ما 10233 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عەلی حەمەڕەشید

ئای کە ئەم ژیانە بە ئێوەوە جوان و ڕەنگین و ڕازاوەیە، ئێوە پڕن لە هەموو جوانییەکان، بناغە دانەری کۆمەڵگەن، ڕوناکییەکی خۆر ئاسای نەکوژاوەن بۆ شانۆی ژیان. چەندە سەرنجڕاکێشە کە دەبینین بە پەنجە نەرم و ناسک و وردیلەکانتان تابلۆی دڵگیری سروشتی کوردستان دەکێشن. 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە

عەلی حەمەڕەشید

منداڵە ئازیزەکان، هاوڕێ ئێسک سوک و گوڵڕووەکانم:

ئای کە ئەم ژیانە بە ئێوەوە جوان و ڕەنگین و ڕازاوەیە، ئێوە پڕن لە هەموو جوانییەکان، بناغە دانەری کۆمەڵگەن، ڕوناکییەکی خۆر ئاسای نەکوژاوەن بۆ شانۆی ژیان.چەندە سەرنجڕاکێشە کە دەبینین بە پەنجە نەرم و ناسک و وردیلەکانتان تابلۆی دڵگیری سروشتی کوردستان دەکێشن. بە کەمانچە وپیانۆ و گیتار ئاوازی خۆش خۆش لێدەدەن،لەسەر دەفتەرەکانی بەردەستتان بە وشەی گوڵ هەناری هیوا و حەز و خەون و ئەندێشەکانی ناختان وێنا دەکەن بەڕاستی و ڕاستگۆیی. چەندە خۆشە لە ڕۆژی جیهانی منداڵانیشدا ئێوەی منداڵانی کوردیش وەکو منداڵانی جیهان خەونەکانتان باڵاتر و گوڵی هیواکانتان گەشاوەتر و خۆشییەکانتان بێسنورتر بێت.چونکە زیاتر هەست بە بوونی خۆتان و ڕۆژی خۆتان و دونیا ڕەنگاڵەییەکی خۆتان دەکەن.خونچەی لێوەکانتان بە نمەی زەردەخەنە و دڵە بچکۆلەکانیشتان بە شنەی شادی زیاتر دەگەشێتەوە..پیرۆزە ئەو ڕۆژە لە ئێوە.

ئەم هۆنراوەیەش دەکەم بە دیاری بۆ سەرجەم منداڵان

((ڕۆژی خەون و جوانی))

.

وا ڕۆژی منداڵانە

گشت دڵخۆشین بەجارێ

نم نم بارانی شادی

بە ڕوماندا دەبارێ

....

ئاهەنگ و فیستیڤاڵی

مۆزیک و گۆرانییە

چونکە جیهانی ئێمە

پڕ لە خەون و جوانییە

....

خۆشیی وەکو شنەی با

دڵی کردووین بەهەوار

گۆرانی بۆ ژین دەڵێین

ئێمەی ژیکەڵە و نازدار

....

بەدەنگی ناسک و خۆش

دەکەوینە گفتوگۆ

خۆزگەکانمان دەردەبڕین

بەهێمنی و لەسەرخۆ

....

گەڕان بۆ بابەت