و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
زۆردارانی دونیای نوێ ده‌دۆزمه‌وه
له ڕۆژگاری لافاو و شۆڕشی مرۆڤ
ماسكی كارا‌كته‌ره‌كان گۆڕاوه
دونیا كه‌وتووه‌ته ژێر چڕنۆكی وانه‌داده‌ری به‌ر سێبه‌ر و
له ژێر ڕه‌حمه‌تی گاڵته‌بازان
چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی خۆشه‌ویستی
له‌به‌ر حه‌وت ده‌روازه‌كه‌ی دونیا
عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
- 1 –
له بازنه‌ی ڕوناهییه‌وه به‌ره‌و مێرگان هه‌ڵدێم
له خانه‌ی هه‌ساره‌كانی دییه‌وه
بۆ (لووڤه‌ر) داده‌به‌زم
ته‌لیسمی شێردراوه‌ی ناو تابلۆكان
به باڵداری كوێردا ده‌به‌م، عاشقاتیی ده‌كا
له تاریكاییدا
به وشه و به ئاگری شینی كوژاوه‌ی زه‌رده‌په‌ڕه‌وه
به سیمای (پیكاسۆ)
له‌و دیو ڕووی ڕۆژگاره ونبووه‌كان و دارستانان
ده‌یدره‌وشێنێته‌وه
به فڵچه به‌ركه‌وتنێكی
سه‌ر پێستی جه‌سته‌ی ژن و گوڵ و ئاسمان
به هاواری گاڵته‌بازی ڕه‌شپێست
كه ده‌بینێ ماسكه‌كه‌ی
له (لوار) دا نقوم ده‌بێ
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه -
سه‌ریشم ژاوه‌ژاوی شاری بارانێ و
جاڵجاڵۆكه‌ی ئاگری تێدایه
ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌م داده‌خه‌م، خۆم به گاز ده‌كوژم .
- 2 –
خۆشه‌ویستم !
هه‌موو زیندانه‌كانی دونیای كۆنم ناسین
به‌ڵام ئێستا خه‌ریكم زیندانه‌كانی دونیای نوێ و
زۆرداریی و ڕیسوا كردنی ڕۆژگاری نوێ و
مردن له ژێرزه‌مینه‌كانی شار و
ژووری ئوتێله نه‌فره‌ت لێكراوه‌كان بدۆزمه‌وه ..
زانیم : زۆردار
چۆن پێستیان له وه‌ختی شكستدا گۆڕی و
ده‌مامكی تازه‌یان پۆشی و
گۆرانییه كۆنه‌كه‌یان گوته‌وه ..
خۆشه‌ویستم !
هه‌موو زۆرداره‌كانی دونیای كۆنم بینین
چۆن ده‌نوون و ده‌خۆن
چۆن پێده‌كه‌نن و دڵداریێ ده‌كه‌ن
چۆن ده‌مرن و دویماهیان پێ دێ
لێ نووكه
زۆردارانی دونیای نوێ ده‌دۆزمه‌وه
له ڕۆژگاری لافاو و شۆڕشی مرۆڤ
ماسكی كارا‌كته‌ره‌كان گۆڕاوه
دونیا كه‌وتووه‌ته ژێر چڕنۆكی وانه‌داده‌ری به‌ر سێبه‌ر و
له ژێر ڕه‌حمه‌تی گاڵته‌بازان:
فرۆشیاری داروپه‌ردوو
پێش ئه‌وه‌ی یه‌كترمان خۆش بوێ
كوشتمانیان خۆشه‌ویستم !
شانۆكه‌شیان به خوێن سواخ دا.
- 3 –
دز له پاریس هێرشیان بۆ هێنام
ده‌فته‌ره‌كانیان لێ سه‌ندم
شه‌شپاڵوی نوور و قیڕیان له خوێن سوور كرد و
به مردوویی جێیان هێشتم
به‌ڵام من پێش به‌یانیدان هه‌ستامه‌وه خۆشه‌ویستم
گوڵه مێلاقه‌ی كێڵگان و ئێش و ئازاری پیت و
ئاگری ئه‌م چه‌رخه‌م
بۆ نیشتمانی وه‌ك گۆڕ كراوه‌م هه‌ڵگرتووه.
