ما 4364 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دژواری حەقیقەت

ئەوەی کە هەموو شتێک لەم دونیایەدا دەتوانێ رەخنەی لێ بگیردرێ، دەمانگەیەنێتە ئەوەی هیچ شتێکی بە تەواوی مانا راست، بوونی نیە و ئەوەی هەیە بریتییە لە رێژەگەرایی، یاخود تەنیا زانیاری کە دەتوانین بە گوێرەی پێداویستییەکانمان کەڵکیان لێ وەربگرین. لە راستیدا رەخنە، قەڵایی پۆڵایین و درۆینەی راستیی دەڕمێنێ و تێمان دەگەیەنێ کە مرۆڤ لە باشترین حالەتدا هەمیشە خاوەنی بەشێک لە حەقیقەتە.

بەڵام داخۆ مرۆڤ بە راستی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیان، پێویستی بە حەقیقەتە؟ ئاژەڵەکان بە بێ ئەوەی پێوەندی لەگەڵ وەها چەمکێک وەرگرن، لە ژیان بەردەوامن. ئەوە تەنیا مرۆڤە حەز دەکا لە کاکڵی ژیان بگا و، بۆیە عەوداڵی بیرکردنەوەیە.

بێگومان ژیانی پڕ نێوەڕۆک ئەو ژیانەیە وا سەرقاڵی ئەم روانگەیەیە، بەڵام هاوکات مرۆڤ تێدەگا کە عەوداڵی حەقیقەت بوون بەو مانایە نیە بۆ هەمیشە خاوەنی بێت. ئەوەندەی هەست بە داهێنان یاخود پێوەندێکی باش لەگەڵ ئەم چەمکە بکات رەنگە بەس بێت بۆ ئەوەی خەنی بژیت.

حەقیقەت بەردەوام لە گەڵ رەخنە لە پێوەندیدایە. ئەوەی ئەمە لە بیربکات بۆ هەمیشە حەقیقەتەکەی خۆیشی ون دەکات!

سایتی قەڵەم ١٥ مانگی نوامبر ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت