی ماڵی خاڵی ڕویان لە شارێکی دەڤەری موکریانی کوردیکای بەشی ئێران کردو لەوێ لەگەڵ کچێکی دراوسێی ماڵی خاڵی بەنێوی "بێ گەرد". بونە ئاشنا.

بژوێن بەبێ ئەوەی کە بزانێ "بێگەرد"یش هەر هاودەردی خۆیەتی و هەر وەک خۆی مێ خوازە، هاوکات لەگەڵ تێک هەڵەنگوتنی نیگایان بریسکەیەک لەچاویان هەڵدەستی و دڵیان دادەخورپێ، لەوکاتەدا بێ گەرد لەگەڵ دایکی بەسەردان هاتبوونە ماڵی خاڵی بژوێن، بەڵام وەک بڵێی ئەم جوتەکچە هەزار ساڵە یەکتر دەناسن ملیان لەقسەو باسی خۆیان نا، بێ گەرد چوارساڵ لە بژوێن کەمتەمەنتر بوو، بەڵام بەبینینی ئەڤینەکەی هیچی وای نەمابوو لەخۆشیا پەرواز بکا، ئەوە بوو کە لەڕۆیشتنا بەهەزار تکاو پاڕانەوە داوای لێ کردن کە بۆ شەوی داهاتوو هەم بۆ شێوخواردن و هەم بۆ خەوتن میوانی ماڵی ئەوان بن...

هەر بەم پێیە ڕۆژی دوایی کە بڕیاربوو شەوەکەی بژوێن و دایکی میوانیان بن ئەو کچە ڕەنگە سەد جارتەلەفوونی بۆ بژوێن کردبێ و چەندین جاریش وەک پەپوولەی دەوری چرا هاتبێتە ماڵی کاک ئارامی خاڵی بژوێن و بەسەرو چاوی ئەو کچە بەسزمانەوە شەتڵ بووبێ و ماچبارانی کربێ و لستبێتیەوە...هەربۆیەش هاوکات لەگەڵ سەرسوڕمان و واق وڕمانی ماڵ و خێزان و بەتایبەت دایکی بژوێن، زۆر زوو بژوێن بەباشی تێگەیشت کە بێ گەردیش وەک خۆی هاوڕەگەزخوازوو هاودەردوهاوچێژی خۆیەتی...

شەوی بەڵێندراو گەیشت، ماڵ و خێزانی کاک ئارامیش هاوکات لەگەڵ بژوێن و دایکی سەرلەئێوارەی ئەو شەوە چوونە ماڵی کاک سەعیدی باوکی "بێ گەرد"و بەپێی نەریت دەستیان کرد بە وەک دەڵێن لەبن درگای هەرماڵێک قسەیەک، تا ئەوەی باس هاتە سەرباسی شووکردنی جووتەکچە، دادە زڵەخای دایکی بژوێن وتی: وەڵڵا کاکەگیان ئەم تاقە کچەی ئێمە تەواو شێتی کردوین، لەهەر چین و توێژێک تۆ بفەرمووی هاتونە داواکاری بەڵام بە قانی ڕەشا چووە کە من شوو ناکەم، ئاخرتۆبڵێ بۆچی شوو ناکەی کچێ ؟! بەڵگەو هۆکار ؟! هەرحەزم لێ نیەو هیچی تر، جا چۆن ئاوا دەبێ برا ؟ خەڵک و ناسیاو دەڵێن چی ئاخر؟ نایکەنە پانتۆڵی چل تیکە !؟ یەکێک دەڵێ ڕەنگە کچێنی نەبێ، یەکێک ڕادەسپێرێ کە بەسە ڕایدەن تا پرچی سپی لەماڵی باوکی نەهۆنیوەتەوە، یەکێک هەڵدەداتێ و بە تەشەر دەڵێ کە لێی گەڕێن با بووکی دایکی خۆی بێ لەبووکی خەڵکی باشترە، دەرو دراوسێش خراپتر دەڵێن کێ چوزانێ ڕەنگە سویندخواردووی کەسێک بێ و کابرا بەهیوای کردبێ و نەشگەڕێتەوە سەری، بەکورتی پلارو تانەو تەشەر نەماوە تێ یان نەگرتبین و تۆمەت نەماوە لێ یان نەبەستبین...

لەو دەمەداو لەکاتێکدا کە "بێگەرد"سینیە چایی بەدەستەوە بوو بەنێو میوانەکان دا دەیگێڕا لەنەکاو هەڵیدایەوەو وتی: باشە شووی چی زڵەخاخانم ؟! بۆ ئەوانەی کە مێردیان کردوە زۆریان خێرو خۆشی دیوە کە بۆوێنە ئێمە چاوی کاڵمان بە هاوسەرگیری خۆمان ببێتە چاوی ڕەش ؟ وەڵڵا من کە ئەگە بشمکوژن هەر شوو ناکەم، زۆر زۆرەکەی ئەوەی خۆم دەکوژم یان دەمکوژن بەڵام مسۆگەر کە هەرگیز قاچم ناخەمە ماڵی هیچ نێرینەیەک بەنیازی شووکردن...

