لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

پسپۆران پێیان وایە پەیوەندی تورشی نێوان ئەمریکا و تورکیا وا لە تورکیا دەکات کە زیاتر پشت بە روسیا ببەستێ بەڵام ئەم هەنگاوە وا لە تورکیا دەکا کە هەڵوێستیکی زۆر لاوازی هەبێ. ئەمە گوتەی ئۆزگۆرە لە دەزگای سەنوقی مارشاڵی ئەڵمانی بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە.

 

چاوی بە بایدن نەکەوت و کۆبوونەوەکەشی لەگەڵ پوتین بێ ئاکام بوو         

لەرۆژنامەی 'ئافتن پۆستن'ی نەرویجی وەرگیڕاوە

نووسینی / هەنە کریستیانسن، پەیامنێر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیستانبول

وەرگیڕانی / هاورێ نەهرۆ

لە رۆژی چوارشەممە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان چاوی کەوت بە هاوتاکەی سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین کاتێ پوتین پێشوازیی لێ کرد لە بەهەشتی پشوودان لەشاری شوسی کە کەوتۆتە سەر دەریای ڕەش.

پێشەکی ئاگاداریان بڵاوکردەوە کە زنجیرەیەک بابەتی قورس لە ئەجیندایاندایە.

بەتایبەتی ئەردوغان پێش چاوپێکەوتنەکە، زۆر بابەتی لە مەحەک دابوو لە نێو ئەو بابەتانە پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا خراپترە لە جاران لەبەر ئەوەی ئەردوغان هەفتەی پێشوو لە نیورک بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام نەیتوانی چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن بکەوێ تەنانەت هەڵی ئەوەی بۆ نەرەخسا وێنەیەکیش لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بگرێ .

پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە حاڵی حازردا تەندروست نییە، دواتر ئەردوغان بۆ کەناڵێکی تەلەفزیونی تورکی ئەوەی باس کرد کە هاوکاری لەگەڵ بایدن بە باشی دەستی پێ نەکرد.

وەک دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆ دەبوایە رەفتارمان لەگەل یەک دا دۆستانە بێ نە دوژمنکارانە.

بەڵام گۆڕانکارییەکانی هەنووکە بە باشی نایەتە بەرچاو.

دەستێکی لاوازی تورکیا / پسپۆران پێیان وایە پەیوەندی تورشی نێوان ئەمریکا و تورکیا وا لە تورکیا دەکات کە زیاتر پشت بە روسیا ببەستێ بەڵام ئەم هەنگاوە وا لە تورکیا دەکا کە هەڵوێستیکی زۆر لاوازی هەبێ. ئەمە گوتەی ئۆزگۆرە لە دەزگای سەنوقی مارشاڵی ئەڵمانی بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە.

ئەو پێ وایە وڵاتان کێبەرکێ زیاتر لەوەی بگەرێن بە دوای خاڵی هاوبەش دا لە ململانیەکان بۆ نموونە لە سوریا و لیبیا و ناگۆڕنی قەرەباغ، پوتین و ئەردوغان پاڵپشتی لایەنە دژ بەیەکەکان دەکەن.

-ئەردوغان سەفری کرد بۆ سوشی لەگەڵ (دەستێکی لاواز دا) وەک کەریم حاس نووسیویەتی شارەزا لە بواری پەیوەندی نێوان تورکیاو روسیا دا، کەریم حاس لە گوتارەکەی دا باسی ئەوە بە روونی دەکا دواتر لە تویتەر نووسیویەتی، ئەردوغان بە بێ ئۆمێدی سوشی یی بە جێهێشت چوو بۆ ماڵەوە .

دەبوایە چاوپێکەوتنەکە نزیکەی سێ سەعات بخایەنێ بەڵام بە دوو سەعات کۆتاییان پێ هێنا هەروا کونگرەی رۆژنامەوانیان پێکەوە ئەنجام نەدا.

کومینتاری پوتین هوشیاریانە بوو کاتێ کە گوتی گفتۆگۆ لەگەڵ تورکیا هەندێ جار قورسە بەڵام هەمیشە سوشی بە جێدێڵین لەگەڵ ئەنجامێکی باش.

لەلای خۆیەوە ئەردوغان لەتویتەر مەسجێکی کورت بڵاو کردەوەو گوتی (سوشی یمان بەجێ هێشت دوای کۆبوونەوەیەکی بەرهەم دار لەگەڵ هاوکارم پوتین).

کۆبوونەوەکە ڕەنگە ئەو سەرکەوتنە روونەی نەبێ کە ئەردوغان ئاواتی بۆ دەخواست. لەگەڵ ئەوەش دا ئەگەری زۆرە کە بەردەوام بێ و بە باشی بزانێ کە ئەمجارەیان هاوکاری لەگەڵ پوتین بکا .

