لە سویدییەوە" رەسوڵ سەفەریانی

لە تاقیکردنەوەیێکی تردا کە بە شێوەیێکی جیاواز ئەنجامدراوە، کۆمەڵێک مناڵ دەخەنە ژێر چاودێری و بڕێ ئەسبابی یاری دەخەنە بەردەمیان و چاودێریان دەکەن بزانن چۆنیان جیادەکەنەوە. ئەمە بۆ ئەوەیە کە بیسەلمێنن کە مناڵان دەتوانن شتە سروشتییەکان لە دەسکردەکان جیا بکەنەوە.

 

دەروونناسی مناڵان (١١)

لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

توانای جیاوازی دانان لە نێوان دەستەبەندیی زیندەوەری (بایولۆژی) و نازیندەوەی

 

مناڵان بەردەوام ئەو شتانە  دەبینن و رووبەڕوویان دەبنەوە کە دەنگ و حەرەکەتیان هەیە، بەڵام تەنیا بەشێک لەوانە دەنگ و حەرەکەتی خۆیانە و خۆیان دەتوانن بە ئێختیاری خۆیان بیدرکێنن. بۆ نمونە سەگ وەک ئاژەڵێکی ماڵی هەم جوڵەی هەیە و هەمیش دەتوانێت دەنگ دەربێنێت و شتی سەرنجراکێش ئەنجام بدات. هەر وەها ئوتوموبیلیش هەم حەرەکەتی هەیە و هەمیش دەنگی دێت، بەڵام جیاوازی زۆرە لە نێوان ئەو دوانەدا. ماشین ناتوانێ بە بڕیاری خۆی بڕوات، یان دەنگی بێت. نیشانە و عەلامەتی فیزیکی زۆر هەن کە دەتوانن دیاریکەر بن بۆ ئەوەی کە چ شتێک زیندەوەرە یان نییە. مناڵانی ساواش لە پرۆسەی گەشەیاندا تا رادەییک دەتوانن ئەو جیاوزییانە هەست پێبکەن و ئەو دوو جۆرەی حەرەکەت و دەنگانە لە یەک جیابکەنەوە.

لە چەندین تاقیکردنەوەی گرینگدا لە شتێک بە ناوی "نمایشی خاڵی نورانی" کەڵکیان وەرگرتبوو. ئەم تاقیکردنەوە تەنانەت گەورەتریش کرایەوە لە خاڵێک بۆ جەستەی مرۆڤ. یانی خاڵە نورانییەکانیان چەسپان بە سەر و جمگە سەرەکییەکانی کەسانێکەوە کە جلی رەشیان لەبەرکردبوو و ئیتر خۆیان دیارنەدەبوون، بەڵکو تەنیا خاڵەکان دیاربوون. دوای ئەوە کاتێ ئەم کەسانە لە شوێنێکی تاریکدا دەجوڵان، دانسیان دەکرد یان پایسیکلیان لێدەخوڕی فیلمیان لێگرتن. پاشان ئەم فیلمەیان کە تەنیا خاڵە نورانییەکان دیاربوون پیشانی گەورەساڵەکان دا. بینەرانی ئەم فیلمە بە جووڵانەوەی خاڵەنورانییەکاندا دەیانتوانی تەشخیسی بدەن کە کەسەکە دانس دەکات، یان پاسیکل لێدەخوڕێت، یان خۆی سەروخوارکردووەتەوە. بینەرانی فیلمەکە تەنانەت دەیانتوانی بڵێن کەسەکە پیاوە یان ژنە. ئەم فیلمەیان بۆ مناڵانی ساواش نیشان داوە و دیویانە کە تەنانەت مناڵەکانیش توانیویانە جیاوازی لە نێوان رۆیشتن و حەرەکاتی لەخۆوە یان جوڵەگەلی بێ هۆ و سەروخوار (سەراوقنگ) بوونی کەسەکانی نێو فیلمەکە کە بە خاڵی نورانی دیارن دابنێن. مناڵانی ساوا توانای جیاکردنەوەی دەستەبەندی گیانلەبەرانی خاوەن دەنگ و حەرەکەت لەگەڵ نازیندەوەرەکان، بۆ نمونە ئوتوموبیلیان هەیە.