ئەوە کاک سەعیدی باوکی بێگەرد بوو کە کتوپڕ بەو قسەی کچەکەی لەپڕمەی پێکەنین و حیلکانەوەی داو وای کرد کە بەشی زۆری کۆڕی میوانەکانیش بەتایبەت کاک ئارامی خاڵی بژوێن وەپێکەنین و سەربەقوڕ کەون، لەدوای تاوێکی چاک حیلکانەوە کاک سەعید هاتەقسەو وتی: کوڕە وەڵڵا ئەگە بە من بێ لێ یان گەڕێین چۆنیان پێ خۆشە با وا بکەن، جا چ ڕێگەیەکیان لەئێمە گرتوە بەسزمان، نانێکمان بوو دەیخۆین و نەشمانبوو با ئەوانیش وەک ئێمە لەبرسان بمرن... ها مام ئارام ؟ تۆ دەڵێی چی برا ؟

کاک ئارامیش بۆی ستاندەوەو وتی: مەخابن کە خواگیان کچێکی نەدایە من کە تا قەهری قیامەت لەسەر تەپڵی سەرو گلێنەی چاوم ڕایگرم و نیرینە بەدەورو بەریا بکۆکی بیکەمە نێریە بزن، ئەمجا ئەوە بوو کە دیسان لەگەڵ کاک سەعید بەجوت تریقانەوە...

لەوکاتەدا بوو کە سفرەیان ڕاخست و خواردن و خواردنەوە کەمێک کەوشەنی باسەکەی گۆڕی و باسی کۆڕەکەی چەواشەکرد بەلای باسی خواردنا، بە فەرمایشتی هەڵبەستڤان / مەلاو شێخ هەرچی فەرموویان لەباسی خواردنا ڕاستە / کە سائیل بی خبر نبود زراه و رسم منزل ها./

لەپاش نانخواردن دیسانەوە باسی کۆڕ گەڕایەوە سەر باسی شووکردنی جووتەکچ، دادە کابانی دایکی بێگەرد هەڵی دایەو وتی: بەخوا ئیتر لەوە زیاتر من بەرگەی ئەم هەموو تانەو تەشەرەی نێرومێی ئەم شارە ناگرم، بۆیە یا ئەو یا من، یا ئەبێ ڕازی ببێ و مل بدا بە شووکردن یان من ئەم ماڵەی بۆ بەجێ دێڵم با بۆخۆی چ دەکا با بیکا، هەر لەئێستاوە سامی ئەوە گرتوومی کە ئەو جووتە کچۆڵە سەروپێچکەی خوشکیشی بکەونە سەر ڕێبازی ئەوو ئەوانیش تووش پەندو مەخسەرەمان کەن، بەخوای تەعالا قەسەم ئاوا بڕواتە پێش ئابڕو حەیامان نامێنێ و ئیتر لەنێو کۆمەڵگەدا تەواو سووک و تڕۆ دەبین...

جووتەکچ کە هەر لەسەردەمی منداڵیانەوە دڵبرینداری ئەو جۆرە پۆپۆلیزم و نەریتخوازیەی بنەماڵەو کەس و کاریان ببوون  ویستیان هەوڵ بدەن بە تەکنێک باسی کۆڕەکە بگۆڕن هەربۆیە بژوێن خۆی بوراندەوە دەستی کرد بە ناڵە ناڵ، بێ گەردیش لەدەرفەت کەڵکی وەرگرت و لەئامێزی کردو دەستی کرد بە شیوەن و گریان بەسەریا، کاک ئارام خەریک بوو تەلەفوون بکا بۆ تاکسی و هاوکاتیش ئەیوت: دەبێ بەپەلە فریای نەخۆشخانەی خەین کە بژوێن هەستاو داوای ئاوی کردو ئەمجا بە دەنگێکی نەوی و لەبن لێویەوە وتی: ئاخری شێتمان ئەکەن، شێتمان هەر ئەکەن، بۆخاتری خواکەتان بەسە، بەسە وازمان لێ بێنن، تاکەی ئاخر تاکەی...

