ما 5878 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازادی، گرینگترین چەمکی سەردەم

سەردەمی مودێڕن و مودێڕنیتە، سەردەمی بەرجەستەبوونی سوبژە و ئازادیی ئەوە لە بەرامبەر دەسەڵاتە ئۆتۆریتەییەکانی جاران، واتە سەردەمی نەریتدا. لەم پێناسەدا ئازادی بەرجەستە دەبێتەوە و تاک رەها لە چوارچێوە یاخود فۆڕم و بەها کۆنەکان، سەرلەنوێ خۆی پێناسەدەکاتەوە.

سوبژە و ئازادی لە وەها سەردەمێکدا دەبنە پێناسە. هەر ئەم دووانەیش دەبنە بنەمای هەموو ئەو گۆڕانکارییە سەرسوڕهێنەرانەی وا دواتر روودەدەن و بەتەواوی سیمانی جیهان دەگۆڕن.

لەو وڵاتانەی، دەسەڵاتەکەی لە بەرامبەر سەردەمی مودێڕندا مقاومەت دەکەن و هەوڵدەدەن مودێڕنیتە کۆمەڵگا داگیر نەکا، بە هەموو شێوازێک هەوڵدەدەن ئازادی و سوبژە سەرکوت بکەن و نەهێڵن ئەم دوو دیاردەیە سەرهەڵبدەن.

بۆیە یەکێک لە رێگاکانی بازهاویشتنە ناو سەردەمی مودێڕن، ئەوەیە تاک سەر هەڵبدات و جورئەتی ئەوەی هەبێ ئازادیی خۆی رەچاوبکات. هەتا ئەم جۆرە کەسانە زۆرتر بن ئەوا ئەم راگواستنە بەهێزتر دەبێ.

ئازادی ئەو شوێنەیە تاک تیا سەرهەڵدەدا و تاکیش تەنیا لە رێگای ئازادییەوە تاکایەتی خۆی دەدرکێنێ. ئەم دووانە ئەوەندە بەیەکترەوە بەندن کە بە بێ یەکتر بوونیان نیە.

سایتی قەڵەم

٢٤ نۆڤێمبری ٢٠٢١

 

گەڕان بۆ بابەت