-4-
( ئاركادیا ) دوای ( نیشاپور)
جادووگه‌ره‌كه به ده‌رزیله‌یه‌ك
به نه‌خشه‌ی جیهانییه‌وه كرد
به شووره‌یه‌ك ده‌وره‌ی دا
برین ده‌كاته‌وه و
خوێن به‌سه‌ر كتێبه‌كانی جادوو و
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی عاشق و مه‌عشوقدا دێته خوارێ
ده‌رزیله‌ی ڕ‌اكێشا و له‌گه‌ڵی جووت بوو
فانۆسی كوژانده‌وه
كێ له ده‌رگا ده‌دا؟
ئاگرپه‌رست به ژێر سێبه‌ری په‌لكه دار خورما
گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان
ده‌گرین و با یش ده‌گری
(ئاركادیا) پاش (نیشاپور)
شه‌و چه‌ند بێ مه‌فه‌ره و
نوور چه‌ند ده‌ست قوچاو
له‌م ماڵ و شه‌قامه لاڵانه‌دا
كه خۆشه‌ویستی و ژیان و مه‌رگی
له‌به‌ر ده‌روازه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
(5)
نووسراوی لاگیریم
پێشكێش به په‌یامبه‌ری خوداوه‌ند و
نوێنه‌ری گه‌ل كرد
تا خۆری خوا
به‌سه‌ر سبه‌ینێی تارمایی و ترسنشین دا هه‌ڵبێ
كه‌چی حه‌واڵه‌ی زیندان و پۆلیس و
ژووری ئه‌شكه‌نجه‌دان و
دوورخستنه‌وه‌و ونبوونی كردم ..
سككه‌ی خراپ
له شاره‌كانی سه‌رده‌می نوێ‌دا
سككه‌ی نوێی باشی وه‌لا ناوه
كوێری ( ڕۆما )یش نه‌جیبزاده و
شۆڕشگێڕ و عاشقه‌كانی ده‌ركردن
پێڵاوی كون كون و كه‌لاوه‌ی كه‌چه‌ڵ و
كه‌ڕه‌نایان دانان .
- 6 -
خۆشه‌ویستی له كوێوه دێ خۆشه‌ویستم!
كه مه‌حكووم بین به عیدام
كه ئێمه له سێرك و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان بین
زمان سۆزانی و مێژوو و وه‌هم و
نه‌زۆكی و وێرانه
كه دوو هه‌زار ساڵه گه‌مارۆ دراوین و
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له بازنه‌ی سفران ده‌ربچین .
-7-
شه‌وانه ئه‌م ئاگره له چیای ( قه‌فقاس ) هه‌ڵده‌گرم
به‌ناو كه‌ڕه‌نایان ده‌قیژێنم و
بۆره شۆڕشگێریش
له نیشتمانی نوقمی نائومێدی
له ئۆقیانووسه‌وه بۆ كه‌نداو
نووستن و نوێژ
خۆشحاڵترن له‌و وڵساتانه و
ئه‌و سرووشته بێده‌نگه لاڵه
له نه‌دارانی شاره نه‌خۆشه‌كان و
له هه‌رچی و په‌رچییه مردووه‌كانی گوندان
به‌ڵام من له‌گه‌ڵ توڵعی به‌یانیدا
به‌سه‌ر شووره‌كانه‌وه له خاچ ده‌درێم.
* له (عبدالوهاب البیاتی – الاعمال الشعریة – الجز‌ء الثانى) بڵاوكردنه‌وه‌ی
( المؤسسة العربية للدراسات والنشر) بێرووت , لوبنان 1995 ل 250 ،
كراوه به كوردی .