ئەو ڕوداوە وەک ئاوێکی سارد بەسەر ئاگری ڕازو گلەیی دایکانی جووتەکچ دا کراو لەپاش تاوێک و لەدوای ئەوە بێ گەرد میوەی هێناو کەمێک باسی گوڵ و گیای نێو حەوشەکەی ماڵی کاک سەعیدو بەرو بوومی کشت و کاڵی نۆک و نیسکەکەی کاک ئارام کراو ئەمجا چون میوان شەوی درێژی پاییزیشیان تەواو درەنگ کردبوو لەنەکاو بەمەبەستی ماڵاوایی و ڕۆیشتن هەستانە سەر پێ، بەڵام ئەوە بێ گەرد بوو کە بە چاوی زەقی پڕ لە سەرسوورمانەوە پرسی؟ ئەوە بۆ کوێ، مەگە بڕیار نەبوە کە ئەمشۆ دادە زڵەخاو بژوێن خانم لێرە بخەون ؟ وەڵڵا کاک ئارام گیان ئێوە بۆخۆتان دەڕۆن ئیختیارتان هەیە بەڵام من بەهیچ شێوەیەک ناهێڵم بژوێن خانم بێتەوە بۆ ئەوێ، چون بەڵێنی پێ داوم کە ئەمشۆ لەلای من بمێنێتەوە...

دادە زڵەخا وتی: وەڵڵا من کارم بە بژوێن نیە دەمێنێتەوە یان نا بەدەست خۆیەتی بەڵام خوا ماڵتان ئاوا کا من تازە هەر دەچمەوە بۆ ماڵی کاک ئارام...

بەمجۆرە دواجار بڕیار درا کە جگە لە بژوێن ئەوانی دیکە بڕۆنەوە .

میوان ڕۆیشتن و دەسبەجێ بێ گەرد بژوێنی بردە ژوورەکەی خۆی و دەرکەی گاڵەداو جێ و بانی خەوی ڕاخست و بەمجۆرە شەو بووە ڕۆژی  دڵخوازی جوتەدڵدار.

ئەو شەوە خەو لەچاوی بەردو دارو ئاسن و پۆڵا کەوت، خەو لەچاوی بژوێن و بێ گەرد نەکەوت، ئەوەی مەراق و خەم و حەزو سۆزو ئەڤین و دڵگرانی و دڵخۆشی  ژیانیان بوو بە وردەکاریەوە هێنایان بەر باس و وەک دەڵێن کای کۆن و نوێی دڵیان زۆر بەوردی  بەبا کرد. تا بگەنە شوێنێک کە بێگەرد بەقەی گلێنەی هەردووچاوی خۆی لە بژوێن دڵنیا ببێ و بتوانێ پریاسکەی ڕازو نهێنی یەکی زۆر گرینگ و دژوارو مەترسی داری لەلا بکاتەوە...

بێگەرد وتی: ڕاستیەکەی بژوێن خانم ئێستا مادام تۆ ڕاست و خواری دڵ و دەروونی خۆت بۆ هەڵڕشتم با منیش ڕازێکی یەگجار خۆش و بەبارێکیش دا ترسناک و مەترسی دارت لەلا بدرکێنم، ئەویش ئەوەیە کە من نزیکەی ساڵێک دەبێ بوومە ئەندامی ڕێکخراوی هاوڕەگەزخوازانی نێرو مێ لە ئێران، لە بەشی زۆری شارەکان بنکەو بارەگامان هەیەو کەسێک کە زۆر زۆر لێی دڵنیا نەبن نایکەنە ئەندام، هەفتەی ڕۆژێک بۆ ماوەی هەشت کاژێر کۆبوونەوەمان هەیە، کۆبوونەوەکەش لەڕاستی دا پڕۆگرامی سکسی هاوڕەگەزەکانە، هەرکامەی لەگەڵ دڵداری خۆی دەست دەکا بە چپەو سرتەو ڕازونیازو ڕەنگە کەفوکوڵ و تێکەڵاوبوونی جەستەکانیش. لەپاش ئەم هەواڵە لەکاتێکدا دیار بوو کە ئەڤین و سۆزو خۆشەویستی لە دیمەن و چڕوچاوی هەردوکیان دا بەدی دەکرا بەرە بەرە چاویان قورس بوو پێم وابێ هیچی وای لە شەو نەمابوو کە بەجووت کەوتنە تۆڕو داوی خەوێکی قورس و سەنگینەوە...

بۆ بەیانیەکەی دوو دڵدار بە خەمناکیەوەو بەچاوی پڕ لە گریانەوە ماڵاوایان لەیەکتر کرد بەڵام پێشتر"بێگەرد" ژومارە تەلەفوونی خۆی و ناونیشانی ئەو بنکەی خۆیانی لەو شارە دابوە بژوێن، دیارە پێشی وت کە هاوڕەگەزخوازەکان لە شارەکەی ئەویش و لە زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردیکاش بنکەی نهێنی و شاردراوەیان هەیەو ئەو دەتوانێ پێوشوێن یان بگرێ و وەیاندۆزێ چونکە ئەو هەر ئی شاری خۆیان دەزانێ.

ڕۆژی دواتریش بژوێن و دایکی لە شارەکەی ماڵی خاڵیەوە گەڕانەوە شارەکەی خۆیان و بەمجۆرە درگایەکی نوێ بەسەر ژیان و ڕۆژگاری "بژوێن" دا کرایەوە.