بێگومان روسیا یاریزانێکی سەرەکی یە لە زنجیرەیەکی کێشەی قورسی تورکیا کە گرنگترینیان ئەمانەن:

١- گاز / تورکیا هەڵویستی لاواز رووبەرووی دەبێتەوە لە کاتێ گفتۆگۆ لە بواری کۆنتراکتی گازدا لەگەڵ روسیا، هەر وەک ( ماڵپەری ئەلمونیتور ) نووسیویەتی .

١ یولی ئەمریکاو ئەڵمانیا گەیشتنە رێککەوتننامەیەک سەبارەی بە پاکیجی کە پێ دەڵین Nord sea 2- kabelen ئەمەش دووجار بەقەد ئەو دەروازەیەی روسیا دەبێ بۆ ئەڵمانیا.

بەم شێوەیە روسەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە هەناردەی گاز نابەستن بۆ تورکیا.

ئەمەش لە رێگای هاوتای کابڵێکە کە پێدەگوتری Turk stream

تورکیا لەلای خۆیەوە بە تەواوەتی پشتی بەستووە بە هاوردە کردنی گازی روسی بە تایبەتی هەنووکە نرخی وزە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

لە کۆتایی ئەم ساڵە ریککەوتنی ئێستای تورکیا لەگەڵ روسیا کۆتایی پێ دێ، ئەردوغان پیویستی بە رێککەوتنێکی ئازاربەخشە (وەک کەریم حاس نووسیویەتی ).

٢-چەک / یەکی لەو هۆیانەی کە پەیوەندی نێوان ناتۆو تورکیا سارد کردۆتەوە لەم ساڵانەی دوایی، ئەوەیە کە تورکیا لەساڵی ٢٠١٧ چووە نێو رێککەوتنێکەوە کە چەکی ساروخی لە روسیا بکڕێ، ئەم هەنگاوەش وڵاتانی ناتۆوی توڕە کرد، ئەو پاکێجە پێ دەڵین S400 سیستەمی پاراستنی ئاسمانی یە، دەبویە دابنرایە فرۆکەکانی ناتۆ پێ بخەنە خوارەوە (وەک نیورک تایمز نووسیویەتی)

وەڵامی ئەم هەنگاوە ئەوە بوو ئیدارەی ترامپ تورکیای لابرد لە پروگرامی ئەمریکی بۆ فرۆکەی جەنگی کە پێ دەڵێن  F35

هەروا پێشنیاری سزای ئابوری کرا بۆ سەر تورکیا بەڵام ئێستا ئەردوغان ترسی نییە و بەردەوام دەبێ لە پێدانی نرخی ئەو چەکانە دوای ئەوەی کە بێ ئۆمێد بوو لەگەڵ بایدن لەنیورک لە هەفتەی رابۆردوودا هەر بۆیە ئەردوغان بۆ رۆژنامەکان لێدوانی دا کە بە تەمایە ونیازی هەیە ئاهەنگێکی نوێ لە روسیا بکڕێ!

٣-سوریا / قورسترین خاڵ لە ئەجیندەکەیان، ئەگەری روودانی گۆڕانکارییە لە سوریا (چەندین میدیا ئەمەیان نوسیووە).

ناوچەی ئەدلەب باکووری رۆژئاوای وڵات بەدەست تورکیاو روسیایە، چەندین رووی جیاواز هەیە لە ململانیەکان.

- تورکیا پاڵپشتی گروپی ڕاپەریوانی سوریا دەکا کە بەردەوام ئەدلب یان داگیر کردووە.

- کەچی روسیا پاڵپشتی رژیمی سوری دەکا کە ئاواتەخوازە ناوچەکە بگەرێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

لەماوەی دوایی دا پروپاگەندە بڵاو کرایەوە کە ڕژێمی ئەسەدو روسیا پلانیان هەیە بۆ هێرشێکی نوێی سەربازی، ئەمەش دەبێتە کابوس و مۆتەکە بۆ ئەردوغان کە دەترسێ لە شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەی سوری بەرەو سنوورەکانی تورکیا .

پێش کۆبوونەوەی سوشی روسیا هێرشە ئاسمانیەکانی پەرەی پێدا دژ بە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە ناوچەکە (وەک ماڵپەری ئەلمونیتور نووسیویەتی).

وا چاوەڕوان دەکری کە ئەردوغان لە میانەی ئەوەدا داوا لە پوتین بکا کە هێرشە ئاسمانیەکانی ڕاگرێ، کەچی تا هەنووکە هیچ ئاماژەیەک نییە سەبارەت بە ڕازی بوونی پوتین.