لە تاقیکردنەوەیێکدا بۆ چەندین مناڵی سێ مانگە، چەندین وێنە لە ئوتوموبیلی جۆراوجۆر و چەندین جۆر سەگ کە زانیاری وردی لەسەر رواڵەتی ئەو شتانە دەنواند،  پیشانیان دراوە. ئەم مناڵانە توانیویانە جیاوازی دابنێن لە نێوان سەگ و ماشینەکاندا. تەنانەت لە بەشێکیشدا مناڵانێکیان داناوە و تەنیا حەرەکاتێ کە تایبەتی ماشین و سەگە پیشانیان داون، بەڵام ئەمانیش توانیویانە جیاوازی دابێن لە نێوان حەرەکەتی سەگەکان و ماشینەکاندا، هەرچەند ئەمانە شتێکی تریان لەسەر ماشین و سەگ نەبینی بوو. ئەمە پێمان دەڵێت کە جۆری حەرەکەتەکان نیشانە و سیگناڵێکی گرینگن بۆ ئەوەی بکرێت جیاوازی لە نێوان دەسکرد و بایولۆژی، وەکو ماشین و سەگ، دابنرێت.

لە تاقیکردنەوەیێکی تردا کە بە شێوەیێکی جیاواز ئەنجامدراوە، کۆمەڵێک مناڵ دەخەنە ژێر چاودێری و بڕێ ئەسبابی یاری دەخەنە بەردەمیان و چاودێریان دەکەن بزانن چۆنیان جیادەکەنەوە. ئەمە بۆ ئەوەیە کە بیسەلمێنن کە مناڵان دەتوانن شتە سروشتییەکان لە دەسکردەکان جیا بکەنەوە.

لەم چاودێرییەدا مناڵەکان شتەکان بە گوێرەی بڕێک تەرح و تەنزیمات جیادەکەنەوە. مناڵانی بڕێ گەورەتر کە دەتوانن دابنیشن و بە دەستی خۆیان شتەکان بجوڵێنن و کاریان پێبکەن، هەروا لەخۆیانەوە شتەکان دەسەبەندی ناکەن، بەڵکو بە شێوەیێکی سیستماتیک ئەم کارە دەکەن. لە تاقیکردنەوەییکدا بۆ کۆمەڵێک مناڵی یەک ساڵە مەجموعەیێک ئەسبابی یاری کە نیوەی لە حەیوان ونیوەی ماشین بوو دادەنێن. لەم چاودێرییەدا بینیان کە مناڵەکان زۆرتر کەرەسەی یارییەکان وادەسەبەندی دەکەن کە هەر شتێک لای جۆری خۆی بێت. تەنانەت ئەو ئەسبابی یارییانەش کە زۆر لەیەک جنس ئەنوێنن. ئەمەش ناکرێت شتێکی لەخۆوە یان بەڕێکەوت بێت.

لە خوێندنەوەیێکدا لەم بارەوە، بڕێک کەرەسەی یاری حەیوانیان کە لە دار و بە شکڵی موبل دروستکرابوون بۆ مناڵان ئامادە کرد. هاوکات بڕێ موبلی یاریش کە چاویان بۆ کێشابون دروستیان کرد. لێرەدا مناڵەکان هەر لەخۆیانەوە رەفتاریان لەگەڵ شتەکان نەدەکرد. یانی کاتێ کە سەرەتا حەیوانە دارییەکانیان خستەبەردەستیان بە عادی یارییان پێدەکرد، بەڵام کە موبلەکانیان پێدان زۆر زۆرتر لێیاندەکۆڵییەوە و هەڵێاندەسەنگان بۆ ئەوەی بزانن چییە. هەرچەند وەک وتمان هەردووکیان تەرحیان یەکێک بوو. ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە نیشانی داوە کە مناڵان شتەکان بە گوێرەی زانیارییەکانی پیشوی خۆیان دەسەبەندی دەکەن.