مانگێک زیاتر بەسەر گەڕانەوەی سەفەرەکەی بژوێن بۆ ماڵی خاڵی دا تێ پەڕیبوو کە دیسان خوازبێنی کارێکی دیکە درگای ماڵیانی کوتاو ئەو دیسانەوە بەڕاشکاوی و بەبێ هیچ شەرمێک بەڵێنی نەداو بەرپەرچی دانەوە، ئەوە بوو کە ڕۆژی دوایی کەوتە بەر ڕێژنەی تووڕەیی و نەفرەت و بێزاری "هاوڕێ"ی برای، بەچەشنێک کە سەراپای لەشی ڕەش و شین کردەوەو سەروچاوی خوێناوی کردو دوو ددانیشی شکاند.

هەر ئەو ڕوداوو کارەساتەش بوە هۆی ئەوەی  کە "بژوێن"یش بەبێ سێ و دوو خۆی وەپێچێ و لەماڵ وەدەرکەوێ و هەر بەو تەشک و دیمەنە بریندارەویەوە بەپەلە پروزە لەچنگ باوک و براکەی بچێتە گەراجی شارەکەیان و سوار ماشێن ببێ و بەرەوە شارەکەی ماڵی بێگەرد وەڕێ کەوێ...

"بژوێن"هەر کە گەیشتە شاری مەبەست و دابەزی دەستبەجێ تەلەفوونی بۆ "بێگەرد" کردو بە گەرووی پڕ لە گریان و چاوی بەفرمێسکەوە بارودۆخی خۆی بە هاوڕێ کەی ڕاگەیاندو داوای یارمەتی و پاڵپشتی لێ کرد...

"بێگەرد"یش کە پێشتر لەلای چەند کچی هاوڕێی خۆی و ئەندامی ئەو ناوەندەی کە باسی کرا باسی بژوێن و هاودەردی و هاوسۆزیەکەی کردبوو، هەردەستبەجێ لەپاش تەلەفوونەکە، تەلەفوونی بۆ کوڕێکی هاوڕێی کردو بەگشتی باسی بەسەرهاتی بژوێنی بۆ گێڕایەوەو داوای لێ کرد  کە بچێ بەدوایاو بیبا لە ناوەندی نهێنی هاوڕەگەزخوازەکان بیشارێتەوەو هاوکات پێویستی و خواردەمەنی شی بۆ دابین کا، دیارە پێشتر بێگەرد لە ناوەندەکەو لەلای هاوڕێ کانی بە وردی باسی بژوێنی کردبوو هەربۆیە کەم و زۆرهەموویان زانیاریەکی کەم و زۆریان لەسەری هەبوو.

بەمجۆرە هاوڕێ کەی بێگەرد چوو بەدوای بژوێناو بردی بۆ شوێنی مەبەست و لەوێ جێگیری کرد تا ئەوەی کە ڕۆژی کۆبوونەوەی هاورەگەزخوازەکانی بنکەی شارەکەی بێگەرد هات و بەمجۆرە لەگەڵ هەموویان ئاشناو بوو...لە کۆبوونەوەی ئەو ڕۆژەدا بەرپرسیاری ئەو بنکە دوو بابەتی هێنایە بەر باس، یەکەمیان ئەوەی کە هەم پۆلیس و هەم گرووپێکی توندئاژۆی ئیسلامی سووسەی ڕێکخراوی هاورەگەزخوازانیان تەنانەت لەسەرانسەری ئێرانیش کردوەو پلان و پڕۆگرامیان داڕشتوە کە بەهۆی چەند سیخوڕێکەوە بنکەکان بەتایبەت لەشارەکانی کوردەواری شناسایی بکەن و لەیەکەم دەرفەتی گونجاوو ڕەخساودا هەڵکوتنەسەریان و دەستبەسەریان کەن و دواتریش بەشێوەیەکی یەگجار درندانەو کارەساتبار لەناویان بەرن، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیس و چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە ئیسلامیەو کەسانێکی جیهادخوازیش پێکەوە هاوکاری و هاوپشتی یەکتر دەکەن لەو پێناوەدا، دووهەم بابەتیش ئەوە بوو سەرۆکایەتی ڕێکخراوی هاوڕەگەزخوازان لەهەوڵ دایە بەیارمەتی و پاڵپشتی "ئین جی ئۆ"یەکی بریتانی بەرە بەرە هاوڕەگەزخوازانی ئێرانی ڕاگوێزێتە وڵاتانی ئازادی ڕۆژئاوایی، هۆکارەکەشی ئەو مەترسی و پێوشوێن گرتانەیە کە ماوەیەک بوو زیاتر لە هەمیشە هەست پێ دەکران، تەنانەت هەر لەو کۆڕەش دا باسی چەندین هاورەگەزخوازی کچ و کوڕ کرا کە زۆر بە بێ دەنگی و بەبێ ئەوەی هیچ کەس هەستی پێ کردبێ لەلایەن براو کەس و کاریانەوەو بەپێی فتوای مەلاکانی سەربەو ڕێکخراوە توندئاژۆیەوەو تەنانەت هێندێک جار بە یارمەتی پۆلیس  کوژراوو بێ سەرو شوێن  کراون.

