عبدالقادر ارسلان
ئەی ئازادی، دوای هەموو شەڕێکی درەنگ،
ئینجا دێیەوە و سەرێک لەم نیشتیمانە پیرەی ئێمە دەدەی.
هۆنراوەی لەبیرچوومەوە
عبدالقادر ارسلان
"یادەوەری"
لە ناو لاپەڕەکانی ژیاندا، خەم من دەنووسێتەوە.
"گۆڕ غەریب"
پیاوێکی کورتە بەژن، بە هەزار خۆزگە و هیوا و ئاواتەوە
لە قەبرێکی درێژدا نێژرا.
"تەنگەژە"
تەنها یەکجار مردن،کۆتایی دەهێنێت بە هەموو خەم و عەزابە گەورە و ناقۆڵاکان.
"حوزن"
تەنهایی دایکی هەموو زانستەکانە.
"شکست"
دۆڕانێک دۆڕاوم،مەگەر قومارچی ئاوا بۆی بگریەت!
"مەتبەخ"
مەتبەخ نیشتمانی ئەبەدی ژنەکانە.
"چاخی چیمەنتۆ"
دڵی چیم بە زانست و سەنعەتسازی خۆشبێت
کە ناتوانێ دڵی شکاوی من چارەسەر بکات!
"پینەدۆز"
ئەی پینەدۆز: وەرە لە شوێنی پێڵاوەکان، دڵە هەلا هەلا کانمان بدوورەوە.
"پەرژین"
ڕۆژێک دادێ، کەسێک شوێنی هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە دەبوایە لێرەبن.
نیشتیمان"
ئەی ئازادی، دوای هەموو شەڕێکی درەنگ،
ئینجا دێیەوە و سەرێک لەم نیشتیمانە پیرەی ئێمە دەدەی.
"داهۆڵ"
ئەوکاتەی کە مرۆڤ دڵی لەژیان دەشکێ،
ئیدی بەردەوامی بۆ ئەو کارێکی گەمژانەیە.