تێوریە زاتگەراییەکان لە گەشەدان

ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە بە شێوەی تێوری ئەم بیرۆکەیەی دروست کردووە کە مناڵانی ساواش تێورییەکانیان لە سەر چۆنییەتی کارکردنی دونیا گەشە دەکات. لە چاو مناڵانی ساوا کە رواڵەتی و دەرکین، مناڵانی گەورەتر (دوو / سێ ساڵان) لە سەر بناخەیێکی قووڵتر و تایبەتمەندی پێویستیدارتر دونیای دەوروبەریان دەستەبەنی دەکەن. لە تاقیکردنەوەیێکی بەناوبانگدا بۆ کۆمەڵێک مناڵی دوو ساڵانە وێنەی چەندین باڵندەی ناسروا و  وەکو چۆلەکە و کۆتر و قاڵاویان  پیشان دەدەن کە هێلانە دروست دەکەن. پاشان وێنەی باڵندەیكیتر کە زۆر ناسراو نییە و وێنەیان کەمە، نیشانی مناڵەکان دەدەن و دەپرسن لە منەڵەکان ئایا ئەمەش هێلانە دەکات؟ مناڵەکان لە بڕیاری خۆیاندا بەوە دەگەن کە ئەمەش هێلانەسازە. بەڵام دواتر وێنەی مارمیلکێکی باڵداریان پیشان دەدەن کە لە باڵندە دەچن بەڵام ئێستا ئیتر وێنەیان نەماوە  لە رووی زەویدا. مناڵەکان بۆ ئەم وێنە یەکسەر دەڵێن نا ئەمانە هێلانە دروست ناکەن. ئەمە دەیسەلمێنێت کە ئەم مناڵانە هەستی روواڵەتیان لە شتەکان بۆ دەستەبەندی نییە. ئەم لێکۆڵینەوانە و پشکنینە هاوشێوەکانی نیشانی دەدات کە مناڵانیش ئوسول و پرنسیپگەلێکیان هەیە بۆ دەستەبەندی کردن و رێکخستنی سروشت و ئەوەی کە  پێویستە بۆ هاوبەشێ و گونجاندن لە گروپێکی دەستەبەندیدا. ئەگەر بە واتایێکی بەربڵاوتر ناوی بەرین دەبێتە "زاتگرایی دەروونناسییانە" (زاتگرایی روانشناختی/ psykologisk Essentialism ). ئەم پرینسیپە بناخەییانە یان راکێشە زەروریانە، گەشەی داهاتوو  کە بەردەوام دەبێت دەخەنە ژێر کاریگەری خۆیانەوە.

بە گوێرەی تێورییەکانی زاتگەرایی کاتێ کە منالانی بچوک گەشەیان کرد ئیتر لە نەریتی چاوەدێری وتەنیا سەیرکردن دەردەچن و دەچنە بەشی گەڕان بە دوای هۆکارەکاندا. مناڵانی بچوک سەرنجیان دەخەنە سەر ئەسڵی هۆ کاریدا، واتە  بۆ ئەوەی لە چۆنییەتی دونیا تێبگەن دەگەڕن بە دوای هۆکان و هۆکارەکانی شتەکان و رووداوەکاندا. ئەم شێوازو سیستەمی فکرییە کە بە "مناڵ وک لێکۆڵەر" ناسراوە ئەم شتەیشی دەرخستوە کە مناڵ ئەم شێوازە بەکار دێنێت بۆ ئەوەی هەموو شتە دەسکردەکان جیا بکاتەوە و دەسەبەندیان بکات. هەر وەک پێشتر باسمان کرد جوڵە و حەرەکەت زۆر گرینگە، بەڵام ئەویش بەشێکە لە کارکرد و ئیستفادە. ئەشیای تری دەسکردی مرۆڤ وەکو موبل کە بە شێوەیێک داڕێژراون و فۆرمیان پێدراوە تا کارێکی تایبەت بکەن. مناڵ شتەکان بە روواڵەتی جۆراوجۆرەوە  دەسەبەندی دەکات. بۆ نمونە کیف، جانتا و کورسی دەبینن تێدەگەن کە هەر شتێک کە کاری ئەوانە بکات هەرچەند بە  روواڵەت و فۆرمی ترەوە دەچنە خانەی ئەو شتەوە. یانی ئەوەی  کاری  کیف و کورسی دەکات ئەوە کیف یان کورسییە و لە دەسەبەندیدا دەچێتە گروپی ئەوانەوە. مناڵی بچوک چاوەڕوانی ئەوەی نییە کە شتە دەسکردەکانی مرؤڤ لە خۆیانەوە گەورە بن و زیاد بکەن، بڕۆن یان مناڵیان ببێت. بەڵام بە عەکسەوە مناڵانی بچوک چاوەڕوانی ئەو کارانەیان لە شتە زیندوەکان و بایولۆژییەکان وەک سەگ، باڵندە، کەروێشک هەیە. تەنانەت مناڵێکی چوار ساڵ دەکرێت بڵێ و بزانێ کە گەڵا هەر لەخۆوە رەنگ دەگۆڕێت، بەڵام گیتار ناتوانێت هەر لەخۆوە دەنگی بێت و خۆی بژەنێت. بە شێوەی تێوری دەڵێن کە مناڵ و تێگەیشتنی لە دونیا و سروشت لە رێگەی تێکەڵاوێک لە سەیرکردن و فێربوون و توانا زگماگییەکانییەوە گەشە دەکات و دەتوانێت تایبەتمەندییە شاراوەکانیش کە لێکچوونی شتەکان پیشان دەدات و بۆ دەسەبەندی و جیاکردنوە پێویستن بدۆزێتە.ئەمە یانی گەرایش و مەیلی زاتگەرایانە.

درێژەی هەیە...