چەند کاژێرێک لەپاش هەڵاتنی بژوێن سەرەتا دایکی و دواجار هەموو خێزان و کەس و کارەکەی بەتایبەت هاوڕێ"ی برای ئاگاداری هەڵاتنی بژوێن بوون و کێچ کەوتە کەوڵیان، ماڵی خزم و کەس و ناسیاو نەما زەنگی بۆ نەدەن و نەچن و پێوشوێنی نەگرن سەرجەم شارو تەنانەت گوندەکانی دەوروبەرو خزم و قەوم لە شارەکانی دیکەشیان لە ون بوونی کچەکەیان ئاگادار کردەوە بەڵام بژوێن ببوو بە ئاوو بە زەوی دا ڕۆ چوو بوو...تەنانەت دادە زڵەخای دایکی تۆزێک گومانی کردبوو لەوەی کە کچەکەی چووبێ بۆلای دراوسێ کەی ماڵی کاکی هەربۆیە زەنگی بۆ دایکی بێگەرد داو تکای لێ کرد کە ئەگە چووە بۆ ئەوێ یان سەرو سۆراغێکی  لە کچەکەی هەیە پێی بڵێ بەڵام دادە کابان بە سوێندانەوە ڕەش بۆوە کە نە بژوێنی دیوەو نە کچەکەشی باسی کردوە کە دیبێتی و هەواڵی لێی هەبێ .

ڕۆژهاتن و شەو چوون و بەرە بەرە بژوێن و بێگەرد وەک دوو دڵداروئەڤیندار خوویان بە یەک گرت و ئەوە بوو کە دواجارو لە پاش مانگێک  پێکەوە ژیانی هاوسەرگیریان پێک هێناو وەک گوڵی لاولاو تێک هاڵان و کەوتنە ژیانێکی بەختیارو دڵخۆش بۆ خۆیان.

لەولاشەوە کەم و زۆرو تا ڕادەیەک بە هۆی هەواڵی پەرتەوازەو هێندێک جاردژبە یەک بنەماڵەو خێزانی بژوێن لە ئەندامەتی کچەکەیان لە ڕێکخراوێکی هاوڕەگەزخوازان و جێگیربوونی لە شارەکەی بێگەرد ئاگاردار ببوون، بەڵام زۆری نەخایاند کە هەر دادە کابانی دایکی بێگەرد تەلەفوونی بۆ دادە زڵەخای دایکی بژوێن کردو پێی وت کە بە داوەشین و شوورەیی و ئابڕووچوونی دنیاوە کچەکانیان پێکەوە جووت بوون و گۆیا خۆیان لێک مارە کردوەو ئەوە هەفتەیەکیش دەبێ کچەکەی ڕووی لە ماڵێ نەکردۆتەوە بەڵام لە کەسێکی بیستوە کە گۆیا بوونە مێبازوو شوو بە یەک ئەکەن و هێندێک کەسی تریش هاواریان لێ هەستاوە کە کچەکانیان ماوەیەکە بێ سەرو شوێنن و هیچ هەواڵێکیان لێ یان نیە...

ئەم هەواڵە وەک بوومەلەرزە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی بژوێنی ڕاتڵەکاندو ڕاچڵەکاند، بەتایبەت "هاوڕێ"ی برای کە ئێستا ئێتر ببوە ئیسلامیەکی توندئاژۆی جیهادخوازکە ئامادە بوو لەپێناو ڕێبازەکەی دا ئەگە فتوای لەسەر بێ تەنانەت سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەشی سەر ببڕێ بێتوو ئەگە دایکیشی بێ.

لەو سەروبەندەدا پۆلیس و ئەو ڕێکخراوە ئیسلامیە کۆنە توندئاژۆیە بە یارمەتی سیخوڕە پەروەردەکراوەکانیان بە گەرمی لەهەوڵ دابوون کە شوێن و پێگەی هاوڕەگەزخوازەکان شناسایی بکەن و بەزمانی خۆیان بەشێوەیەکی وا تاروماریان بکەن و لێکیان هەڵتەکێنن کە لەمێژوودا نەبیستراوو نەوتراو بێ، بەشێوەیەک کە کەسێک لە دووکانێک و لە کۆڕێک دا گێڕابویەوە کە مەلایەکی سەر بەو گروپە گێڕاویەتەوە کە گۆیا وتویانە مادام دەستیان بەو هاوڕەگەزخوازانە بگا سەرەتا دەستدرێژیان دەکەنە سەرو ئەمجاو کیرو مەمک و لووتیان دەبڕن و دواتر بە ئەشکەنجەیەکی درندانە دەیانکوژن.

