ما 2671 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

نووسەر و بەرهەمەکانی

فلوبێر نووسەری فەڕەنسی دەڵێ "نووسەر جگە لە بەرهەمەکانی نابێ شتی تر لە خۆی جێ بێڵێ." بەم پێیە جگە لە بەرهەمەکانی، نووسەر ناتوانێ خاوەنی شتی تر بێت. لێرەدا ئیتر دەردەکەوێ کە نووسەر لە پێناوی نووسین و دەربڕینی ئایدیا و بۆچوونەکانیدا دەژی و بەتەواوی ژیانی خۆی بۆ تەرخان کردووە.

تەمەن کورتە و لە راستیدا بە شێوەی سەرەکی بەشی ئەوەی دەکا وا مرۆڤ وەکوو پلان و وەکوو مەبەست بۆی داناوە. زیاتر لەمە گەر کاتەکانی ژیانی بۆ شتی تر تەرخان بکا، ئەوا ئەو شتە حاڵەتی لاوەکی پەیدادەکا و نابێتە ئەوەی وا مرۆڤ بە قسە خۆی لە پێناودا پێناسەکردووە.

بە تایبەت نووسین کە وەک هیچ شتێکی تر نیە و زۆر بە ئاسانی هەموو چرکە و خولەک و کاتژمێرەکان لەگەڵ خۆی دەبا، وەها کە تەنانەت ناتوانی لە کاتی نووستن و پیاسەیشدا بیر و هزر لێیان بێ خەم بێت.

نووسەری، بەختکردنی هەموو ژیانە لە پێناوی وشە و بیر و دەربڕیندا و، بۆیە کاتی زیاتر بۆ شتی تر نامێنێ. لەراستیدا هەموو نووسەرە گەورەکان ئەوانەن کە وەها ژیاون. گەر وا نەبێ، نووسین دەبێ بە سەرگەرمی، یاخود بیانوویەک بۆ خۆنوواندن، کە زۆر خێرا خۆی نیشاندەدا. چە لە ژیانی رۆژانەدا و چ لە ئاست و قووڵایی بەرهەمدا.

سایتی قەڵەم

٢٦ دێسێمبری ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت