ما 8572 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

نیازێکی دوو جەمسەری

فێربوون، پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە، واتە دەبێ کۆمەڵێک مەرجی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگا هەبێ بۆ ئەوەی دیاردەیەک بەناوی فێربوون سەرهەڵبدات. قوتابخانە، مامۆستا، کەرەسەی خوێندن (وەک کتێب و قەڵەم و کامپیوتەر و...) دەبێ هەبن.

ئەمانە پێداویستییە دەرەکییەکانی فێربوونن. بارودۆخی پێویست بۆ تاک فەراهەمدەکەن بۆ ئەوەی تاک بتوانێ لە ناو چوارچێوەیاندا قەراربگرێ و بکەوێتە ناو پرۆسەی فێربوونەوە.

بەڵام هەر ئەمانە پێویست نین. فێربوون هاوکات نیازی بە دنەدەرێکی دەروونیش هەیە کە لەپاڵ ئەم پێداویستییانەدا دەجووڵێ و هەموویان پێکەوە دەبنە هۆکاری فێربوون و خۆپێگەیاندن. لە راستیدا ئەگەر ئەم مەرجە دەروونیە نەبێ، ئەوا رەوتی خۆپێگەیاندن یان سەرهەڵنادات، یاخود بە ناتەواوی خۆی دەنوێنێ. بۆیە یەکجار گرینگە تاک کار لەگەڵ ئەم حاڵەتە دەروونییەی خۆیدا بکات.

پێداویستییە دەرەکییان لە وەها حاڵەتێکدا هەبوونیان چەند قات بەهێزتر دەبێ. هەر وەک چۆن لە هەبوونیاندا دەتوانێ حاڵەتە دەروونییەکەیش چەند بەرابەر بەهێزتر بکات.

فێربوون رەوتێکی دوو جەمسەرە کە پێکهاتووە لە نیاز یاخود پێداویستییە دەرەکی و دەروونییەکان.

سایتی قەڵەم

٣٠ مانگی حەوتی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت