و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كان
بۆچی وا خێرا چۆل بوون و
هه‌ر كه‌س ده‌چێته‌وه ماڵێ و
نقومی بیركردنه‌وه‌یه؟
له چاوه‌ڕوانی به‌ربه‌ران
كوسته‌نتین كافافی
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ین
له گۆڕه‌پانان كۆبووینه‌ته‌وه؟
به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ داخراوه و
پیران قانوون دانانێن
كه‌واته بۆ له‌وێ دانیشتوون؟
چو‌نكه به‌ربه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن.
ئێستا پیران چ قانوونێك داده‌نێن؟
كه به‌ربه‌ره‌كان گه‌یشتن
ئه‌وسا قانوون داده‌نێن.
ئیمبراتۆڕمان، بۆچی وا زوو
له‌خه‌و هه‌ستاوه و
له‌سه‌ر عه‌رش دانه‌نیشتووه
له‌به‌ر ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی شاردایه
تاجی له‌سه‌ر نه‌ناوه؟
چو‌نكه به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن
ئیمپراتۆر چاوه‌ڕێیه پێشوازی له پێشه‌وایان بكا
ڕاستیی، خۆی ئاماده كردووه وتارێكی بۆ بدا
هه‌موو ناو و ناسناوانی به‌سه‌ر داببڕێ
بۆچی كونسوله‌كانمان پێكه‌وه ده‌ركه‌وتوون
هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌كان به كڵاوه سووره نه‌خشێندراوه‌كانیان؟
ئه‌و بازن و ئه‌و هه‌موو به‌رده پیرۆزانه بۆ كێن؟
ئه‌و ئه‌مووستیله به زوومره‌د دره‌وشاوانه؟
ئه‌و گۆچانه گرانبه‌هایه ده‌سك زیو و سه‌رزێرانه‌یان
بۆ هه‌ڵگرتووه؟
چو‌نكه به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ن و
ئه‌و چه‌شنه شتانه به‌ربه‌ران سه‌رسام ده‌كه‌ن.
وتاربێژ و قسه‌داده‌ر
بۆ وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان نه‌هاتوون
وتاره‌كانیان بده‌ن و
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ بیڵێن؟
چو‌نكه به‌ربه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ لێره ده‌بن.
ئه‌وان له ڕه‌وانبێژی و ڕوونبێژی
وه‌ڕس ده‌بن
ئه‌و ته‌نگاوییه له ناكاوه و ستایشه بۆ؟
سیمای خه‌ڵكی بۆ گرژ بووه؟
گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كان
بۆچی وا خێرا چۆل بوون و
هه‌ر كه‌س ده‌چێته‌وه ماڵێ و
نقومی بیركردنه‌وه‌یه؟
چو‌نكه شه‌و داهات و
به‌ربه‌ره‌كان نه‌گه‌یشتن
چو‌نكه خه‌ڵكێك له سنووره‌وه هاتوون
وتوویانه هیچ به‌ربه‌رێك نییه.
ئێستا چۆن...
بێی به‌ربه‌ران ئێمه چی بكه‌ین؟
ئه‌وان چه‌شنێك بوون له چاره‌سه‌ر.
- له ماڵپه‌ڕی ( القصیده كوم )ـه‌وه كراوه به كوردی .
بڕوانه:
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=1379