ئالێرەدا با دیسان سەردانێکی شارەکەی تر بکەین و بزانین دەنگ و باسی بژوێن و بێ گەردی دڵدارچیەو چۆنە ؟

وەک وتمان پێشتر بژوێن لە بنکەی هاوڕەگەزخوازەکانی شارەکەی بێگەرد کە ژێرزەمینێکی گەورەی پەنجا میتری بوو لە کۆڵانێکی چەپەکی گەڕەکێکی تەریک  جێگیرببوو بە نهێنی لەوێ دەژیاو جگە لە بەرپرسەکەو بێگەردی مێردی ئەوانی تریش بە باشی دەیانزانی کە ئەو کچەی کە بۆتە هاوڕێ یان کێ یەو خەڵکی چ دەڤەرێکەو سەگوزەشتەو بەسەرهاتی چیە ؟

بەڵام سەرەڕای ئەوەش دواجارتەنیایی و دڵتەنگی و بێ وازی بژوێن لەو ژێرزەمینەدا بوە هۆی ئەوەی کە بێ گەردیش بیر لەوە بکاتەوە کە ئەویش لە ماڵی خۆیان هەڵێ و بەمجۆرە بە تیرێک دوو نیشانە بپێکی، یەکەم ئەوەی کە ئیتر بۆ هەمیشە لەپەنا ئەڤین و دڵدارەکەی دا دەحەسایەوەو دوهەمیش ئەوەی کە ئیتر بەتەواوی لە چنگ بنەماڵەو کەس و کارەکەی بەتایبەت دایکی کە زۆری شووکردنی لێ دەکرد ڕزگار دەبوو بەمجۆرە دەکەوتە نێو خۆشگوزەرانی و ڕابواردن و دڵخۆشی وبەپێی بڕیاری بنیات و ڕێکخراوەکەشیان دواجاربەرەو هەندەران دەرباز دەکران و لە وڵاتێکی ئوروپایی یان لە ئەمریکاو کەنەدا نیشتەجێ دەبوون...

بنەماڵەو خێزانەکەی یەک دوو ڕۆژی یەکەم زۆر بەدوایا هەڵوەداو وەیلان بوون تاکوو ئەوەی بەقسەی خۆیان لەبەر پاراستنی ئابڕوو حەیاکەیان وەیدۆزن و بیگەڕێننەوە بەڵام هیچ کەڵکی نەبوو، ئەوە بوو دوای ماوەیەک دەستیان لێ داشت و بەڕواڵەت تەواو لێی بێ خەم بوون...

بێ گەرد هەمووکات دەیوت کە یەکەم ڕۆژی گیرسانەوەی یەگجارەکی لەلای بژوێن لەو ژێرزەمینەی کە وەک بنکەی هاورەگەزخوازەکان دەناسرا خۆشترین ڕۆژی ژیانی بووە، دەیگیڕایەوەو دەیوت کاتێک گەیشتم و لە تاکسی دابەزیم تەلەفوونم بۆ کرد کە ئەوە من لە بن درگای شوێنەکەم و بارگەو بنەیەکی زۆریشم پێ یە هەربۆیە با بێ و یارمەتیم بدا بۆ بردنە ژووری ئەو کەلووپەلانە کە وەک پێخۆرو جل و بەرگ و پێویستی لەگەڵ خۆی هێنابوونی، ئەوە بوو کە بژوێن هاتەدەرو لەپاش لەئامێزگرتن و ماچ کردنی ئەڤینەکەی دەستی دایە بەشێک لە کەلوو پەلەکان و بۆخۆی لە پێشەوەو بێگەرد بەدوای دا داخزانە نێو ژێرزەمینەکە...

