ما 6599 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 کۆڕش وەحید

هەمیشەش مێشگەل هەن بە پیسییەوە دەنیشنەوە و چەپڵەو گوڵ و دڵ بارانی ئەو مەنهۆڵانە دەکەن. ئەو هێندە ترسی لە وشەی ئازاد هەبوو ڕێی بە کەسی تر نەدەدا جگە لە هاوەڵەکانی هیچی بۆ بنووسن، کەچی بڕواشی بە ئازادی رەها هەبوو و بانگەوازی بۆ دەکرد! 

 

ئەو نامەیەی قەد نەگەشت (٣)

 کۆڕش وەحید

 

عەزازیل نەیزانی حەربا لە جێگاکەی خۆیدا رەق هەڵهاتووە، بە دەستەو دایەرەکەی گوت بڕۆن بیدۆزنەوە تا تاجەگوڵینە ئاگرینەکەی بکاتە سەر، یان ئەگەر لەوێ نەبێ بیخاتە ژێر بالیفەکەیەوە، بۆ نا؟ کەس لە تاقمەکەی تائێستاش درکی بەو وتە  خلیسکێنەرە  نەکردووە کە لەدوا داهێنانییدا کاکی عەمارەپۆی  رۆژمانەموس دواجار فڕێی دایە دەرەوە: "بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەڵاق ئاماژەیە بە ئازدیی ژن"

حەربا هێند لە خۆی رازی بوو قەد بە نووسینەکانیدا نادەچووەوە، پێیشیدا بجووایەتوەو هەر بەسسەریدا تێدەپەڕین چونکە شارەزایی ڕیزمان نەبوو، ئەمجارە هێند بە پەلە ئەو ئیلهامە بەدەی بۆ هات هەر خۆی ئەلفی ئازادیەکەی قووت دابوو.  عەزازیلیش لەگەڵ ئەودا حەزیان دەکرد خیزان لێك بترازێ، چونکە لە حاڵی حازردا هەر ئەو رابیتە سروشتییە ماوە تاکەکان پێکەوە گرێ بدات، مەگەر سێ دەیە زیاتر نیە دوو مۆرانەی کەڵبەزل ئەو درەختەیان لە ناوەوە کلۆر نەکردووە کە ناوی کوردایەتییە، ئیتر چی تر ماوە کاولی نەکەن؟!

هەمیشەش مێشگەل هەن بە پیسییەوە دەنیشنەوە و چەپڵەو گوڵ و دڵ بارانی ئەو مەنهۆڵانە دەکەن. ئەو هێندە ترسی لە وشەی ئازاد هەبوو ڕێی بە کەسی تر نەدەدا جگە لە هاوەڵەکانی هیچی بۆ بنووسن، کەچی بڕواشی بە ئازادی رەها هەبوو و بانگەوازی بۆ دەکرد! ئەوە ببورن خۆی گەڕەڵاوژەیە کە ناوی ناوە ئازادی چونکە حەربا لە ئازادی مەرجداری ناو کۆمەڵگای رۆژئاوای مۆدێرندا جێی نەبووەو هەڵهات، بە بیانووی ئەوەی حەربا گیانەوەری لم و بیابان و گەرمایە دەبێت هەر ئەو بڕیارە بدات!

ئەمجارە فانەکانیشی سنوورەکانی ئەو سانسۆرە دیکتاتۆریانەی مێشکە پوچەکەی حەربایان بڕی و هەریەك بە جۆرێك بە روویدا تەقینەوە کەچی وەك هەمیشەی بەسەر خۆی نەهێناو خۆڵی نەکرد بەسەر تەپلەکەیدا و نەچووەوە کونەکەی:

-"حەقم بەسەر ئەو مەوزوع و قسە فڕێدانە نیە نازانم دەرئەنجامی چ لێکۆڵینەوەکی زەخمە".

-"حەتمەن گەر موشتەریش زۆر نەبووبن ئەو هەموو ساڵۆنە نەئەکرایەوە یان ئەوەتا بەشێکی دائەخرا".

-"ڕێک لەگەڵتام! ھەربەو بۆنەیەشەوە بەیانی میسی یاری ھەیە".

- " پێویستیمان بەوە نییە چاودێری ماڵ و منداڵمان بکەین، خەڵک چاودێر و دادگایکەر و حوکمدەریشە بەسەریانەوە".

-" لە ئێستا دا ویستی ئازاد زیاتر بووە نەک ئازادی زیادی کردبێ".

گەڕان بۆ بابەت