ما 6435 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

'سارد'ی و دەق

سروشت تا دێت گەرم و گەرمتر دەبێت و دنیا تا دێت سارد و ساردتر! لۆژیکی مەسرەف و پارە هەموو شتێکی داگیر کردووە و بازاڕ هەتا دێت زیاتر و زیاتر دەبێ بە بەشی سەرەکی ژیانمان. مەسرەف، سروشتی بەلای گەرمەدا برد و کۆمەڵگایشی بەلای ساردەدا. بازاڕ هەموو شتێکی داگیر کردووە. داخۆ لە وەها سەردەمێکدا دەکرێ ئەدەب و هونەر هەر وا لە کەش و هەوایەکی گەرمدا دەقمان پیشکەش بکەن؟

وەڵامەکە سادەیە: نا، ناکرێ!

گەر دەق خەسڵەتی مێژوویی هەیە و هەڵگری بار و حاڵ و هەوای دەورانی خۆیەتی، ئەوا دەقی سەردەم بۆ ئەوەی دەربڕی دۆخی باو بێ، پێویستە ئەم ساردییە رەچاو بکات.

نوواندنەوەی سەرمای سەردەم و زاڵبوونی کالا و هەڵپەی پارە و مەسرەف، لە گەڵیشیا نوواندنەوەیان لە رۆح و دەروونی مرۆڤی سەردەمدا دەبن بە ئەرکە سەرەکییەکانی دەق.

مرۆڤی ساردی ئەم سەردەمە، دیارە گەر حەزی بە خوێندن بێت، ئەوا دەقی سارد سەرنجی رادەکێشێت. دیارە ناتوانین بڵێین کە ساردی، دەق لە توانا دەخا. نا، دەق دەبێ وەک هەمیشە بتوانێ لەگەڵ خوێنەری خۆی پێوەندی بەرقەرار بکا و 'ساردی'ش یەکێک لە ئامرازەکانیەتی.

چەندە ئەمە ئێمە بیری رۆمانی 'مسخ'ی کافکا و 'بێگانە'ی کامۆمان دەخاتەوە!

سایتی قەڵەم

١ دێسێمبری ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت