عەلی حەمەڕەشید

بۆ گەیشتن بەو ھیوایە

خۆشەویستیم لە دڵدایە

بۆ خۆم، بۆ ژین، بۆ ھەرکەسێک

ھاوڕازمبێ لەو ڕێگایە

 

سرودی ھەنگاوی گەشبینی

.

عەلی حەمەڕەشید

.

بەگەشبینی ھەنگاو دەنێم

با ھەوراز و سەختیش بێ ڕێم

باکم نییە لە تاریکی

چونکە لەگەڵ خۆردا ھاوڕێم

...

بەرەو ئاسۆی ھیوا دەڕۆم

کە خۆشترین خەونیشە بۆم

کۆڵنادەم و بەردەوامم

بڕوای زۆرم ھەیە بە خۆم

...

بۆ گەیشتن بەو ھیوایە

خۆشەویستیم لە دڵدایە

بۆ خۆم، بۆ ژین، بۆ ھەرکەسێک

ھاوڕازمبێ لەو ڕێگایە

...

دەڕۆم دەڕۆم دوا بڕیارە

لە ھەوڵدام بۆ ئەو کارە

گوێ بە قسەی ھیچ کەس نادەم