بێگەرد دەگێڕێتەوەو دەڵێ کاتێ چوومە ژوورلەپاش دانانی بارگەو بنەکەو دانیشتنم هەردەسبەجێ هەوەسێک بەسەرم دا زاڵ بوو، هەوەسێکی تێکەڵ بە شەرم و ترس، هەوەسێکی پرلە  دڵەڕواکەو ئیسترێس، هەوەسێکی پەنگ خواردوو قەتیس ماوو، هەربۆیە دەستی بژوێنم گرت و دەستم لە مل کردو ماچێکی تەڕوداخم لێ کرد، ئەو کارەی من بوە هۆی هاندان و وروژانی بژوێن بۆیە بەبێ هیچ دەربەستێک دەمی خستە ناو دەمم و بەمجۆرە لەسەر هەمان ئەو تەختی قەرەوێڵەی کە لەسەری دانیشتبووین لێک ئاڵاین و بەتوندی یەکمان لەئامێز گرت، حەزم دەکرد مەمکی بمژم بەڵام لەڕووم نەدەهات، کەچی لە شانسی من لەنەکاو هەروا کە بە توندی بەخۆیەوە دەکوشیم دەمی لەدەمم دەرهێناو بەچەرخوخولێکی ئەفسووناوی دەستی برد لەپشتەوە ئالقەی سووتینەکەمی ترازاندو تۆزێک مەودای لێ گرتم و ئەمجا دەمی ژەندە نێوەڕاستی جووتە مەمکەکانم و دەستی کرد بەمژین، هەرگیز لەهەموو تەمەنما ئەوەندە پڕلەچێژوو ئەڤین و نم و هەڵم و گەرمی نەبووم، هەروەک بڵێی هەورێکی بەرینی ئاسمانێکی ساماڵ بۆتە پەڕوو باڵم و ئەوە منم کە لە پەروازکردن و فڕین بەرەو تەشقی ئاسمانم...زۆری نەخایاند کە زمانی خستە سەر گۆی مەمکم و دەستی کرد بە لستنەوەی...ڕێک لەوکاتەدا من حەزم کرد دەست بەرم بۆ کوزی و ڕوتی کەم بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەر شەرمم کردو دەستم گێڕاوە، کەچی بژوێن هەرکە هەستی کرد بەنیازی خوراندن و وروژاندنی کوزیم، بەپەلە شۆرتەکەی داکەندو داوای لێ کردم بۆی بمژم...وای کە چۆنی ئاگر گرتبوو ئەو چەتیوە، مەبەستم بژوێن"ە، نەیدەبڕیەوەو وازی نەدەهێنا هەربەهیچ لەونێک، بەجۆرێک کە ئەمجا ئەویش حەزی کرد کوزی ڕووت کاو بژوێن بۆی بمژێ...

ڕەنگە دوو کاژێر زیاتر ئەو دوو هاوڕەگەزخوازە خەریکی سیکس بوون کە دواجارتەواو خۆیان تەڕ کردو سووکنایی تەواویان هات و لەکۆتایی دا بە تریقەو حیلکەیەکی پڕلە زەوق و ئامێزو ماچێکی لەناخی دڵ و حەزەوە خۆیان پۆشتە کردەوەو دانیشتن، وای ئەوە چ هەستێکە ئەوەندە خۆش و چێژبەخش کە لەپاش کڵووکۆ دامردن و دامرکانی پێویستی سیکسی لە دەمارو خوێن و ڕۆح و گیانی مرۆڤ دەگەڕێ ؟ مرۆڤ ئەوەندە سووک دەبێ کە هەردەڵێی بە قوڵی و بە وردی لەماناو واتای گەردوون و بوون  گەیشتوەو مەتەڵی ژیانی بە مسۆگەری هەڵێناوە...

پێنج خولەک دواتر ئەوە بژوێن و بێ گەردن کە کەمێک لەملاتر لەبن قەرەوێڵەکە بە سەماو گۆڕانی وتن خەریکی ڕاخستنی سفرەیەکن بۆ خواردن و خواردنەوە.

 

هەروەک وترا لەو ماوەیەدا کە بژوێن بێ سەرو شوێن بوو بنەماڵەو کەسوکارەکەی کون نەما سەری پیا نەکەن و شارو گوند نەما نەیپشکنن بەڵام بژوێن بە ئاوا چوو بە نانا خوراو ئاسەواری بەجۆرێک کە ئیتر بەرە بەرە تەواو لە دۆزینەوەی نائومێد ببن و جگە لە تووک و نزای جاروباری دایکی کە سنگی لێ دەکوتاو دۆعای حەوت ئاسمانی لێ دەکرد و هەروەها ددانە چیڕکەی پەنهانی هاوڕێی برای کە بە قسەو باسی خەڵک شێت و هار دەبوو شەو تا بەیانی گینگڵی دەدا هیچ باسێک لە کچەیان نەمابوو تا ئەوەی ڕازو سکاڵای خەڵک لەو شارە کە زۆرجارلەنەکاو هاواری بێ سەرو شوێن بوونی کوڕو کچەکانیان دەکردو زۆر شەوو ڕۆژ لە گەڕەک و کۆڵانێک باوکێک و دایکێک دەنگیان لێ بەرز دەبۆوە کە کتوپڕ کۆڕێک یان کچێکیان لێ ون بووە .

