مسته‌فا مه‌عڕووفی ئه‌قده‌م
له یهڵداییترین شه‌وی خه‌ونه‌کانم دا
به ته‌وسه‌وه دێته خهند
ژیله‌مۆی ئاگری نه‌ورۆزێکی کۆن
لێره مه‌رگ به قاقا چۆپی ده‌کێشێ
چ مه‌رگه‌ساتێکه له‌و خڕ‌و دۆڵه
سه‌هۆڵبه‌ندانه
له یهڵداییترین شه‌وی خه‌ونه‌کانم دا
به ته‌وسه‌وه دێته خهند
ژیله‌مۆی ئاگری نه‌ورۆزێکی کۆن
لێره مه‌رگ به قاقا چۆپی ده‌کێشێ
چ مه‌رگه‌ساتێکه له‌و خڕ‌و دۆڵه
سه‌هۆڵبه‌ندانه
قه‌ندیل به پێوه خه‌وتووه
له یهڵداییترین شه‌وی خه‌ونه‌کانم دا
پاپانۆێل به‌رگی ڕه‌شی پۆشیوه
کۆڵان به کۆڵان مه‌رگ دابه‌ش ده‌کا
لێره کۆته‌ڵی مه‌رگ ده‌رازێنه‌وه
له یهڵداییترین شه‌وی خه‌ونه‌کانم دا
له شۆرشێک دا پیاسه ده‌که‌م
کۆڵانه‌کانی بۆگه‌نن، نهماشراو
له یهڵداییترین شه‌وی خه‌ونه‌کانم دا
خه‌یاڵم لێورێژه له پاردۆکسی ئازادی
شه‌وێکی گوماناوییه!