ما 7892 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە دەرەوە بۆ دەروون

چیتر لە چیرۆکدا پێویست ناکا چیرۆکنووس وەسفی ژینگە یا خود رواڵەتی کاراکتێرەکانی بکا بە شێوەی کۆن بکا. دەرفەتی مرۆڤ بۆ بینینی ژینگە و رواڵەتی مرۆڤە جۆربەجۆرەکان لە ئاستی لۆکاڵ، ناوچەیی و جیهانی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەم کەرەسەیەی لە چیرۆکنووس سەندووەتەوە و بۆیە گەر چیرۆکنووس وەها کارێک لە دەقەکەیدا بکا، ئیتر سەرنجڕاکێش نیە.

لێرەوە خۆبەخۆ چیرۆکنووس بازدەداتە بەشەکانی تر. بۆ وێنە تەعبیر لە دەروونی کاراکتێرەکانی، یان دروستکردنی فەزا و پێوەندییەک لە نێوان کاراکتێرەکانی کە دەتوانێ جیهانێکی تایبەتمان بۆ بخوڵقێنێ. کەواتە تەعبیر لە دەروون و چێکردنی پێوەندیی دەگمەن جێگای وەسفی ژینگە و وەسفی رواڵەت دەگرێتەوە.

بەم شێوەیە ئێمە بە تووش ئەو کاراکتێرانەوە دەبین کە زیاتر لە کاکڵ نزیک دەکەونەوە. دەروون، رەفتار و پێوەندەیی دوو لایەنەی نێوان دەروونەکان و رەفتارەکان دەبن بەو چفت و بەستەی هەموو دەقی لە سەر بونیات دەنرێ.

بە خۆشییەوە جیهانی نێت زۆر دەستی بەم بەشە رانەگەیشتووە و چیرۆک هێشتا قسەی زۆری لەم بوارەدا پێیە.

سایتی قەڵەم

١١ مانگی دووی ٢٠٢٢

گەڕان بۆ بابەت