ئەو دیاردە بەڕادەیەک تەشەنەی کردو هاوکاتیش چپەو باسی سەرهەڵدانی کۆبوونەوەو بوونی حەشارگەی هاورەگەزانیش بە دزی و نهێنی لەو شارە کەم و زۆر دەهاتە بەر گوێ و ڕۆژ لە ڕۆژیش زیاتر پەرەی دەستاند، تا ئەوەی ڕۆژێک هەواڵ و دەنگووباسێک زۆر بە گەرمی کەوتە نێو کۆڕو کۆمەڵی دوورو نزیکی جەماوەری شارەوە، ئەویش ئەوە بوو کە گۆیا پۆلیس بەهاریکاری ڕێکخراوێکی توندئاژۆی بنەماخوازی ئایینی و ژومارەیەک برای جیهادی کاتێک سووسەی ئەوەیان کردوە کە ئەو کوورو کچانە کە لە زۆربەی شارەکان بێ سەرو شوێن دەبن وەک دەوترێ بەزمانی خەڵک و خۆیانەوە دەچنە نێو ڕیزی ئەو قوندەرانەوە...

"هاوڕێ"ی برای بژوێن کە ئێستا ئیترببوە ئەندامی فەرمی ئەو ڕێکخراوە ئیسلامی یە هەر لەو ماوەیەدا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی گرینگ و نائاسایی و فۆڕسماژۆڕکرابوو کە کاکڵی بابەت و باسی ئەو کۆبوونەوەیە ئەوە بوو کە گۆیا ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ پۆلیس و بە هاوکاری کۆمەڵە گەنجێکی ئیماندارو جیهادی لەدوای ماوەیەکی تاڕادەیەک درێژخایەن بنکەو ناوەندێکی رەگەزخوازو گەندەڵ"یان ناسیوە کە بڕیارە بەزوترین کات هێرش و پەلاماریان بکەنە سەرو بە دڕندانە شێوە لەناویان بەرن.

هەرلەو سەروبەندەش دا بوو کە دایکیشی بەجۆرێک بەهۆی کچێکی دراوسێی ماڵی کاکی هەرلە هەمان ئەو شارەی کە کچەکەی خۆی لێ حەشار دابوو بیستبووی کە گۆیا بژوێن شوی بە بێ گەردی کچە دراوسێیەکەی ماڵی براکەی کردوەو بە دزی و بە نهێنی لە جێگەیەک خۆیان حەشار داوە تاکوو دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێ و لەگەڵ کۆمەڵێکی ترقەلفڕ دەکەن بۆ هەندەران...

ئەوە بوو کە  دادە زڵەخا هەر دەستبەجێ ئەم هەواڵەی بە کوڕومێردەکەی ڕاگەیاندو هاوکات دەستیشی کردە تووک و نزا کە گۆیا ئیتر بۆ هەتاهەتایە ئابڕوو حەیایان چووە لە نێو دەرودراوسێ و خەڵکی گەڕەک و کۆمەڵگادا...

ئەوە بوو کە بۆ ئێوارەی ڕۆژی دوایی لەکاتی نوێژی شەوان دا هاوڕێی برای بژوێن لەو پەیوەندیەدا ڕاوێژو وتووێژی لەگەڵ مەلای مزگەوتەکەیان کرد، مەلایەک کە زۆر لەوە دواتر زاندرا کە موفتی و بڕیاردەری ئەو ڕێکخراوە ئیسلامیە بووە کە دواجارهاوڕێ بۆتە ئەندامی و تەنانەت هەر ئەویش هاوڕێی هان داوەو قسەی بۆ کردوەو کردویەتیە هاوڕێبازو هاوکاری خۆی.

لەنەکاوو کتوپڕ سەرجەم ئەکتەرو پرسناژەکانی ئەم چیرۆکە بێ دەنگ و بێ هەواڵ دەبن یان ڕەنگە بێ دەنگ و بێ هەواڵ دەکرێن و هیچ قسەوهەواڵێک یان لێ نابیسترێ و کەس نازانێ دواجار ئەم چیرۆک و بەسەرهاتە بەکوێ دەگا بەڵام گۆیا فەقێیەکی مزگەوتی دارولئیحسان شتێکی سەیرو درندانەی لە ماموەستاکەی بیستوە کە کورتەکەی دەبێتە ئەم ڕوداوە...

ماموەستاکەی فەقێ جەببار وتویەتی کە بۆخۆی بەشداری ئەو پەلامارە بووە کە بۆسەر هەردوو بنکەی هاوڕەگەزخوازان کراوە لە شارەکەی بژوێن و بێ گەردوو بەچاوی خۆی دیویەتی کە لانی کەم  لەپاش خۆشگوزەرانی و تامووچێژێکی زۆرلە دەستدرێژیان بۆسەر نزیکەی شەست کەس لە کورو کچە سوورو سپی و ناسکانە دوایی ئەتکیان کردوون، واتە دوای گاینیان مەمکی کچەکان و کیری کوڕەکانیان بڕیوەو ئەمجا بە کاردوو چەقۆ بەربوونە گیانیان و ئەنجن ئەنجنیان کردوون، بەڵام گۆیا پێنج کەسیان توانیویانە دەربازببن و هەڵێن بۆ تورکیا کە دوویان کچ بوون و خۆیان لەیەک مارە کردوە...